کۆمەڵکوژیی #دێرسیم#
ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی #تورکیا#دا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی 1937 هاتە ئاراوە.
ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (1937-1939) بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی شاری #دێرسیم#، هێزە ئاسمانییەکانی #تورکیا# ڕۆڵیان هەبوو لە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژییەکە.
لە 23ی تشرینی دووەمی 2011 سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی #تورکیا# #ڕەجەب تەییب ئەردۆغان# داوای لێبووردنی لەبارەی ئەم کۆمەڵکوژییە لە خەڵکی #دێرسیم# کرد.
لەنێوان ساڵانی 1926 و 1931 پشکنەری موڵک و ماڵ کە سەر بە ڕژیمی تورک بوون، چووبوونە هەرێمەکە و لە بارەی #دێرسیم# ڕاپۆرتێکی بەرفراوانیان ئامادە کردبوو.
ساڵی 1926 پشکنەری تورک بە ناوی حەمدی بێی لە ڕاپۆرتی خۆیدا وتویەتی: #دێرسیم# بۆ کۆماری تورک وەکوو ژەهرە بۆ ئارامیی وڵات پێویستە لەو ژەهرە پاک بکرێتەوە.
ڕۆژی 25 ی دێسامبری ساڵی 1935 بە ناوی یاسای تونجەلی، ناوی #دێرسیم# کرا بە تونجەلی.
ساڵی 1936 ژەنەرال عەبدوڵڵا ئالدۆغان بوو بە بەرپرسیاری دەزگای پشکنەری گشتیی سەر بە دەوڵەت و دەستووری دەرکردنی هاووڵاتییانی #دێرسیم#ی لە تورکیە دا.
مستەفا ئاتاتورک لە 1ی نۆڤامبری 1936 لە وتارێکیدا لە مەجلیسدا وتبووی: #دێرسیم# پرسێکی گرنگ و ناوخۆیی تورکیەیە.
ساڵی 1936 بە درووستکردنی سەربازگە لە ئاموتکا، پولور، کارائۆڵان، سین، حەیدەران، دانزیک و بورناک، کۆمەڵکوژیی دێرسیم دەستی پێ کرد.
ساڵی 1938یش لە هەرێمەکانی کوتودەرە، قرمزیداغ، سین، هاڵڤۆری، عەلیبۆغاز و لاچ، کە وەکوو هەرێمی قەدەغەکراو ڕاگەیاندرابوون کۆمەڵکوژی ئەنجام درا.
لە ئەنجامدا زیاتر لە 70 هەزار هاووڵاتی سڤیل و #کورد#ی عەلەوی کۆمەڵکوژکران، 6 هەزار گوند سوتێنران و هەزاران کەس ئاوارەی شارەکانی تری #تورکیا# کران.
هێشتا لە #دێرسیم# زیاتر لە 30 گۆڕی بە کۆمەڵ هەن، بەڵام تا ئێستە داخوازییەکان بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە کە لە ناو یەک لەوگۆڕانەدا سەید ڕەزاش هەیە لەلایەن ڕژیمی تورکەوە پەسەند نەکراوە.[1]