44 ساڵ بەرلە ئەمڕۆ شۆڕشی گوڵان به سەرکردایەتيی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵگيرسا کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو. به ورەیەکی بەهێزی بڕوابەخۆبوون و بڕوایەکی پتەوی نیشتمانپەوەرانە و ڕوانگەیەکی نوێی شۆڕشگێڕانەوە، بەردەوامیی بە تێکۆشانی گەلەمان بەخشی. یادکردنەوەی شۆڕشی گوڵان ڕێزلێنانە لە خەباتی گەل و تێکۆشان و ماندووبونی پیشمەرگە قارەمانەکانمان و دەربڕینی ستایش و ئەمەکدارييە بۆ خوێنی پاکی شەهیدان و خانەوادە سەربەرزەکانیان.
يادی شۆڕشی گوڵان کە کۆکەرەوەی هێزە نیشتیمانیيەکان و ئەزموونێکی سەرکەوتووی کار و خەباتی پێکەوەیيی لایەنه کوردستانیيەکانه و بەرەی کوردستانی لێوە دروست بوو، دەبێت هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ هەمیشە نوێبوونەوه و هێنانەکایەی ڕوانگەی نوێ له شێوازی خەبات و تێکۆشانی نیشتمانیانەماندا. متمانەی کوردستانیان بە پەیام و ئامانجەکانی شۆڕش، پشتیوانیيەکی گەورە بوو بۆ گەشەسەندن و بەهێزبوونی له ماوەیەکی کورتدا بە ئیرادەیەکی پۆڵایينەوە.
ئەمڕۆ کاتێک يادی شۆڕشی گوڵان دەکەينەوە، لەپێشترین ئەرک و بەرپرسیاريەتيی هەموو لایەن و پێکهاتە کوردستانیيەکان، کارکردنی بەردەوامە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی و متمانە و گیانی لێبووردەیی و يەکترقبووڵکردن و بڕوابوون به بنەمای کاری پێکەوەیی بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو ئه و ئاستەنگ و قەیرانانەدا کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، هەروەها بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان و مسۆگەرکردنی ئایندەیەکی گەشتر.
بەرز و پیرۆز بێت (44)ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو لە خەبات و ماندووبووونی پێشمەرگە و تێکۆشەرە قارەمانەکانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گەلەکەمان. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
#نێچیرڤان بارزانی#
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#25-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,606 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!