یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە، لە هەردوو شاری ئەدەنەو مێرسین لە دژی هاوکارانی ئاکەپە و مەهەپە و ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن چالاکییان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ڕاگەیێنراوێکدا بەم شێوەیە باسیان لە ئەرکەکانی خۆیان کرد:
هەرچەندە کۆمەڵگا لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوەو بەردەوامی بە بوونی خۆی بدات، پێویستە ئەرکی خۆپاراستن وەک بنچێنە تەماشا بکات. لە سەر ئەم بنچێنەیەش، بە پشتبەستن بە هێزی خۆمان و زیندووهێشتنەوەی پاراستنی خۆمان، چالاکییەکانیشمان لە دژی هاوکارانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام دەبن.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بارانی دێرسم لە سەیهانی سەر بە شاری ئەدەنە سزای 3 کەسیان داوە کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرە دەکەن.
لە لایەکی ترەوە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لە ئاکدەنیزی سەر بە مێرسین بۆ ئەوەی هۆشداری بدەنە هاوکارانی ئاکەپەو مەهەپە 4 ئۆتۆمبیلی ئەوانیان سوتاند.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,726 mal angesehen