رێکخراوی مافی مرۆڤ لە #عەفرین# – ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای کەوتنی عەفرینەوە تائێستا 28 هاووڵاتی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
مستەفا شێخۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ڕاگەیاند: بەشێوەیەکی بەردەوام باج و فیدیە لە هاووڵاتیانی کورد وەردەگیرێت، ئەوەش لە لایەن چەکدارە عەرەبەکانی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجام دەدرێت و هەندێکجار کوردەکان دەستگیردەکرێن و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکەن، لە لایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی خێرا ڕێژەی عەرەبی هاوردەکراو له و شارە زیاد دەبێت و ئەمە بۆ گۆڕینی ناسنامەی شارەکەیە.
وتیشی: ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هاووڵاتیانی کورد کە پێشتر ڕفێندراون تائێستا چارەنووسیان دیار نییە و هەر لە سەرەتای کەوتنی عەفرین لە 18ی ئازاری 2018 تائێستا 28 کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و هەر هەموویان بەدەست چەکدارە توندڕه و و عەرەبەکانی سەر بە سوپای تورکیا ئەشکەنجە دراون.
ئەوەشی وت: تائێستا زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی کوردی عەفرین ئاوارە بوون و بەره و ناوچەی شەهبا لە حەلەب ڕوویشتوون و ئه و عەرەبانەی بۆ عەفرین هێنراون زیاتریان لە غوتە و ئیدلب و حمس هاتوون.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,227 mal angesehen