یەک شاعیرانی نوێخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دایکبووی ساڵی 1947ی شاری #مەریوان#ە، ساڵی 1969 بەشی ئابووری زانکۆی تەواوکردووە. یەک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانە، هۆنراوەکانی دەکەونە بەر خانەی قوتابخانەی شیعری بەرگرییەوە، هۆنراوە بەناوبانگەکانی (کاک شوان، کاک فوئاد، جەژنی ئایارم خۆش ئەوێ، یەکی ئایار، دەنگ هەڵبڕە، سڵاو لە پێشمەرگە، حیزبی خەباتکار، سروودی ژنانی تێکۆشەر، پێشمەرگەی کۆمەڵە، ئەنتەرناسیۆنال) و دەیان هۆنراوەی جوانی بەرگری، جوانی سروشت و دڵداری و چینایەتی نووسیوە. یەکەمین شاعیری کوردە کە سروودی ئەنتەرناسیۆناڵی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
خاوەنی پێنج دیوانە شیعرە، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی بەناوی #بۆ ئازادی# زۆرینەی هۆنراوەکانی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن هونەرمەندان #ناسری ڕەزازی#،
#نەجمەدینی غوڵامی#، #کاڵێ ئاتەشی# #بەکر لەگزی#، #جەمالی موفتی# و #تایەری خەلیلی# چەندین هونەرمەندنی ترەوە و کراونە سروود و تۆمارکراون.
لە ساڵی 1991 لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,448 mal angesehen