پووشەخورما- پوشە خورما
جۆری وشە: ناو
جاران
خورما خورما لەناو کیسێکدا دەهات بۆ #سلێمانی# کە لە گەڵای دارخورما درووست کرابوو، پێیان دەوت پووشەخورما. ئەو کیسە پووشینە دەستچن بوو، بۆیە وەک نرخ هەرزانتر دەکەوت لەسەر کڕیار هەم تەندرووستتربوو لە درووسکتراوەکانی تر وەک نایلۆن و پلاستیک. خورماکە پرێس کرابوو لەناو کیسەکە پووشینەکەدا، پوشەخورمای وا هەبوو 20کیلۆ دەردەچوو. جا ماڵان لە پایزدا دەیانکڕی پاشەکەوتیان دەکرد بۆ زستان. بەزۆری بۆ خورماوڕۆن بەکاریان دەهێنا.
خورماوڕۆ:
دوای ئەوەی دەنکە خورماکەیان لێ دەکردەوە سووریان دەکردەوە لەناو ڕۆنی خۆماڵیدا و هەندێک ئاردیان تێ دەکرد لەگەڵ هەندێک کاکڵە گوێز و هێل و دارچینیی، بە ماستاو و نانی تیریەوە دەخورا، هەندێک جاریش خورماکە سوور دەکراوەیە لە ڕۆندا و هێلکەیان تێکەڵ دەکرد، پێیان دەوت خورماوڕۆنی نێرگزی. هەندێک جاریش خورماکەیان سووردەکردەوە لە ڕۆنێکی زۆردا کە لە ڕۆندا جڵتەی دەهات، دەیانکردە سەر برنج و نۆشیان دەکرد. تەنانەت مرۆڤە بەتەمەنەکانیش دەیانخوارد و تووشی هیچ کێشەیەکی تەندرووستیی نەدەبوون. وەکوو ئێستا نەبوو بەداخەوە زۆر جۆر خواردن دبنە کێشە. [1]
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 722 mal angesehen