پياوی ترسنۆک کوتەکی زلە
بەردی زل-گەورە نيشانەی ڕانەوەشاندنە، دەمەزەنی و زۆر گوتن نيشانەی دەست کورتی و بێ دەسەڵاتی يە، خۆهەڵکێشان و بەخۆداگوتن گوزارشتی گەوجی يە، زۆر جار وا ڕێکەوتوووە پياوی بوودەڵە و ترسنۆک هەندە(مەدح وسەنا) و بە خۆيانا هەڵدەدەن و گوێی گا و ئەژديها و فيل بادەدەن، بەزمان و گفتوگۆ و بەرئاگردان ڕۆستەمی زاڵ و ميرئەرسەلان و خولە پيزە و مامەڕيشەن و لە تاودان و ڕووبەڕوو بونەوەش ڕێويلە و بودەلە و جاشولکە دەردەچن هەر بۆيە بە ئيديۆمەوە لە ناو کوردان به و تەرزە پياوە وتراوە(پياوی ترسنۆک کوتەکی زلە).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 381 mal angesehen