Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,477
Bilder  106,122
PDF-Buch 19,169
verwandte Ordner 96,503
Video 1,308
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
چۆن ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی لە (48%)وە کرا بە (37%)ی دانیشتوانی هەرێم؟
Unsere Informationen sind von und für alle Zeiten und Orte!
Gruppe: Statistiken und Umfragen | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی لە (48%)وە کرا بە (37%)ی دانیشتوانی هەرێم؟

چۆن ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی لە (48%)وە کرا بە (37%)ی دانیشتوانی هەرێم؟
زەمەن پرێس: لێکۆڵینەوەیەکی بنکۆڵکاریی
ئەرکان ڕەئوف
بەپێی پێشبینیەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی (2020)، ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای #سلێمانی# لە (48%)ەوە دەبێتە (36.7%) ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان. بەو پێیەش ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لە چاو پارێزگاکانی #دهۆک# و #هەولێر# بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
بۆچی ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی کەمیکردووە؟
پێشبینیەکەی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی (2020)دا، پشتی بە سەرژمێرییەک بەستووە، کە لەساڵی (2009 و 2010)دا بەشێوەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان (الترقیم والحصر) سەرەڕای ئەوەی سەرژمێریەکی فەرمی نیە.
بەپێی سەرژمێرییەکەی ساڵی (2009 و 2010) ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر لە ساڵی (2009)دا (1ملیۆن و 717 هەزار و 284 کەس) بووە، کە ڕێژەی (37%) دانیشتوانی هەرێم پێکهێناوەو لەساڵی (2010)دا، (102 هەزار و 836 کەس) زیادیکردووە، بەوپێیەش ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان لە پارێزگای هەولێر (6%) بووە.
هاوشێوەی پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆک ژمارەی دانیشتوانەکەی زۆر زیادیکردوە بەشێوەیەک، لە ساڵی (2009)دا، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک (1ملیۆن و 177 هەزار و 714 کەس) بووە، کە (25%) دانیشتوانی هەرێم پێکهێناوە، بەڵام لە ساڵی (2010)دا، (56 هەزار و 785 کەس) زیادیکردووە. بەوپێیەش زیادبوونی دانیشتوان لە پارێزگای دهۆک بە ڕێژەی (5%) بووە.
بەڵام پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2009)دا، ژمارەی دانیشتوانی (1ملیۆن و 803 هەزار و 792 کەس) بووە، کە (38%) دانیشتوانی هەرێم پێکهێناوەو لە ساڵی (2010)دا، (51 هەزار و 473 کەس) زیادیکردووەو ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان لە پارێزگای سلێمانی (3%) بووە.
بەم پێیەش بێت زیادبوونی دانیشتوان لە پارێزگاکانی (هەولێرو دهۆک) بەدەر لە ڕێژەی ستاندارد زیادبوونی دانیشتوان تیایاندا ڕوویانداوە، بەڵام زیادبوونی دانیشتوان لە پارێزگای سلێمانی ڕێژەکەی نزیکە لە ستانداردی گەشەی دانیشتوان.
ئەم زیادبوونی دانیشتوانە لە (2009 بۆ 2010) لە پارێزگاکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە کراوەتە بنەما بۆ زیادبوونی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێم لە (2010 بۆ 2020)، بەوپێیەش هەموو ساڵێک، زیادبوونی دانیشتوان بۆ پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (6%) و پارێزگای دهۆک (5%)و پارێزگای سلێمانی (3%) دانراوە. بەم هۆیەشەوە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لە چاو پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک ساڵ بەساڵ کەمی کردووە. لەگەڵا ئەمەدا لە سەرژمێریەکەی ساڵی (2009)دا دەستکاریەکی زۆری ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان کراوە. بەشێوەیەک ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ڕێژەکەی لە (48%) کراوە بە (38%)ی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم، بەڵام پارێزگای دهۆک لە (13%)ی ژمارەی دانیشتوانەوە کراوە بە (25%)ی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم.
ئەگەرچی بە پێی ڕێکەوتنێکی یەکێتی و پارتی لە ساڵی (1997) ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی سلێمانی (47 بۆ 48%) دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دانراوە و بە پێی بەڵگەنامە و ئامارەکانی وەزارەتی پلان دانانی عێراقیش، لە ساڵی (1997) ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی (48%) پارێزگای هەولێر (38%)و پارێزگای دهۆک (14%)ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بوە. تەنانەت تا ئەکاتەی پرۆژە یاسایی بوجە براوەتە پەرلەمان ڕێژەی (43%) بۆ سلێمانی دانراوە، بەڵام لە ساڵی (2015) بەدواوە حکومەت لەتەرخانکردنی پارە بۆ پرۆژەکان و بوارەکانی تر (36%)ی ڕێژەی دانیشتوانی بۆ سلێمانی ئەژمارکردوە.
زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە بەڵگەنامەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمدا:
بەپێی بەڵگەنامەو ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ساڵی (1987)دا، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر (770 هەزارو 439 کەس) بووە و بەوپێیەش ڕێژەی (38%)ی دانیشتوانی هەرێمی پێکهێناوە. لەساڵی (1987 بۆ 1997)، (325 هەزارو 553 کەس) زیادیکردووە و لە ساڵی (1997 بۆ 2007)، (446 هەزارو 429 کەس) زیادیکردووە، بەڵام لە ئاماری ساڵی (2009)ی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمدا، تەنها لەماوەی (2007 بۆ 2009)دا، (174 هەزارو 863 کەس) زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەساڵی (1987)دا (951 هەزارو 723 کەس) بووە و بەوپێیەش ڕێژەی (47%)ی دانیشتوانی هەرێمی پێکهێناوە. لەساڵی (1987 بۆ 1997)، (411 هەزارو 16 کەس) زیادیکردووەو لەساڵی (1997 بۆ 2007)، (530 هەزارو 878 کەس) زیادیکردووە، بەڵام لە ئاماری ساڵی (2009)ی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و لەماوەی (2007 بۆ 2009)دا، (89 هەزارو 825 کەس) لە پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە ڕێژەکەی بووە بە (38%)ی دانیشتوان. ئەمەش ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانان بەتەواوەتی دەخاتە ژێر گومانی ڕاستی و دروستیەوە.
زیادبوونی دانیشتوانژمارەی دانیشتوان
(2009 بۆ 2020)(2007 بۆ 2009)(1997 بۆ 2007)(1987 بۆ 1997)1987پارێزگاکان
537,138 174,863 446,429 325,553 770,439 هەولێر
464,258 89,825- 530,878 411,016 951,723 سلێمانی
470,897 672,223 102,521 109,666 293,304 دهۆک
کەچی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک لە ساڵی (1987)دا، (293 هەزار و 304 کەس) بووەو بەوپێیەش ڕێژەی (14.6%)ی دانیشتوانی هەرێمی پێکهێناوە، لە ساڵی (1987 بۆ 1997)، (109 هەزار و666 کەس) زیادیکردووەو لە ساڵی (1997 بۆ 2007)، (102 هەزار و521 کەس)زیادیکردووە، بەڵام بەپێی ئاماری ساڵی (2009)ی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و تەنها لەماوەی (2007 بۆ 2009)دا، (672 هەزار و223 کەس) زیادیکردووە. ڕێژەکەی بووە بە(25%)ی دانیشتوان.
بەپێی زانیارییەکانی خشتەکە، پارێزگای دهۆک لەماوەی (20 ساڵ)دا، (212 هەزارو 187کەس) زیادیکردووە، بەڵام تەنها لەماوەی دوو ساڵی (2007 بۆ 2009)دا، (672هەزارو 223کەس) زیادیکردووە. بەوپێیەش ڕێژەی دانیشتوانەکەی کە لەساڵی (2007)دا، (13%) بووە، لە ساڵی (2009)دا بووە بە (25%)ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بەڵام پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2007 بۆ 2009)دا، (89 هەزارو 825کەس) کەمیکردووە، لەکاتێکدا لەساڵی (2007)دا، ڕێژەی دانیشتوانەکەی (48%) بووە، بۆ ساڵی (2009) بووە بە (38%).
هەر بەپێی ئەم ئامارانە پارێزگای سلێمانی لەساڵی (2007)دا ژمارەی دانیشتوانەکەی (یەک ملیۆن 893 هەزارو 617کەس)ە و زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایە. لەساڵی (2007 بۆ 2020)دا تەنها (378 هەزارو 433کەس) زیادیکردووە، بەڵام پارێزگای دهۆک لەساڵی (2007)دا ژمارەی دانیشتوانەکەی (505 هەزارو 491کەس)ەو کەمترین ژمارەی دانیشتوانی تێدا بووە، لە ساڵی (2007 بۆ 2020)دا (یەک ملیۆن و 134 هەزارو 120کەس) زیادیکردوە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئاماری ساڵی (2009)ی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، ئامارێکی تەواو بێ بنەماو دوورە لە ڕاستیەوە، پێشبینیەکەی وەزارەتی پلاندانان بۆ ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان بێ بنەمایە، ئەگەرچی حکومەتی هەرێم کاری پێدەکات و لە چەند ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی (38 بۆ 36%) دانیشتوان و کەمتریش بۆ پارێزگای سلێمانی لە بەرکەوتەی دارایی و پارەی پرۆژەکانی بۆ خەرجکردوە.
ئەگەر حکومەتی هەرێم بەپێی پێشبینیەکانی وەزارەتی پلاندانان پشکی پارێزگای سلێمانی لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەو دامەزراندن و خزمەتگوزاری دیاری بکات، ئەوە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەو دەستی کارو بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، توشی زیانی زۆر گەورە دەبێت و بەتەواوەتی دوادەکەوێت لە گەشەکردن، ئەمە جگە لەوەی لە ڕووی سیاسیەوە ئەم ئامارە زۆر مەترسیدارە لەسەر پرۆسەی سیاسی و چەسپاندنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.[1]
#23-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,290 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری زەمەن - 23-01-2019
Verlinkte Artikel: 1
Geschichte und Ereignisse
Publication date: 23-01-2019 (5 Jahr)
Art der Statistik: Abstimmungen und Referenden
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 96%
96%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 23-01-2019
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( نالیا ئیبراهیم ) auf 23-01-2019
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( نالیا ئیبراهیم ) am 23-01-2019 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 5,290 mal angesehen
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.167 KB 23-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Kenan Engin

Actual
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
28-11-2018
نالیا ئیبراهیم
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,477
Bilder  106,122
PDF-Buch 19,169
verwandte Ordner 96,503
Video 1,308
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Kenan Engin

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.359 Sekunde(n)!