مريشک سێ ساڵ لەتەلاری بکەی، کە بەرت دا دەچێتەوە سەر کيفۆکێ
وتراويشە(سەگ لە قەسابخانە نەمرێت عومری بەزايەع دەچێت) ئەم جۆرە ئيديۆمانە خاسيەت و ئەدگاری ئاژەڵێ زيندەوەرێ يان باڵندەيەک وەردەگرن و هەر کارێکی يان هەڵوێست يان سيفەتێکی بونيادەم بچێتەوە سەری لەوێ وەک ئيديۆم بۆی بەکاردەهێنن، تەلار واتە کۆشک و(قەسر) کيفۆک-يش واتە سەرينگوان و زبڵدان و تاد، مريشک لەشوێنی مۆزايک و سيراميک و کاشيدا ناتواێت پێ پۆڕە و چينەی خۆی بکات کۆشک وتەلار بە مريشک چی، بەڵام ئەگەر بەڕەڵات کرد دەچێتە سەر زبڵدان و کيفۆکەکەی دەست دەکات بەپێ پۆڕە و چينەی خۆيی لەوێ شتێک بەشتێک دەکات، ئەمەش وارێک دەکەوێت(سواڵ کەرێک يان دەرۆزەکەرێک شوو بکات بە دەڵەومەندێک يان بەپێچەوانە کوڕە دەرۆزەکەرێک کچێکی خانەدانی پێ بدرێت) و له و ئاستە نەبن کە پێان بەخشراوە دەوترێت بەخوا(مريشک سێ ساڵ لەقەسرێی کەی کە بەرتدا دەچتەوە سەر کيفۆکێ).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,332 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!