تورکیاو قەیرانی دارایی نوێترین ڕاپۆرتی گۆشەی ئابوری- ژوری تویژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە،
ئامادەکردن و نوسینی ئەنوەر کەریم - بەرپرسی گۆشەی ئابوری
سیاسەت و ئابوری دوو ڕووی دراوێکن، دەوڵەتانی بەهێزی جیهان ئەو دەوڵەتانەن کە خاوەن سیاسەت و ئیدارەیەکی سەرکەوتوو و سەرخان و ژێرخانێکی پتەوی ئابورین، بەو پێیەی لە ڕۆژگاری ئێستادا گۆڕانکارییە سیاسیەکان، ڕاستەوخۆی کاریگەریان دەبێت لەسەر پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابوری وڵاتان، بە پێچەوانەشەوە لەئەگەری پاشەکشێی بنەماکانی دیموکراسی و سەرهەڵدانی تەنگژەو قەیرانی سیاسی، هاتنە ئارای قەیران و کێشەی ئابوری بۆ وڵاتان چاوەڕوان کراو دەبێت.