مەزنترین داستان کە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەدوای ڕیفراندۆمەکه و لێکەوتەکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە تۆماریان کرد تەنیا (راکردن و چۆڵکردنی سەنگەرەکان) بوو، بەجۆرێک هێشتا شەڕ لە #کەرکووک# بوو، بەڵام پارتی لە دووری سەدان کیلۆمەترەوە بەبێ شەڕ سەنگەرەکانی چۆڵکردو ڕایدەکرد، بەوتەی بەشێک لە فەرماندەکانیان لەسەرووی خۆیانەوە فەرمانی چۆڵکردنیان پێکراوە.
بەوتەی سیروان بارزانی فەرماندەی سەربازی پارتی لە سنووری گوێرو مەخمورو #موسڵ#، کە لێدوانی بۆ کەناَلەکانی حزبەکەی داوە دەڵێت: ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی ڕیککەوتنی لە پێشینەی ئێمه و حوکمەتی عیراق بووە لە 17-10-2016، بۆ کشانەوەی #پێشمەرگە# لە ناوچەکانی پێش ساڵی 2003 و گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ ناوچەکان و تەسلیم کردنەوەی کەرکووک، بەنداوی موسڵ، مەخمورو شەنگال بووە بە سوپای عیراق.
جەنەراڵەکانی بێ تەقە!
زۆربەی فەرماندە سەربازییەکانی پارتی لە کوڕ و کەسەنزیکەکانی #مەسعود بارزانی# بوون لەوانە مەسرورو مەنسورو سیروان بارزانی و ئەوانە بوونە جەراڵی شەڕی بێتەقە و ڕاکردن و بەدەستەوەدانی زۆرترین خاکی هەرێم و شکستی گەورەی سەربازی.
ساڵێک بەسەر چۆڵکردنی شارۆچکەی شەنگال تێپەڕدەبێت و تائێستاش ئه و قەزایە دووجار لەلایەن پارتییەوە بەبێ تەقە چۆڵکراوه و دانیشتوانەکەشی لەسەر دەستی پارتی دووچاری نەهامەتیی و کارەسات و جینۆسایدبوونەوە.
بەدەستەوەدانێکی دیکەی شەنگال
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی کۆمیتەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەهەرێمی کوردستان و دەرئەنجامەکانی، جارێکی تر قەزای شەنگال کەوتەوە بەر پەلاماری چەکداری و لەدووەمجاری پەلامارەکانی سەر ئه و قەزایە لەلایەنهێزەکانی شەنگالەوە بەبێبەرگری و تەقەکردن چۆڵکرا.
دانیشتوان و کوردانی ئێزیدی لە شەنگال ئاماژە بۆئەوە دەکەن، بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ساڵێک بەرلەئێستا ڕووبەڕووی پەلاماری چەکداری بونەوە، هاوکات ئەوهێزانەی سەربە پارتی لەقەزاکە دابوون بەبێ تەقە شەنگال یان چۆڵکردو جارێکی تر نەهامەتی و ماڵوێرانی ڕووبەڕوویان بووەوە.
دوای ئازادکردنی قەزای شەنگال، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین هێزی له و قەزایەدا جێگیرکردبوو ئەویش یەکێک بوو له و هێزانەی کە پاراستنی ئەوناوچانەی پێسپێردرابوو هەرچەندە، چەند هێزێکی تری وەک هێزەکانی ئازادی شەنگال و هێزەکانی #شەڕڤان#ان لە دەوروبەری شەنگال و چیای شەنگال بوونیان هەبوو، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژژی 17 ی ئۆکتۆبەری 2018 و لەگەڵ جوڵە پێکردنی #حەشدی شەعبی# بەره و شەنگال، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبێ تەقە لە سەرجەم میحوەرەکانی قەزای شەنگال و دەوروبەری بەره و #هەولێر# پاشەکشەیان کرد، هەر هەمان ڕۆژ حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەبێ هیچ شەڕو بەرگرییەک ئەوهێزانەی کەلەشەنگال بوون کشانەوه و شەنگال کەوتەدەست حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی.
هەڵاتنی پارتی لە باشیک و مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان
کەناڵی ئاسمانی ڕووداوی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەمانکات و بەپەخشی ڕاستەوخۆ هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە حەشدی شەعبی بەبێتە قەوبەرگری چونەتەناو شەنگال و دەستیانبەسەر ئه و شارەدا گرتووە، ئەوەش ئه و ڕاستییەی زیاتر سەلماند کەشەنگال بەبێبەرگری وتەقە تەسلیمی حەشدی شەعبیکراوە.
ئەوە لەکاتێکدابوو لەشکری گوڵان و فەرماندەی #دهۆک#ی سەربەپارتی سەرپەرشتی ئاسایشی قەزای شەنگال و ئەوناوچانەیاندەکردو فەرماندەی ئه و هێزانەش لە ئەستۆی مەسرورو مەنسور بارزانی بوون.
هەر هەمان ڕۆژو چەند سەعاتێک دوای چۆڵکردنی شەنگال لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە، غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەوەی ئاشکراکرد هێزەکانی پارتی هەموو شوێنەکانی خۆیان لەباشیک چۆڵکردوە.
چەند سەعاتێک دوای چۆڵکردنی قەزای شەنگال ناوچەکانی باشیک لە لایەن پارتییەوە، هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ئه و ناوچانە، تا ئه و کاتەش هیچ هێزێکی عیراقی لە سوپای عیراق و حەشدی شەعبی نزیکی ناوچەکانی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان نەبوونەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاشکراو بە بەچاوی هەموولایەکەوە بەبێ تەقه و بەرگری هێزەکانی لەمیحوەرەکانی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان کشاندەوه و ئه و ناوچانەی چۆڵکردو ڕایانکردووە، له و کاتەدا ڕەشادگەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: تەواوی هێزەکانی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستان لەمیحوەری مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان بەبێهیچ تەقه و بەرگرییەک تەواوی ناوچەکانیان چۆڵکردوه و کشاونەتەوه و دانیشتوانی ئه و ناوچانەیان جێهێشتووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد چۆڵکردنی ئەوناوچانە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەبێتەقه و بەرگری لەکاتێکدایە کەهەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەش بەشێوەیەکە کە هێزەکان دەتوانن بەرگری لێبکەن، بەڵام بەبێهاتن و جوڵه و نزیکبوونەوەی هێزەعیراقییەکان و حەشدی شەعبی چۆڵکراوە.
راشیگەیاند: دوای چۆڵکردنی مەخموروگ وێرو قەراج و سەرگەڕان لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە،خەڵکی ناوچەکانیش کە کوردن ناوچەکانیان بەره و هەولێر جێهێشتووە.
ئاشکراشە سیروان بارزانی کە کەسێکی زۆر نزیکی بارزانییه و لە بنەماڵەکەیەتی هەمان کات بەرپرسی یەکەمی میحورەی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان بوو، پێشترو لەکاتی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکان و چاوپێکەوتن و بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکاندا هەمیشە تەئکیدیلەوە دەکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەهیچ هێزێکی عیراقی نادەن بێتە ناوچەکه و تا دواڵۆپی خوێن بەرگری لەناوچەکە دەکەن و دەیپارێزن، بەڵام ڕۆژی 17 ی ئۆکتۆبەر پێش ئەوەی هێزە عیراقییەکان بگەنە ناوچەکە، بەبێ تەقه و بەرگری ئه و هێزانە ئه و ناوچانەیان بەتەواوەتی چۆڵکردو بەره و شاری هەولێر پاشەکشەیان کرد، ناچار خەڵکی زۆر لەناوچەکانی مەخمورو گوێرو قەراجوسەرگەڕان، لە ترسان ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشت و بەره و هەولێر ئاوارەبوون.
هەرله و کاتەدا ئەحمەد زاگە لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشارەدێی گوێر ڕایگەیاند: هێزەکانی سەربەپارتی ناحیەی گوێریان چۆڵکردوه و بەرەوهەولێر کشانەتەوه و هێزە عیراقییەکانیش گەیشتوونەتە نزیک گوێر.
ئەوەشی ڕاگەیاند، بەدەیان تانکو هەمەری سەربازی هێزەکانی پارتی لەگوێرەوە بەره و هەولێر پاشەکشەیان کردووە.
دیسان هەڵاتن لە شەنگال
ئەوە بۆ دووەمجارەبوو کەهێزەکانی پارتی بەبێ هیچ بەرگرییەک قەزای شەنگالیاندا بەدەستەوە، جاری یەکەم لە 3ی ئابی ساڵی 2014 دابوو، کاتێک تیرۆرستانی #داعش# هێرشیانکردە سەرشەنگال، تەواوی هێزەکانی پارتی بەبێهیچ بەرگرییەک شارەکەیاندا بەدەستەوه و ئێزیدییەکانیان جێهێشت و لەلایەن داعشەوە جینۆسایدکران ڕۆژی 17 ی ئۆکتۆبەری 2017 ش جارێکی دیکە تەواوی هێزەکانی پارتی لەشەنگال بەبێ هیچ بەرگرییەک لەماوەی چەند خولەکێکدا شارەکەیان ڕادەستی حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەکان کردو ئێزیدییەکانیان جێهشتەوه و ڕایانکرد.
سیروان بارزانی: ڕاکردن شتێکی ئاساییە!
لە پاشان سیروان بارزانی فەرماندەی میحوری مەخمورو گوێرو موسڵ کە فەماندەیەکی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستانه و هاوکات کەسێکی نزیکی مەسعود بارزانییە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی سەربە پارتی دەڵێت: ئێمە چەندینجار ڕامان کردوه و شکاوین و ئەوە شتێکی ئاساییە، هەڵدێن، ڕادەکەین، و ڕاشمانکردوە و هەڵیشهاتووین.
هەر هەمان ڕۆژ نیوەڕۆی 17 ئۆکتۆبەری 2017، ئەوە ئاشکراکرا کە هێزەکانی پارتی کە لە لیوایسێیپیادەکەلەهێزیهاوبەشپێکهاتبوون و هێزی هەموو لایەنەکانی تێدابوو بەرپرسیارێتی پاراستن و بەرگرییان لە لەناوچەی گوڵاڵە پێدرابوو، ئه و هێزانەی پاتی کە لە هێزە هاوبەشەکەدا بوون له و ناوچەیە بەتەنها کشانەوه و هێزەکانی تریان بەجێهشێت ئەمەش وایکرد بۆشاییەکزۆردروستببێتوبەتەنها هێزەکانی یەکێتی له و ناوچەیە بمێننەوه و بەرگری له و ناوچەیە بکەن.
هەر لەوبارەیەوە موقەدەم ڕێبوارحامیدلەلیوای 132 #شارەزوور# لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاندبوو، لیوای سێی پیادەکە لە هێزی هاوبەش پێکهاتبوون، لایەنێک هێزەکانی خۆی لە گوڵاڵه و کوباشی و نەفتخانە کشاندوەتەوه و لەئێستادا تەنها هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له و ناوچەیەدا ماونەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردبوو، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پارتی له و ناوچانە، بۆشاییەکی زۆر دروستبووه و یەکێتی بەتەنها بەرگری لەوناوچەیە دەکات و شەهیدییشی بەخشیوە.
شەڕی بێتەقە!
پارتی دیموکراتی کوردستان سنوورێکی فراوانی لە ناوچەکانی موسڵ و شەنگال و مەخمورو گوێرو باشیک و قەراج و سەرگەڕان-یان بە دەستەوەبوو ئەوان تاکە هێزبوون له و ناوچەیە کە بەرپرسیارێتی بەرگری ئه و ناوچانەیان پێسپێردرابوو، کە هێزەکانی زێرەڤانی وئاسایشی سەربەپارتی و فەرماندەیی دهۆک و گوڵان و چەند هێزێکی تر له و ناوچانەدا بوون و بەرگری ئه و ناوچانەیان پێسپێردرابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی حەشدی شەعبی، لە 17ی ئۆکتۆبەری 2017، سەرجەم ئه و هێزانە بە بێ تەقه و لە چەند سەعاتێکدا سەرجەم ئه و ناوچانە کشانەوه و خەڵکەکەیان بەجێهێشت.
تا دێت ڕاستییەکان زیاتر ئاشکرا دەبن و خیانەتەکانی پارتی لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرو فرۆشتنی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە پێناو بڕێک پارەدا دەردەکەوێت، له و بارەیەوە سیروان بارزانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی سەربە پارتی، نهێنی فرۆشتنی کەرکووکی درکاندوه و دەڵێت کە لە 17 -10-2016 دا ڕێکەوتن کراوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی عیراق و حەشدی شەعبی بۆ ئه و ناوچانەی کە پێش شەڕی داعش لێیبوون، ئەمەش ئه و ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە پارتی لەگەڵ حکومەتی عیراق ڕێکەوتووە بۆ چۆڵکردنی ئه و ناوچانه و گەڕاندنەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی عیراق و حەشدی شەعبی، کە لە 16 ئۆکتۆبەردا بەبێ هیچ بەرگرییەک و بەبێ تەقە بە سەدان کیلۆمەتر لەسنووری کوردستانی ڕادەستی هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی کردو لە 51% ی خاکی کوردستانی دابەدەستەوە، کە ئەمە بە نیو سەدەی تری خەبات، گەلی کورد ناتوانێت بە دەستیان بهێنێتەوە.
پێشتریش کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری لەمیانی ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە لێکەوتەکانی ڕیفراندۆمی 25 ی ئەیلولی کۆمیتەکەی بارزانی خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەڵێت، ڕیکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم ئەگەر ڕیفراندۆم بکەن ئەوا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هێڵی ساڵی 2003، بەڵام بارزانی ڕیفراندۆمەکەی کرد.[1]
#17-10-2018#