ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی عێراق لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی هەشت بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 867 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
عێراق لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا ڕۆژانە چوار ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و بەوپێیەش ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی عێراق لە مانگی 9 بەراورد بە مانگی پێشتری بەرێژەی 1% بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی 9 زیادیکردووە.
هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشت نزیکەی ڕۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، بەڵام داتاکانی پەیوەست بە هەناردەکردن و بەرهەمهینانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی 9دا هێشتا ئاشکرانەکراون.
عێراق دووەم بەرهەمهێنەری نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێکە دوای سعودیە، کە ڕۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.[1]
#17-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,194 mal angesehen