بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن پارتی گەلی کۆماری جەهەپە ئامادەکراوە، لە ماوەی 10 ساڵدا لە تورکیا 500 هەزار منداڵ بەزۆر هاوسەرگیرییان پێکراوە.
ئوتکو چاکر ئۆزەر، پەرلەمانتاری جەهەپە لە بازنەی ئەسکیشەهیر لە ژێر ناونیشانی (پلانی چالاکی 100 ڕۆژی حکومەت و ژن) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە هەر چوار ژنی خوێندەوار و گەنج یەکێکیان بێکارە و ڕێژەی بێکاری لە شارەکاندا گەیشتووەتە 30% و ئەوانەش کە کار دەکەن ڕیژەیەکەیان بە بەراورد بە پیاو کەمە. ئاماژە بەوەشدراوە 29%ی کرێکارەکان ژنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 198 ژن لە تورکیا کوژراون و لە ماوەی 10 ساڵیشدا 500 هەزار منداڵ بەزۆر هاسەرگیرییان پێکراوە و لە 6 ساڵی ڕابردووشدا 142 هەزار و 28 منداڵی کچ بوونە بە دایک.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 198 ژن کوژراون و لە 6 مانگی یەکەمیش 32 ژن دەستدرێژی سیکسیان کراوەتەسەر و 102 ژن گێچەڵی سێکسییان پێکراوە و 189 منداڵی کچ، دەستدرێژییان کراوەتەسەر.[1]
#09-09-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,161 mal angesehen