کۆمەڵێک نوسەر
کتێبی ژمارە (سێ) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2017
وشەی (فیمینیزم) وشەیەکی لاتینییە و بە دەربڕینی (فیمیا) بەکارهاتووە، واتە (ژن). دواتریش لەسەر بنەمای ڕیشە لاتینییەکە ئەم وشەیە لە زمانە جیاجیاکاندا جێکەوت بووە. بە گشتی فیمینیزم لە سەرەتادا هاوواتای بزووتنەوەی ڕزگاریی ژنان بەکارهاتووە، کاردەکات بۆ نەهێشتنی جیاکاری لەنێوان ژنان و پیاواندا. فیمینیزم شۆڕشێکە دژی پەراوێزخستنی ژنان لە بوارەکانی ژیاندا. هەندێک لە ڕەوتەکانی فیمینیزم خاوەن هزرێکی توندڕەوانەن و وەک دووژمنێک لە ڕەگەزی بەرامبەر دەڕوانن و باوەڕیان بەوە نییە کە هەموو مرۆڤێکی ڕەگەز نێر جیاوازە لە یەکێکی دیکە و مەرج نییە سەرجەمیان مافەکانی ژنان زەوت بکەن. فیمینیزم چەندین ڕەوت و ئاڕاستەی جیاجیای هەیە، لە گرنگترینیان: (فیمینیزمی ئیگزیستانسیالیست، فیمینیزمی مارکسیست، فیمینیزمی لیبڕاڵیست، فیمینیزمی ئیسلامی، فیمینیزمی ڕادیکاڵ، فیمینیزمی تاکگەرا، فیمینیزمی ماتریالیست، فیمینیزمی کۆنزەرڤاتیڤ، فیمینیزمی جوداخواز، فیمینیزمی پۆستمۆدێرن، فیمینیزمی سۆسیالیست و...هتد).
ئەم کتێبە دەیان بابەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت لەسەر پێناسەی فیمینیزم و ئاڕاستەکانی فیمینیزم و مێژووی فیمینیزم و بۆچوونە جیاجیاکان لەسەر ئەم چەمکە.
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,565 mal angesehen