پەرێزی پاکژ نيە
دەغل و دان دوای دروێنەکردنی ئەوەی دەمێنێتەوە لە(قەسەر: لاسکی گەنم و جۆ دوای کامڵبوون و ووشک بوونی پێی دەوترێت قەسەر) بەسەراپای زەوييەکەش کە دروێنەکراوە دەوترێت(پەرێز).
ئينجا دوو جۆر پەرێز هەيە(پاکژ،پاک، خاوێن) يان(پيس) پاکژ واتە هيچ گوڵە گەنم و جۆيەکی وەريووی تێدا نيە و سەپان و سەرپاڵەيەکی باش گەنم و جۆکەی دووريوەتەوە و هيچ داوەر و گوڵێکی خەسار نەکردووە، بەڵام پيس واتە سەپانێکی خراپی هەبووە و گوێی نەداوەتە خەسارەت و زيانی گەنم و جۆيەکە و لەکاتی داس وەشاندن چەندی دووريوەتەوە ئەوەندەشی وەريوە و خەسارکردووە به و جۆرە پەرێزە دەوترێت پيس چونکە خەسارەتی زۆری داوە سەپانەکە، ئينجا ئەوەی ستايشی پەرێز پاکژی هەبێت دەبێتە سەپانێکی جێگەی متمانە و ئەوەی ستايشی پەرێز پيسی هەبێت هيچ کاتێک خاوەن تەبارە و دەغل و دان ئامادە نيە بەسەپانی خۆی بيگرێت، ئينجا ئەم حاڵەتە لەکوردەواريدا بووە بەدرکە و ئيديۆم بەکەسێک کە مێژوويەکی خراپ و نەگريس و ناجۆر و نەگونجاوی هەبێت يان مێژوی کارەکانی باش نەبێت و پێشينەی هەبێت دەوترێت(پەرێزی پاکژ نی يە) بەکەسێکيش مێژوويەکی جوان و کاری ڕێک وپێکی هەبێت دەوترێت(پەرێزی پاکژە).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,457 mal angesehen