ماران گاز لە خشکەی قەلقەلاشکێ دەترسێ
قەلقەلاشکە: دڕکە کنگر(کەنگر) ڕوەکێکی بەهاريە لاسکێکی ناسکی هەيە و مرۆڤ دەيخوات بە چێشتی(ترش و زەردکردن و کنگرکەباب سوری دەکاتەوە تێکەڵی ئاردی دەکات بۆ ئەوەی جوان سوور ببێتەوە کەنگر کەبابێکی باشی لێ پەيداببێت) بەڵام ئەوەی کە مرۆڤ هەڵيناکێشێت دڕکێکی گەورەی لێ دەڕسکێت وئينجا کە بەهار کۆتايی هات ئەويش وشک دەبێت و دڕکەکە لە بڕکی دەبێتەوە و با لەگەڵ خۆی بەناو شيوەرۆکان دەيبات و لەشەواندا دەنگی خلۆربوونەوەکەی وەک خشپەی مار و مێروو و گورگ و چەقەڵ و پياوی دزە، ماران گازيش: کەسێکە مارگەستبێتی و يان گەزەی لێ گرتبێت واتە کەسێک مارپێوەی دابێت، ئه و پێوەدانە هێندە بەئازارە وا دەکات هەميشە ئەوەت لە بير بێت بۆيە ئەگەر کەسێک بەهەر هۆيەکەوە زيانێکی بەرکەوتبێت و لە ترسی دووبارە بوونەوەی زۆر بە وورياييەوە مامەڵە دەکات و گوێ بۆ دەنگی با و قەلقەلاشکيش هەڵدەخات بۆيە بە درکەوە دەوترێت ماران گاز لە خشکەی قەلقەلاشکيش دەترسێت.
تێبينی: قەل قەلاشک بە قەڵە ڕەش و قەلەباجکەش دەوترێت.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,135 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!