نەشيربايی يە نەخوێن بايی يە
بەرامبەر مێرد، ژن ئەم دەستەواژەيە بەکاردەهێنێت، شيربايی: جۆرێکە لە فرۆشتنی کچ يان ژن بەرامبەر کچە يان ژنە بەشودراوەکە بڕێکی دياريکراو پارە دەدرێتە برا و کەس وکاری ژنەکە يان کچەکە.
خوێن بايی يان بەرخوێن يان خوێن بژاردن: کچێک يان ژنێک دەکرێتە قەرەبووی خوێنی مردوو بەڕووداو يان ئەنقەست يان کارەساتێکی کوشتن.
ئەم ئيديۆمە لێرەدا بەکاردەهێنرێت کە ژن هەست دەکات بێ داديەکی زۆری بەرامبەر دەکرێت ئەويش بەداد و فيغانەوە دەڵێت(خۆ نەشيربايم و نە بەرخوێنم)
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 791 mal angesehen