لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، کە لە ڕۆژی 8ی حوزەیراندا دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆتاییهات، لە ئەنجامیشدا هەزار و 203 سەربازی تورک کوژراون و سێ فڕۆکەش خراونەتە خوارەوە.
فەرماندەیی ناوچەی زاگرۆسی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، ئەنجام و ئاماری هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشی بڵاوکردەوە، کە پێنج مانگی خایەندووە، ئەو زنجیرە چالاکیانە لە چەند شارۆچکەی دەوروبەری جولەمێرگ ئەنجامدران، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە شەمزینان کۆتاییهات.
هەپەگە ئاماری هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:
ژمارەی ئەو چالاکییانە گەریلاکان ئەنجامیان داوە: 424
ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورک کە کوژراون: 1203
ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورک کە برینداربوون: 290
40 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تێکشکێندراون، هەروەها 14 ئۆتۆمبێلی دیکە کە بە مەبەستی دروستکردنی ڕێگا بۆ بارەگا سەربازییەکان و دروستکردنی بارەگا سەربازییەکان بەکارهێنراون تێکشکێندران، لەلایەکی دیکەوە سێ هەلیکۆپتەری سوپای تورکیش خراونەتە خوارەوە، سوپای تورک 112 جار ئۆپەراسیۆنی دژی ناوچەی زاپی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دا.[1]
08-11-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,427 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!