- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە شاری #وان# ئەمڕۆ پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە.
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا گوندی عەین دەقنەی سەربە کانتۆنی #شەهبا# تۆپباران دەکەن.
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندێکی سەر بە شارەدێی #گوڵاڵە#، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر سێ کەس، لە ئەنجامدا شوانێک بریندار کرا و کەسێکی دیکەش کە ئامۆزای شوانەکەیە ڕفێندرا و ئەوەی دیکەش لەدەست چەکدارەکان هەڵهات.
- ڕژێمی ئێران، ناوچە شاخاویەکانی گوندی #دەرەتوێ#ی سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە# و هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ی تۆپباران کرد و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
- هەردوو ڕێکخراوی ئینستیتوتی وۆرک و ڕێکخراوی فیوچەر کەمپەینی (لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و کوردستان بەڵێ بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم)یان ڕاگەیاند.[1]
- #سەرکەوت حەسەن# کاندیدە نوێیەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان# بۆ پۆستی #پارێزگاری سلێمانی# ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی بەدەستنەهێنا. هۆکاری وەزارەت بۆ ڕەتکردنەوەکە یاسایینەبوونی لە جێدانانی کاندیدەکەی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەو هۆیەی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نەبووە.
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی پلانەکانی کۆمیسیۆن بۆ گشتپرسی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت: لە #موسڵ# و #کەرکووک# و #کەلار# نووسینگەمان کردووەتەوە و 12 هەزار سندووقی دەنگدان دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگی هاونیشتمانیان.
- بوومەلەرزەیەک بە هێزی 3.7 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی #خووی#-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا.[2]
- تورکمانەکانی #خورماتوو# دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی #ڕیفراندۆم# ڕاگەیاند.[3]
- ئیدارەی شاری کەرکووک ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە پارێزگاکە، سبەی پشووی فەرمی دەبێت کە تەواوی دەمودەزگاکانی دەوڵەت.
- ئەمڕۆ گۆڤاری ئابووری فۆربسی ئەمریکی، باسی لە باشتربوونی ئابووری هەرێمی کوردستان پاش سێ ساڵ لە داکشان دەکات و دەنووسێت سەرمایەی بیانی زیادیکردووە و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆتێلێکی بەناوبانگی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە #هەولێر# بکرێتەوە.[4]
- بەرپرسی #سەنتەری ئەنفال# لە پارێزگای #دهۆک# ڕاگەیاند، ڕوفاتی 500 ئەنفالی بادینان لە ناوچەی سەلامیە سەر بە #مووسڵ# دۆزرانەوە.[5]
- لە گۆڕستانی گوندی #گردعازەبان#ی سەر بە هەولێر، کێلی گۆڕی ڕۆژنامەنووسی تیرۆر کراو #سەردەشت عوسمان# شکێندرا.
- فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕوون کردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە قسەکانی #ڕابوون مەعروف# گوزارشت لە ڕای فراکسیۆنی #بزوتنەوەی گۆڕان# ناکات و ڕای خۆیەتی.[6]