لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیەدا ملازمی یەک (بەهمەن عەبدوڵڵا) ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی، لەهۆڵی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕووداو کاروچالاکیەکانی ساڵی 2014 ڕاگەیاند وئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ (140) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و(2396) هاوڵاتیش برینداربوون.
لەکۆنگرەکەدا کە عەمید محەمەد تاهیر ڕەشید بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەرو ژمارەیەک لەپلەدارانی هاتووچۆو نوێنەری ڕێکخراوەکان و ژمارەیەک لەراهێنەری نووسینگەکان ئامادەبوون، ملازمی هاتووچۆ بەهمەن عەبدوڵڵا ووتەبێژی هاتووچۆ بەووردی تیشکی خستەسەر سەرجەم ئاماروکاروچالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ، بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کە ڕایگەیاند لەساڵی ڕابردوودا (1389) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە کە (942) ڕ ووداویان لەلایەن هاتووچۆی سلێمانی هێڵکاریان بۆ کراوە ولەو ڕێژەیەش (648) ڕووداویان پێکدادان و (121) ڕووداویان وەرگەران و(70) ڕووداویان شێلان و(83) ڕووداویان زیان گەیاندن بەموڵکی گشتی و(16) ڕووداویان هەڵدێران و(4) ڕووداویان سووتان بووە، بەپێی ئەو ئامارە و لەکۆی ئەو ڕووداوانە (1638) ئۆتۆمبێل وماتۆر تووشی زیان بوون کە(623) ئۆتۆمێلیان لەجۆری گشتی و(907) ئۆتۆمبێلیان لەجۆری تایبەت و(2) ئۆتۆمبێلیان لەجۆری کشتوکاڵی و(2) ئۆتۆمبێلیان لەجۆری بیناسازی بوون، (71) ئۆتۆمبێلیان ئۆتۆمبێلی میری (حکومی) بوون.
هەروەها ملازمی یەک بەهمەن عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە زۆرترین ڕووداو بەهۆی تیژرەوی بووە کە(380) ڕووداوبووە، (149) ڕووداویش بەهۆی بێ ئاگاییەوە بوە، (97) ڕووداویشیان بەهۆی سەرخۆشیەوە بووە.... زۆرترین ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە تووشی ڕووداو بوون لەجۆری تویتاکرۆلای تاکسیە ولەدوای ئەویش نیسان بیکاب دێت.
هەربەهۆی ئەو ڕووداوانەوە (2396) هاوڵاتی برینداربوون، هەروەها (140) هاوڵاتیش گیانیان لەدەست داوە کە(50) هاولاتیان پیادە بوون، (81) هاوڵاتیان سەرنشین بووە (9) هاوڵاتیشیان شۆفێربوون، هەربەپێی ئەو ئامارە زۆرترین ڕووداوی گیان لەدەستدا لەسنووری عەربەت وسەیدسادق تۆمارکراوە.
هەربەپێی ئامارەکان لەساڵی ڕابردوودا بەشی مۆڵەت (34832) مۆڵەتی شۆفێری گشتی وتایبەتی داوە بە هاوڵاتیان لەوڕێژەیەش (7932) هاوڵاتیان لەرەگەزی مێ بوون و(24518) هاوڵاتیان لەرەگەزی نێربوون. هەروەها بەشی هونەری لەساڵی 2014 دا (39321) ئۆتۆمبێلی تۆمارکردوە، لەوڕێژەیەش (17694) ئۆتۆمبێلی تایبەت و(3505) ئۆتۆمبێلی کرێ و(15139) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و(1399) ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و(1240) ئۆتۆمبێلی بیناسازی و(344) ماتۆرە.
هەروەها بەپێی ئەو ئامارە کامێراکانی چاودێری (75289) سەرپێچی تۆمارکردوە کە(43739) سەرپێچیان لەدەرەوەی شارو(39574) سەرپێچیان لەناوشار تۆمارکراوە، هەروەها کارمەندان و مەفرەزەکانی هاتووچۆ بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆر دەستیان بەسەر(3526) ئۆتۆمبێل دا گرتوە، لەهەمانکاتدا بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە توانراوە دەست بەسەر(112471) بەڵگەنامەدا بگیرێت، کە(1941) بەڵگەیان بەهۆی جامی تاریکی ئۆتۆمبێلەکانەوە وەرگیراوە، هەربەپێی ئەوئامارە(409) شۆفێر بەگژ کارمەندانی هاتووچۆ چوونەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارە ڕێژەی ڕووداوەکان لەساڵی 2014 لەچاو ساڵی 2013 زیادی کردووە بەڵام ژمارەی گیان لەدەستان و بریندارکەمی کردوە.لەساڵی 2013 دا (887) ڕووداو ڕووی داوە بەڵام لەساڵی 2014دا (1389) ڕووداو ڕووی داوە، لەساڵی 2013دا (220) هاوڵاتی گیانی لەدەست داوە، بەڵام لەساڵی 2014 دا (140) هاوڵاتی گیانی لەدەست داوە، لەساڵی 2013 دا (2835) هاوڵاتی برینداربوون بەڵام لەساڵی 2014دا (2396) هاوڵاتی برینداربوون.