بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە جارێکی تر تیرۆرستانی داعش، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری خۆڕاگری(کۆبانێ) و لەئەنجامی چەند کردەوەیەکی تیرۆرستییاندا، کۆمەڵێک هاوڵاتی سڤیل و بێ گوناهیان شەهید کرد، ئەم کردەوە ڕەش و نا مرۆڤانەشیان ڕۆشتە پاڵ کردەوە چەپەڵەکانی تریان، بەڵام سەرەنجام کۆبانێ سەرکەوت و دەستی ڕەشی تیرۆرستان لە شارەکە دورخرایەوە. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئیرادەی گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە مەرامی تیرۆرستان بەهێزترە، لێرەوە بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ماڵباتی شەهیدان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جدی تربن، لە هاوکاریی شەڕڤانانی ڕۆژئاوا، بۆ ئەوەی بە یەکجاریی کۆتایی بێنن بە گروپی تیرۆرستی داعش.
سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە هەمو پارچەکانی کوردستان، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستانی دوژمنانی مرۆڤایەتی.
پەرلەمانی کوردستان
27-06-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,405 mal angesehen