لەئامارێکیدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لەساڵی 2014دا زیاتر لە 28 عیراقی بوونەتە قوربانی، لەنێوان کوژراو و برینداردا.
نەتەوە یەکگرتووەکان له و ئامارەیدا ئاشکرایکردووە، ئه و هاوڵاتییە عیراقییانە بەهۆی کردەوەکانی خۆکوژی و جەنگەوە بوونەتە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتە ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 11500 هاوڵاتی عیراقی کوژراون، لەهەمان کاتدا نزیکەی 17250 کەس بەهۆی ئه و ڕووداوانەوە بریندار بوون لەماوەی ساڵی 2014دا.
ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئه و کوژراو و بریندارانەی عیراقییەکان ناگرێتەوە کە بەهۆی جەنگی دژی داعشەوە لەناوچەکانی ئەنبار و ناوەڕاستی عیراقەوە بوونەتە قوربانی.
- 01-01-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,207 mal angesehen