بەگوێرەی سەرچاوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، لە ئێستادا لە 17 ناوچەی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان لە نەوتدا دەکرێت و ئه و نەوتەی لەژێر خاکی هەرێمی کوردستاندایە، پێداویستی ساڵ و نیوێکی هەموو جیهان و دوو سەد ساڵی تورکیا پڕ دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئه و داتایانەی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە لە سەرچاوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە وەریگرتووە، مەزەندە دەکرێ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 6.14 ملیار تەن نەوتی یەدەک هەبێت.
کاتێ ئه و ڕێژەیە لەگەڵ ڕێژەی وەبەرهێنانی ساڵانەی نەوت لە تورکیا کە 31.5 ملیۆن تەنە، بەراورد دەکرێ، دەردەکەوێ ئه و نەوتە پێداویستی دوو سەد ساڵی تورکیا دابین دەکا. هەروەها نەوتی کوردستان دەتوانێ هەموو پێداویستییەکانی جیهان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک دابین بکا.
چاڵە نەوتەکانی تەق تەق، تاڤگە، خورمەڵە، شێخان و چەندین ناوچەی دیکە، ڕۆژانە زیاتر لە 54 هەزار تەن نەوتیان لێوە هەڵدەگۆزرێ. چاوەڕوان دەکرێ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەناردەی نەوتی خۆی تا ساڵی 2015 بگەیەنێتە 136.5 هەزار تەن لە ڕۆژێکدا. تا ساڵی 2019 ئه و ڕێژەیە دەگەیەنرێتە 273 هەزار تەن لە ڕۆژێکدا.
پسپۆڕانی بوارەکە له و باوەڕەدان تەنیا ڕێگای لەبار و گونجاو بۆ گەیاندنی ئه و نەوتە بۆ جیهان، تورکیایە، تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی عیراق و کوردستان لەڕێی بۆری نەوتبەری کەرکووک- جەیهان بۆ ئەوروپا و بەهۆی هەڵکەوتەی جیۆستراتیژییەوە بۆ عیراق و کوردستان زۆر گرنگە.
حکومەتی عیراق بە بڕی 20 ملیار تەن نەوتی یەدەگ، لە دوای وڵاتانی سعودیە، ڤەنزەوێلا، ئێران و کەنەداوە دێت و یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی جیهان بۆ دابینکردنی نەوت.
بەشێکی زۆری داهات و ئابووریی عیراق لەسەر نەوتە و 60%ی ڕێژەی نەوتی عیراق لە بەسرەیە. بە گشتی لە پێنج وێستگەدا نەوتی ئه و وڵاتە کۆکراوەتەوە.
بەشێکی زۆر کەمی نەوتی عیراق لە ناوەڕاستی ئه و وڵاتەدایە و 17%ی لە کوردستاندایە کە بەشی هەرە زۆری ئه و ڕێژەیە لە دەرەوەی کەرکووکدایە.
لەئێستادا ناکۆکی لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەیە لەسەر خاوەندارێتی ئه و نەوتەی لە دەرەوەی کەرکووکدایە.
ئێستا لە 17 ناوچەی کوردستان، پڕۆسەی وەبەرهێنان لە نەوتدا بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی 34 هەزار تەن نەوت هەڵدەگۆزرێ و کۆمپانیاکانی وەکو ئیکسۆن مۆبیل و شیڤرۆنی ئەمریکی، تۆتاڵی فەرەنسی، گازپڕۆمی ڕوسی کاری هەڵگۆزین و دۆزینەوە ئەنجام دەدەن. هەروەها دوو گەورە کۆمپانیای تورکی لە کوردستاندا چالاکن.
هەریەکە لە ئەمریکا بە ڕێژەی 19% و هیندستان بە ڕێژەی 13% چین بە ڕێژەی 19% مشتەری نەوتی عیراقن و پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی ئه و نەوتە لە ڕێگای بەندەری بەسرەوە ئەنجام دەدرێ.
تورکیا لەڕێی بۆری نەوتبەری کەرکووک - جەیهانەوە، نەوتی عیراق دەکڕێ، لە پاڵ ئه و بۆرییەدا دوو هێڵی دیکە بە درێژایی 1000 کیلۆمەتر هەیە و توانای گواستنەوەی ڕۆژانە 1.65 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، بەڵام بەهۆی کێشەی جیاجیاوە هەر چەند ڕۆژ جارێک ئه و هێڵە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە و حاڵی حازر ئه و بۆرییە ڕاوەستاو.
کوردستان بەشی هەرە زۆری هەناردەی نەوتی لەڕێی تورکیاوە ئەنجام دەدا و ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی بۆری نەوتبەرەوە هەناردەی تورکیا دەکا و ئه و نەوتە لە عەمبارەکانی بەندەری جەیهان کۆدەکرێتەوە.
- 30-05-2014