ئارد بێژان و ڕۆح کێشان.
پێشوان ئەگێڕنەوە: ژنێکی مێرددار دۆستێکی دەبێت، هەموو ڕۆژێک کە مێردەکەی دەچێتە سەرئیش، لەگەڵ دۆستەکەیدا دەست بە کەیفکردن دەکات، هەتا نزیکی هاتنەوەی مێردەکەی، ئینجا بە پەلەپەل دەست بە نانکردن دەکات، مێردەکەی بە برسێتیی و ماندووێتیی هێتەوە، زۆر چاوەڕێ دەکات تا دوو نانی بۆ دەبرژێنێت، هەر چەند بە ژنەکەی ئەڵێت: بۆچی نانەکەت درەنگ پێدەگات؟ ژنەکە دەڵێت: (ئارد بێژان و ڕۆح کێشان) ڕۆژێک کابرا وەڕس دەبێت و دەڵێت وانییە، ئارد زوو دەبێژرێتەوە، ئادەی ئەو ئاردەم بۆ بێنە، با زوو بۆت ببێژمەوە، ژنەکەی سپێنەی هێلکەیەکی بۆ لە ئادەکە هەڵدەکێشێت و بۆی دەبات، لەبەر تەڕی ئاردەکە بە سپێنەی هێلکە، کوونی هێڵەکەکە دەگیرێت، پیاوەکە هەرچەند دەکات ئارد دانادات، ژنەکەی پێی دەڵێت: پێم نەوتی ئاردبێژان و ڕۆح کێشان، ئێستا ئەم پەندە لە ڕووی تەوسەوە بەیەکێک دەوترێت کە ئیشێکت بەفێڵ بۆ بکات، بە خاوەخاویش بیداتە دەستت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,740 mal angesehen