ساڵی1961 لەگەڕەکی ئیمام قاسمی #کەرکووک# لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لەوشارەبڕیوە و پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە بەسرە و لەکۆلێژی زانیاری- بەشی کیمیا وەردەگیرێت، ماوەیەک لەوێ دەستگیردەکرێت و ساڵی دواتر دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی #سلێمانی#، پاشان گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ #هەولێر#، شەهید سەفا-ش دەچێتە ئەوشارەو لەزانکۆی سەلاحەدین درێژە بەخوێندن دەدات.
لەراپەڕینە مەزنەکەی ئاداری 1982ی زانکۆی سەلاحەدین کەزۆربەی خەڵکی هەولێر بەشداری تیداکرد، شەهید سەفا ڕۆڵی پێشڕەوێکی گێڕا لەو ڕاپەڕینەدا، ئەوەبوو بەگوللەی دوژمن پێکراو دواتر لەنەخۆشخانە خەڵکی هەولێر خوێنیان پێبەخشی و نەشتەرگەری بۆکرا، دوای ئەوەی لەژێر کاریگەری بەنجەکە دەردەچێت، بەڕێوەبەری ئەمنی هەولێر بۆ لێکۆڵینەوە دەچێتە نەخۆشخانەوەو دەیەوێت نهێنی ڕاپەڕینەکەو زانیاری لەسەر بەشداربووەکانی لێوەرگرێت دەڵێت: کێت لەگەڵدایە؟ سەفاش دەڵێت: ئەم میللەتەم هەموو لەگەڵدایە.
ئیتر بەڕێوەبەری ئەمن هیوا بڕاو دەبێت لێی و ئاماژە بەچەتەکانی دەکات کە لاستیکی ئاوی خۆراک لەقۆڵی بکەنەوەو چارەسەریشی پێنەدرێت.
لە #03-05-1982# لە خۆپیشاندانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بریندار دەبێت و داتر شەهیددەبێت.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,772 mal angesehen