ناوی تەواوی والی عەلی عەبدول- ەو ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕو وێب دیزاینەرێکی کوردستانی باشوورەو دانیشتووی شاری #سلێمانی#یە.
- لەدایکبووی ساڵی 1978 ی ناوچەی #پێنجوێن#ی سەر بەپارێزگای سلێمانییە.
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە
- خاوەنی بڕوانامەی ڕێکخراوی Press Now ی هۆڵەندییە بۆ ڕۆژنامەوانیی مەدەنی.
- ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی ڕاستەوخۆی (وەڵام لەخولەکێکدا) ی ڕادیۆی ئاسمانی جەماوەری کوردستانە کە دێرینترین بەرنامەی ڕاستەوخۆی ڕادیۆکەیەو لەمانگی 5 ی 2006 ەوە یەکەم ئەڵقەی پێشکەشکراوەو تائێستاش بەردەوامە.
- جگە لەڕادیۆی جەماوەری کوردستان لەچەندین دەزگای ڕاگەیاندنی تردا کاردەکات و چەندین بابەتی لەهەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە وەرگێڕاوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,124 mal angesehen