ناوی تەواوی (عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم) ە، باوکی بە مەلای ڕەش بە ناوبانگە لە ساڵی 1936 لە گوندی (#چەغەمیرە#) ی سەربە شارەدێی #دیبەگە# لەدایکبووه، لە منداڵییەوە لە حوجرەی مزگەوت لای باوکی خوێندوویەتی، لە ساڵی 1959 بە بڕیارێکی (عەبدولکەریم قاسم) مەلاکان خولێکی پەروەردەییان بۆ کراوه، دوای خولەکە بوون بە مامۆستای سەرەتایی، عەزیزی مەلاڕەشیش چووە ئەو خولە و بوو بە مامۆستای سەرەتایی، لە ساڵی 1979 یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی (پشیلۆکه)، کە کۆمەڵە شعرێکی مندالان بووه، لەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە.، تائێستا بیست بەرهە می بڵاوکراوەی هەیه، وەک ڕۆمانی کوێخا سێوێو خاک و چەوسانەوە، #غەوارە#، حزبی کەران، خاک و کێشەی مان.
لەگەڵ کۆمەڵێ چیڕۆک بەتایبەت بۆ منداڵان وەک بۆرە و گورگ و بزن و تۆبەی گورگ مەرگە، گورز گورزانێ، مامۆستا عەزیزی مەلاڕەش لە نووسینی ڕۆمانەکانی زۆر وشە کۆنەکانی ناوچەی دەشتی #هەولێر# بە کاردەهێنێ کورد گوتەنی کرمانجیانی دەنووسێت و نووسینەکانی تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە، مامۆستا ئێستا 2022 لە هەولێر دەژی.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 21,912 mal angesehen