1- لەدایکبووی سالی 1972 #هەڵەبجە#.
2 دەرجوی کولێژی یاساو ڕامیاری زانکوی صلاح الدین سالی (19941995).
3 لەوکاتەوەکاری کاری پارێزەرایەتیم کردوەکەنزیکەی 15 سالە.
4 پاش هەواڵەکردنی سەروکی ڕژیمی لەناوچو وتاوانبارانی تر بۆ دادکای باڵای تاوانەکان لەبەغدا وەک پارێزەریکی خۆبەخش ئامادەی دادگایی کردنەکەبوم کەخوًشبەختانەلەکەل 6 پارێزەری تردا توانیمان کۆمەڵکوژی ئەنفال وەک جینۆساید بناسینین. وەسزای لەسێدارەدان بۆ 3 تاوانباری ئەنفال دەرکرا سەرەرای چەند سزایەکی تر بوچەند تاوانباریکی تر.
5 لەسالێ 2008 لەلایەن نەقابەی پارێزەران و وەزارەتی شەهیدانەوەدیاریکرام وەک سەروکی ئەو دەستەپارێزەرانەی کەئامادەدەبن لەدادگاییکردنی سەرانی ڕژیم لەکەیسی کیمیابارانی هەلەبجەوەبەوپەری دلسۆزیەوە کارەکانم کردوە وە دەیان تاوانباری سەردەمی ڕژێمم ئاشکرا کردوەوئیجرائاتیان بەرامبەر کراوەوەسەدان کۆمپانیای بیانیم ئاشکرا کردوەکە هاوکاری ڕژیمیان کردوەوەناوی چەند فروکەوانیکم ئاشکرا کرد لەدادگا کەبەهاوکاری جەند بەرێزیک لەسەروکایەتی کوماروچەند دلسوزێک لەهێزی پێشمەرکەیەکیکیان ئامادەبو وەووتەکانی بەبەڵکەی سەرەکی دانرالەدادگاکەدا وەمەسەلەی لیدانی شاری هەلەبجەبەچەکی کیمیایی لەلا یەن ڕژێمی لەناوچوەوەیەکلایی کرایەوە.
7 بەدریژایی کارکردنم وەک پاریزەر یان وەک یاساییەک چەندین وتارو لیکولینەوەم بلاوکردوتەوەلەروژنامەو کوڤارەکاندا وەلەدەزگاکانی ڕاگەیاندندا بەتایبەتی بیانیەکان هەوڵمداوەئەونەهامەتیانەی کەبەسەرمیللە تەکەمدا هاتوەئاشکرا بکەم لەئەنفال یان لەکیمیابارانی هەلەبجەوەپەیوەندیم بەچەندین دادوەری نێودەوڵەتیەوەهەیەکەلەبواری جینوسایددا کار دەکەن چەندەها کۆڕم گێراوەکەتایبەت بوەبەم مەسەلەیەوەهاوکاری جەند کەنالیکی جیهانیم کردوە و چەندەها سوپاسنامە و دەستخوشیم بو نێرراوە لە جەندەها لایەنەوە وە زیاتر لە 8 مانگ خەریکی ئامادەکردنی (لائیحەی کۆتایی)ی کەیسی هەڵەبجە بووم کەتیایدا ڕۆڵ وخەباتی نەتەوەی کوردم تیادا ڕون کردوتەوە سەرەرای چەند ەها زانیاری جوراوجور بەچەکی کیمیایی وزیانەکانی قەرەبویزیانلێکەوتوان وچەندەها بابەتی تر کەدەکریت وەک سەرجاوەیەکی زانیاری پشتی پێ ببەستریت وەچاوپوشیم لەزور بەرژەوەندی تایبەتی خوم کردوەوبەرژەوەندی کەیسەکەوخەلکی کوردستان و هەڵەبجەم خستەپێش بەرژەوەندی تایبەتی خومەوەکەبەواجبی خۆمم زانیوەوپەشیمان نیم لێی.
لەچوار کەیسی تایبەت بەکورد بەشداریم کردووە (کەیسی ئەنفال، کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە، کەیسی پاکتاوی ڕەگەزی(التطهیرالعرقی)، کەیسی کانی عاشقان.
بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبەرواری 18-03-2010 دەست بەکار بوەوەک قایمقامی هەڵەبجەوبەردەوامە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,344 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!