لەساڵی (1926) لەشاری هەولێر لەدایکبووەو ساڵی (1955) ڕوویکردۆتە ناوچەی باڵەکایەتی و لەشارۆچکەی گەلاڵە نیشتەجێدەبێت، هەروەک ڕزگار-ی کوڕی کۆچکردو بۆ کوردستانی نوێ وتی: کاتی خۆی باوکم لەهەولێر کچێکی خۆشدەویست، لەو کاتەدا کێشەی بۆ دروست دەبێت و شاری هەولێر بەجێدەهێڵێت و ڕوویکردۆتە ناوچەی باڵەکاێیەتی، وتیشی: باوکم خاوەنی چوار ژنە کە (31) منداڵی دوای خۆی جێهێشت (20 کوڕو 11کچ)ین و ئێستاش خاوەنی (299) نەوەیە کە (205) کوڕو (94) یان کچن.
ئەو پیاوەی خاوەنی زۆرترین منداڵ و نەوە بوو لەدەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، شەوی (14-12-2009)، بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد.
عەزیز فەقێ جگە لەوەی بەکەسایەتییەکی بەرچاوی سنوورەکە ئەژمار دەکرێت، هەروەها بەیەکەم شۆفێری ئۆتۆمبێل لەسنوری باڵەکایەتی دادەنرێت، بۆ یەکەمجار لەسەرەتایی ساڵی چلەکاندا ئۆتۆمبێلی هێناوەتە ناحیەی گەلاڵەو باڵەکایەتی کە ئەو ئۆتۆمبێلە لەتەختەدار دروستکرابوو کە جۆری (پەست) بووە، بە کۆچی دوایشی مام عەزیز پرسەی لەهەولێرو سۆران بۆ داندرا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,810 mal angesehen