حەسەن سیساوەیی ناوی تەواوی (حەسەن ڕەسوڵ) ەو ساڵی 1926 لە گوندی #ئاری سیرەک# لەدایکبووە، هەلی خوێندەواری بۆ هەڵنەکەوتووە و لە ژیانیدا چەندین کاری گرانی کردووە.
ئەگەرچی باوکی پێی خۆشنە بووە، بەڵام ئەم هەر لە منداڵییەوە بە شێوەیەکی خۆڕسکانە ئارەزووی لە وتنی حەیران کردووە و بووە بە حەیرانبێژی دیوەخانی ئاغای سیساوە و نازناوی (حەسەن سیساوەیی) پێدراوە و ساڵی 1958 حەیرانەکانی (غەریبم، حەیران بەربووم لە بەندێ) ی بۆ ئێستگەی بەغدا تۆمارکردووە.
ئەگەرچی زۆرتر وەک حەیرانبێژ ناسراوە، بەڵام لە داڕشتنی بیرۆکە و هونەری گێڕاوەی چیرۆکیشدا، توانایەکی بەرزی هەیە و خاوەنی چەندین چیرۆکە کە تا ئێستا بڵاونەکراونەتەوە.
ژمارەی کارە هونەرییەکانی زۆرن و لەبەر ئەوەی چەند بەرهەمێکی هونەریی لە کاتی خۆیاندا تۆمارنەکراون، نەماون.
هونەرمەند سیساوەیی لە 10-01-2015 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,969 mal angesehen