لە ساڵی 1948 لە یەکێک لە بنەماڵە دێرینەکانی شاری #سنە# واتە بنەماڵەی مەردۆخی هاتووتە دنیا. خوێندنی سەرتای لە سنە و بانە و #سەقز# تەواوکردووە. ناوەندیشی لە سنە دوایی پێهێناوە. لە ساڵی 1968 لە بەشی مێژوو، زانکۆی ئەدەب و زانستە مرۆڤیەکانی زانستگای تاران وەرگیراوە، لە هەمان کاتدا کارمەندی ڕادیو و تەلەڤزیونی تارانیش بووە. پاش خوێندنی باڵا بە ناوی بەرپرسی دەنگ و باس لە ڕادیو و تەلەڤزیونی سنە، گەڕاوەتەوە بۆ شاری ناوبراو. لە ساڵی 1975دا بۆ خوێندنی ماستێر گەڕاوەوتە وە بۆ تاران. لە ساڵی 1977دا بۆ خوێندن چووە بۆ فرنسا. لە بەشی مێژوو لە زانستگای سوربۆن وەرگیراوە. پاش تەواو بوونی خوێندن لەوێ بڕوانامەی دوکتۆرای لە مێژوو وەک پسپۆڕ لە مێژووی ئێرانی سەدە ناوەندەکان بە گشتی و مێژووی کورد بەتایبەت، وەرگرتووە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,126 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!