لەساڵی 1989 لەشاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە، کوڕی گۆرانیبێژی ناسراو تایەری خەلیلیه.
ئارام لەساڵی 1998 لەگەڵ خێزانەکەی هاتوونەتە وڵاتی نەرویج، ئارام لەژیاندا خولیای یاری تۆپی پێیە و حەزیش بەژمارەی 9 دەکات چونکە ئارام هێرشبەرێکی بەتوانایە، ئازام هاندەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی بەڕازیلە، ئارامی هێرشبەری کورد لەیانەی IK STARTی نەرویجی یاری دەکات ئەم یانەیە پلەیەکی یانەکانی نەرویجە، ئارام لەپێشدا یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی نەرویج دەکرد خوار 18 ساڵ بەڵام ئیستا بەهۆی لێهاتووی و توانای باشی تەکنیک و هێرشبەرێکی گۆڵکارە و لەهەڵبژاردەی خوار 21 ساڵەکان یاری دەکات، ساڵی 2007 یانەکەی ئارام گەیشتنە یاری کۆتایی یانەکانی نەرویج و بەباشترین یاریزانی ئەو خوولە دەستنیشانکرا. چونکە لەیاری کۆتایی بەدوو گۆڵی ئارام یانەکەی نازناوی یانە پلەیەکەکانی نەرویجیان بەدەست هێنا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,615 mal angesehen