پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,377
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 127 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 13
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)

15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)
15ی ئابی 1984
" ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK) "

د.سەلام عەبدولکەریم

پەکەکە چۆن دامەزرا؟ دامەزرێنەرانی کێ بووون؟ کەی خەباتی چەکداری ڕاگەیاند؟ هۆکارەکانی چی بووون؟ قۆناغەکانی خەباتی چەکداری کامانە بووون؟ شێوازی خەباتە چەکداریەکە چۆن بووو؟ ئەنجامەکانی چی بووون؟ کەمو کورتیەکانی چی بوون؟

ئیسماعیل بێشکچی :"خەباتی چەکداریی PKK دیواری ترسی ڕوخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".

رەگو ڕیشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)

ئەو ئازادیە سیاسیەی دەستوری 1961 هێنایە ئاراوە، بۆیەکەمجار ڕێگەی بەرەوتی چەپ لەتورکیادا کەپارتی سیاسی بەگوێرەی یاسا دابمەزرێت.1 هاوکات بەهۆی خراپی ڕەوشی ئابووری تورکیا لەساڵانی شەستەکان و تێکچونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و بڵاوبوونەوەی بێکاریی و سەختبوونی بژێوی ژیان و پەیوەستبوونی دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بەبلۆکی سەرمایەداریەوە، 2 لەگەڵ کارلێک کردنی ڕەوتی چەپی تورکیا بەجوڵانەوە و شۆڕشە چەپە ڕزگاریخوازییەکانی گەلانی ناوچەکە و جیهان لەنمونەی شۆڕشی 1968ی فەرەنسا و شۆڕشی ڤێتنام و کوبا و لەسەروی هەمووشیانەوە نزیکبوونەوە لەبلۆکی سۆسیالیستی بەرابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت، وایانکرد لەماوەیەکی کەمدا ڕەوتی چەپ لەتورکیا گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت و مەترسی لەسەر ژیانی سیاسی لەتورکیا دروست بکات.3
ئەگەرچی لەساڵی 1971 بۆجاری دووەم کودەتایەکی سەربازی کرایەوە و ئامانج لێی پارێزگاری بوو لەبنەماکانی کەمالیزم کەدەوڵەتی تورکیای لەسەر دامەزرابوو لەرێگەی خۆرزگارکردن لەهەڵکشانی ڕەوت و پارتە چەپەکان، 4 بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو، لەوەی جارێکیتر لەساڵانی حەفتاکان ڕەوتی چەپ کارایی خۆی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی جێبهێڵێت. بەتایبەت ڕوبەڕوبوونەوە و ململانێی سیاسی لەتورکیا پێی نابووە قۆناغێکی هەستیارەوە، چونکە بەردەوامبوونی خراپی ڕەوشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا پاڵنەرێکی بنەڕەتی بوو، لەوەدایە ئەو پارت و ڕێکخراوە چەپانەی تورکیا خەباتی سیاسی و مەدەنیانەی خۆیان بگوێزنەوە سەر شەقام و نێو زانکۆکان، کەدوو ژینگەی بەهێز و بەپیتی ململانێ سیاسیەکان بوون. دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری کرێکاران و قوتابیانی زانکۆکان فاکتەری یارمەتیدەری دەرکەوتنی چەندین ڕێکخراوی چەپ بوون لەسۆسیالیزمی سۆڤێیتەوە تادەگاتە ماویزم و مارکسیسزم و لینینیزم.5
پێشتر بەهۆی ڕێگرە دەستوری و یاساییەکانەوە ڕوناکبیر و تێکۆشەرانی کورد نەیانتوانی پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردی ئاشکرا دابمەزرێنن، بەڵام ساڵی 1963 توانیان یەکەمین پارتی سیاسی بەناوی(پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا) دابمەزرێنن، دوای شەش ساڵ ئەم پارتە بۆدوو باڵ دابەش بوو، دوای ئەوەی دوبەرەکیان تێکەوت، باڵێک بەسەرکردایەتی د.سەعید قورمزی توبراق(د.شوان) و پێیانوترا(شوانیەکان) ئاراستەیەکی چەپڕەوی هەبوو باڵەکەی تریش بەسەرۆکایەتی(سەعید ئاڵچی) و درێژکراوەی پارتی دیموکرات بوو.6 دواتریش هەندێکیتریان لەچوارچێوەی ڕێکخراو و یانە و پارتە چەپەکانی تورکیاوە هاتنەوە نێو کایەی سیاسی تورکیا و بەشداری ئەکتیڤیان تێداکردن لەوانە پارتی دیموکرات و پارتی کاری تورکی، بەڵام پاش ماوەیەک بەشێکی زۆریان لەو ڕێکخراوانە هاتنەدەرەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێکخراو و پارتە چەپەکان بۆداننان بەپرسی نەتەوایەتی کورد لەتورکیا و ڕویان کردە ئەوەی بەنهێنی ڕێکخراو و یانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی دابمەزرێنن، هەندێکیان خاوەن شەقڵی سیاسی و هەندێکیشیان لەگەڵ گرتنەبەری خەباتی سیاسیدا خەباتی چەکداریشیان بەپێویستزانی و پەیڕەوییان لێکرد، بەڵام لەسەر ئاستێکی سنوردار، لەوانەش کۆمەڵەی کاوە و کۆمەڵەی ڕۆشنبیری یانەکانی ڕۆژهەڵات.7
ئەگەرچی بەشێک لەو کەسایەتیە سیاسیانەی دواتر پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند وەک (عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر و حەقی قەرار) لەنێو ڕەوتی چەپی تورکیا دەستیان بەکاری سیاسی کرد، بەڵام هەرزوو، بەدیاریکراویش لەساڵی 1973 لەچونە دەرەوەیەکی نارێکخراویاندا بەمەبەستی پشو و گەشت لەنزیک بەنداوی(چوبوک) لەرێگەی ئۆجەلانەوە یەکلایەنە بناغەی کارکردن بۆرێکخراوو جوڵانەوەیەکی چەپی سۆسیالیستیانە کاری لەسەر کرا، دوای ئەوەی بەرستەیەک دەسپێکی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی نێوخۆیی تورکیای کردەوە، کاتێک وتی:"کوردستان کۆڵۆنیە".8
ئەم کۆبووونەوە ناڕێکخراوە لەمێژوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا وەک ڕەگو ڕیشەی کارکردن بۆدامەزراندنی ڕێکخراو و دواتر پارتیەکی سیاسی تەماشا دەکرێ، چونکە ئەو بابەت و مەسەلانەی تێیدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هۆکاری نزیکتربووونەوەی ئەو کەسانەبووون بۆبەردەوامبووون لەسەر گۆڕینەوەی بیروڕای زیاتر و دواتریش سەرەنجام لەساڵی 1978 پێکەوە پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند.

بۆچی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دامەزرا؟

دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەسەردەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک و لەسەر ئێسک و پروسک و پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و جێبەجێکردنی سیاسەتی قڕکردن و تواندنەوەی کورد لەسەر هەموو ئاستەکانی نەتەوە و دامرکاندنەوەی شۆڕشەکانی کورد و دواتریش سەپاندنی یەک پارتی سیاسی و قەدەغەکردنی فرەپارتایەتی لەتورکیا، جوڵانەوەی نەتەوایەتی کوردی تاقۆناغی هاتنەئارای دیموکراسیی سیاسی و ژیانی فرەحزبی سستکرد. لەو قۆناغانەشدا ستەمی سیاسی و ئابوووری و کۆمەڵایەتی تورکیا لەسەر کورد بەردەوامبوو، سەرباری خراپی بارودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی باکوری کوردستان، بۆیە بەردەوام هۆشیاری نەتەوایەتی کورد ئامادەیی هەبوو، چونکە سەرباری ئەوەی بارودۆخەکان ناهەموار بوون، بەڵام جموجوڵی ڕوناکبیری و سیاسی کورد بەردەوامبووو.9 بۆیە ڕەتکردنەوەی ئەو ستەمە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی دامەزراندنی پارتی کرێکاران بوو. هەروەها کارکردن بۆرزگارکردنی کوردستان و بەرپاکردنی سیستمێکی سۆسیالیستی پاڵنەرێکیتری ئەو دامەزراندنەبوو.10 سەرەڕای ئەوەی لەبنەڕەتدا سەرهەڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان گەڕان بوو بەدوای ئازادی و ژیانێکی ئازادانەدا، کەمرۆڤی کورد هەست بەرێز و بەها و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی بزانێت و بەرپەرچی کۆیلایەتی بداتەوە.11

شێواز و قۆناغ و ئامانجەکانی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKK

کاتێک PKK خەباتی چەکداریی ڕاگەیاند، زیاتر لەسەر شێوازی(جەنگی پارتیزانی) یاخود جەنگی گەریلایی بووو، 12 نەک جەنگی بەرەیی. بێگومان ئەمەش لەلایەک پێوەندیی بە نابەرابەری هێزی هەردوولاوە هەبووو، بەشێوەیەک سوپای تورکیا بە قەبارە زۆر و گەورە و خاوەنی چەکی پێشکەوتوویی سەربازیی و لەلایەکی ترەوە هێزی چەکداریی PKK کەم و دیاریکراو و چەکی پێشکەوتووی ئەوتۆشیان پێنەبوو، پەکەکە بەچەند قۆناغێک دەستی بەخەباتی چەکداریی کرد. وەک قۆناغی سەرەتایی، کە زیاتر خۆی لە پڕوپاگەندەی چەکداریدا دەبینییەوە، تێیدا پشت بەرێسایەکی دیاریکراو و جێگیر نەدەبەسترا و گروپی چەکدار هەڵدەستان بە جوڵە و ئاراستەکردنی لێدان لە نێوەندێکدا، کە ترس و ملکەچی زاڵبووو بەسەریدا. ئامانجیش لێی نەهێشتنی ترس و دروستکردنی بوێریی و کردنەوەی کەناڵی پێوەندیی بووو لەگەڵ میللەتدا.
قۆناغی دووەم، بریتیی بوو لە پێڕەوکردنی توندوتیژیی تاکەکەسیی، کە خۆی لە کردەی کوشتن و بەسزا گەیاندنی ئەو خەڵکانەدا دەبینییەوە، کە PKK وەک خەڵکی ناپاک و بەکرێگیراو لە قەڵەمی دەدان. ئەم توندوتیژییە تاکەکەسییە لە قۆناغی خەباتی ئایدۆلۆژییەوە تا پێکهێنانی گروپە چەکدارەکان دەگرتەوە. ئەمەش بە ئامانجی گەمارۆدانی ئەو ترس و تیرۆرەی، کە ئامانج لێی پارچە پارچەکردن و لەبەر یەک هەڵوەشاندنی PKK بوو. قۆناغی سێیەمیش، قۆناغی کۆچکردن و جێهێشتنی تورکیای دەگرتەوە لەلایەن PKKەوە بۆ سوریا و لەوێشەوە نیشتەجێبووونیان لە لوبنان و کردنەوەی سەربازگەی ڕاهێنانی گەریلایی و ئامادەکردنی گروپی چەکداریی.13 هەرچی قۆناغی چوارەمیشە، لە دیرۆکی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKKلە (15ی ئابی 1984) تا قۆناغەکانی دواتر دەگرێتەوە.14
PKK ئامانجی زۆری لە ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەو دیرۆکەدا هەبوو، چونکە ویستی پەیامێک بگەیەنێتە دەوڵەتی تورکیا، کە سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدان و کوشتنی سەرکردە و ئەندام و کادرەکانیان بووونیان ماوە و تەنانەت توانای ئاڵنگاریی چەکداریشیان هەیە. لە ڕاستیشدا ئەم هەنگاوە شتێکی کتوپڕ و پێشبینی نەکراو بوو لای تورکیا، چونکە چ لە باکووری کوردستان و چ لە نێوچەکانی تری تورکیاشدا زۆربەی ڕێکخراوە چەپەکان بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتانەی دوای کودەتاکەی(12ی ئەیلوولی 1980) گیرابووونە بەر تورکیایان جێهێشتبوو، هەروەها زەبری گەورەشیان بەرکەوتبووو، جگە لەوەی مییللەتیش باوەڕی بە زۆربەی ڕێکخراوەکانی تر نەما بوو.15 لەو ماوەیەشدا هیچ شۆڕش و ڕاپەڕینێکی چەکداریی ڕوینەدا، بەڵام PKK توانی ئەو بێدەنگییە تێکبشکێنێت. تەنانەت تورکیا لەو قۆناغەدا ئەو پارتەی وەک گروپێکی بچووکی چەکداریی بێ ڕۆڵ و کاریگەری دەناساند، کە هیچ پشتگیرییەکی جەماوەری نییە و ئامادەش نەبوو لە بەرامبەریاندا چەمکی شەڕیش بەکاربێنێت. هاوکات جوڵانەوەی کورد لەو قۆناغەدا لە دۆخێکی لاوازیدا بوو، سەرەڕای ئەو دابەشبووونەی لە جەستەی جوڵانەوەکەدا هەبوون و خەڵکی کوردستانیش نائومێد و نیگەران بوون.16 بۆیە ئامانجەکانی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی بریتیی بوو لە خستنەگەڕی توانای شۆڕشگێڕیی و تەیارکردنی نەتەوە لە ڕووی سیاسیی و سەربازی لەسەر بنەمای لە نێوبردنی سەرمایەداریی و دواتر سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاربوون لە ژێر دەستەیی. لەهەمان کاتدا نەهێشتنی دەسەڵاتی داگیرکاریی لە کوردستان لە ڕووی سەربازیی و سیاسیی و ئابوووریی و کولتوریی و کۆمەڵایەتییەوە و جوڵاندنی ئەو توانا شۆڕشگێڕییەی، کەلای ئەندام و کادیرانی PKK هەبووو.17

بایەخ و دەرئەنجامەکانی خەباتی چەکداریی (PKK)

راگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەلایەن PKK ەوە لە (15ی ئابی 1984) و بەو چالاکییە چەکدارییانە چەند بایەخ و گرنگییەکی هەبوو، لەوانە: لەو دیرۆکە بەدواوە PKK لە قۆناغی پڕوپاگەندەی چەکدارییەوە پێی نایە قۆناغی گەریلاییەوە (ئەگەرچی دواتر و لە هەندێک دۆخدا گەڕایەوە سەر پێڕەوکردنی پڕوپاگەندەی چەکداریی)، چونکە لە قۆناغەکانی دواتردا خۆئامادەکردنی چەکداریی فراوانتر بوو.18 جگە لەوەی کاریگەریی هەبوو لەسەر ڕەواندنەوەی ترس لە دەسەڵاتی سیاسیی و سەربازیی تورکیا و ژیاندنەوەی ئومێدی ڕزگاریی، بەتایبەتیش دوای کودەتای(12ی ئەیلوولی 1980)، کە باڵی بەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و بزوتنەوەی چەپی تورکیا و نەیارەکانی دەسەڵاتی سیاسیی ئەو وڵاتەدا کێشا بوو، بۆیە ئەو ترسەی شکاند و سەرەتایەک بوو بۆ گواستنەوەی بوێریی بۆ نێو خەڵک. وەک ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت:"دیواری ترسی ڕوخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".19 هەروەها کاریگەریی لەسەر کێشەی کورد لە تورکیا هەبوو، چونکە PKK بە ئامادەکاریی و ڕێکخستن و ئیرادەوە بڕیاری جەنگی چەکداریی ڕاگەیاند، چونکە ئەو ڕووداوە تەنها دووراییەکی چەکداریی و سەربازیی نەبوو، هێندەی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنیش بوو.20 بۆیە لەو دیرۆکە بە دواوە تورکیا لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەکیی حساباتی وردتری بۆ پرسی کورد بە گشتیی و PKK بەتایبەت دەکرد. سەرەڕای ئەوەی کاریگەریی لەسەر لایەنی سەربازیی تورکیا هەبوو، چونکە(کەنعان ئێڤرن) کاتێک سەردانی شەمدینانی کرد، لەوێ وتارێکی پێشکەشکرد و سوپای حەوتەم، کە لە ویلایەتی دیاربەکر لە کاتی جاڕدانی ئەحکامی عورفییەوە ساڵی 1983 جێگیر کرا بوون، دەستی بەپرۆسەی کێوماڵکردنی فراوان بە دوای چەکدارانی PKK لە نێوچە شاخاوییەکانی سێگۆشەی(هەکاری، سیرت، ماردین)دا کرد.21 لەسەر ئاستی پێوەندیی هەرێمیی و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کاریگەریی گەورەی هەبوو، چونکە لێرەوە زیاتر تورکیای هاندا، کە پێوەندییە سیاسیی و سەربازیی و دۆستانەییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی نێوچەکە بە گشتیی و عێراق و ئێران و سوریا بەتایبەت لە چوارچێوەی پێوەندییە هەرێمییەکاندا پتەوتر بکات بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی مەترسیی چەکدارییPKK. لەلایەکی ترەوە لەو دیرۆکەوە قۆناغێکی نوێ لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی دەستیپێکرد، چونکە پەکەکە دواتر هێزی ڕزگاریی کوردستان(HRK ی ڕاگەیاند و لە نەورۆزی 1985 یشدا بەرەی نیشتمانیی ڕزگاریی کوردستان(ERNK)ی دامەزراند.22 ئەگەرچی وەک بەرەیەکی میللیی و مەدەنیی و ئامرازێکی پڕوپاگەندەیی ناسرا، بە ئامانجی یەکخستن و کۆکردنەوەی هەموو ئەو کەسانەی بنەما و هزری سیاسی PKK یان قبووڵ بوو، بەڵام هاوکاریی چالاکییە چەکدارییەکانی دەکرد.23 هەروەها مەعسوم قورقماز(عەگید)یش یەکەم فەرماندەی ئەو بەرەیە بوو. لە ڕووی ئابوورییەوە ساڵانە زیانی نزیکەی(8) ملیار دۆلاری لە تورکیا دەدا، کە ئەو وڵاتە ئەو بڕە پارەیەی بە سەر گوندپارێزان و پۆلیس و سیخوڕەکانی لە باشووری کوردستان دابەش دەکرد، جگە لە قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی تر، کە لە نێوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا بوون.24 سەرەڕای خەرجی سوپا و جەنگەکانی دژی PKK.25
بەڵام سەرباری ئەو بایەخ و گرنگییانەی خەباتی چەکداریی PKK هەیبوو، هاوکات لە کەموکوڕیش بەدەر نەبووو، لەوانە: مەبەستی سەرەکی PKK لە سەرەتای ڕاگەیاندن و ئەنجامدانی خەباتی چەکدارییەوە لە (15ی ئابی 1984) زیاتر ناردنی پەیامێکی ئاڵنگاریی بوو بۆ دەسەڵاتی سەربازیی تورکیا دوای کودەتای (12ی ئەیلوولی 1980)، بەهۆی ئەو سیاسەتە توندوتیژەی دەرهەق بە کورد بەگشتیی و بەرامبەر ئەندام و سەرکردە و کادرانی ئەو پارتە گرتبوویانە بەر لە باکوری کوردستان لە گرتن و ڕاوەدونانەوە تا دەگاتە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدان، چونکە جەمیل بایک(هەڤاڵ جومعە) باس لەوە دەکات، بە ڕاگەیاندنی(15ی ئاب)، خەڵکی نێوچەی بۆتان دەرکەوتن و ئامادەبوون بەشداری لەو خەباتە چەکدارییەدا بکەن، بەڵام بەهۆی نەبووونی بەرنامەی PKK بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو ڕەوش و دەرئەنجامە، دواجار وەڵام نەدانەوەی خەڵک و گێڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان، وایکرد زیانێکی گەورە لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی PKK لەو قۆناغەدا بکەوێت، چونکە کاتێک PKK دەستبەرداری ئەو خەڵکە بوو، بە ئاراستەیەکی پێچەوانە تورکیا سودی لێبینین و هەر ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی سیستێمی گوندپارێزاندا ڕێکیخستن، کە ئەرکی سەرەکیشیان ڕوبەڕووبوونەوەی چەکدارانی PKK بوو. لەمبارەوە نموونەی گوندی (ئۆسیان) دێنێتەوە، کە پێشتر شوێنی حەوانەوەی کادرەکانیان بووە، بەڵام دوای ئەوە زۆربەی خەڵکەکەی بوونەتە گوندپارێز.26 هەروەها کاتێک کۆبووونەوە کراوە بۆ قسەکردن و تاوتوێکردنی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی لە (15ی ئابی 1984) تەنها قسە لەسەر ئەو قۆناغە کراوە، نەک قۆناغی دوای ڕاگەیاندن و دەرئەنجامەکانی، چونکە پێیان وابووو لەو دیرۆکەدا دەستپێشخەری سیاسیی و چەکداریی لە دەستیاندا بووە و توانای ئەوەیان هەبوو شەڕ و دەرئەنجامەکانی بە قازانجی خەباتی سیاسیی خۆیان و پرسی کورد بەکاربێنن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە.27 هەروەها پشت بەستنی یەکە چەکدارییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتیی و پێچەوانەی بنەماکانی خەباتی چەکداریی و مانەوەی زۆر لە گوندەکان و جێگیر نەبوون لە دەوروبەریان، بەتایبەت لە کاتی شەودا لەسەر شێوەی یەکەی بچووکی چەکداریی پێکهاتوو لە (3-5 چەکدار).28 هەروەها جوڵان و جموجوڵی گروپە بچووکە چەکدارییەکان بە شێوەی ئاشکراو کەوتنە نێو نەخشەی سەربازیی تورکیاوە. جگە لەوەی هەڵنەسەنگاندنی باری جوگرافیای نێوچە کوردنشینەکان و ئەو شوێنانەی چالاکی چەکداریی تێدا ئەنجام دەدرا و جوڵە نەکردن بە گوێرەی ڕێساکانی خەباتی چەکداریی بەشێوەیەکی باشتر و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ خەڵکی گوندەکاندا، بەجۆرێک پێڕەویکردنی لە بنەمای(یان نانمان دەدەنێ، یان ڕوبەڕووتان دەبینەوە).29 سەرەڕای ئەوەی زیان گەیاندن بە هێزی گەریلایی PKK بەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری گەریلا و سەرکردە و فەرماندە گەریلاییەکانیان لە جەنگەکاندا، لە ڕاگەیاندنی خەباتی چەکدارییەوە، سەرەڕای کوژرانی هەزاران هاوڵاتیی کورد و تورک و جەندرمە و سەربازانی سوپای تورکیا، کە کاریگەری هەبوو لەسەر هێزی مرۆیی لە هەردوولا.30


پەراوێز و سەرچاوەکان

1. د.عماد الجواهری: النظام السياسي الترکی، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، مرکز الدراسات الترکية، ص(103-104)، د.ابراهيم د.خليل احمد ود.خليل علی مراد: ايران وترکيا، دراسة فی التاريخ الحديث والمعاصر، دار الکتب للطباعة والنشر، الموصل، 1992، ص(292-293).
2. د.صلاح سعدالله: المسالة الکردية فی ترکيا، ط1، مطبعة(شفيق)، بغداد، 1991، ص15، و د.عماد احمد الجواهری: البنية الاجتماعية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب ترکيا المعاصرة، ص155.
3. د.احمد نوری النعيمی: ظاهرة التعدد الحزبی فی ترکيا(1945-1980)، دار الحرية للطباعة، بغداد، ص202، و ڕ.يورک اوغلو: ترکيا حلقة ضعيفة فی السلسة الامبريالية، ترجمة(فاضل لقمان) دار ابن ڕشد للطباعة والنشر، بيروت، 1979، ص(32، 47).
4. کودەتا سەربازیەکان 50 ساڵ تورکیایان بەرەو دواوە برد، ئا: باران کایا، گۆڤاری(دۆسێی تورکیا)، ژ(2) مایسی 2005، ل(120-121).
5. د.ابراهيم خليل احمد: الاحزاب السياسية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، ص(178-179).
6. د.حنا عزو بهنان: قضية حزب العمال الکردستاني وانعکاساتها علی العلاقات العراقية – الترکية 1984-2007، مجلة(دراسات اقليمية)، عدد(5)، النسخة الالکترونية.
7. ماجد خەلیل: ڕێکخستنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان، 1960-1980، ل(4-45).
8. نبیل الملحم: سەرۆک و گەل، حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆ، تشرینی دوەمی 1999، ل49، حەسەن جودی: مێژوویەک لەئاگر، ل(76-77).
9. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد ترکيا، ط2ا، دار ئاراس للطباعة والنشر، اربيل، ص183، ئۆجەلان: عەشقی کورد، و.(ئەستێرە عەبدولجەبار)، چ1، 2009، ل(185، 189).
10. حەسەن جودی: سەرچاوەی پێشوو.
11. ئۆجەلان، هەڵبژاردە، ل(66، 68).
12. جەنگی پارتیزانی یان گەریلایی بە شێوازێکی پێشکەوتووی شەڕ دادەنرێت، بەجۆرێک لە نێوان دوو هێزی ناهاوسەنگ ڕوودەدات، کە لایەنێکیان بەهێزێکی بچووک و توانایەکی زۆر کەمەوە، ڕوبەڕووی هێزێک دەبێتەوە، کە لە ڕووی چەکداریی و تەکنەلۆژییەوە خاوەن توانایەکی زۆرە، بڕوانە ڕێبوار: بۆچی PKK جەنگی پارتیزانی هەڵبژارد؟ ڕ(وڵات)، ژ(92)، دووشەممە(18/9/1995).
13. درر الکلام، ص38.
14.PKK PROGRAMI VE TÜZÜĞÜ, PKK Olağanüstü 7. Kongresı. 17 October 2000, p16.
15. هەڤاڵ جومعە: مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان، ل475، و د.حامد محمود عیسی: القچیە، ص282.
16. کرستینا کۆیڤونەن: جەنگی شاراوە، ل206، و د.ابراهیم الداقوقی: اکراد ترکیا، ص198، و حەسەن جودی: مێژوویێک، ل352.
17. انطلاقة 15ی اب دشنت التاريخ المعاصر وصفق ضمانة النصر، جريدة(وڵات)، ع(27)، السنة الثانية، الاثنين(18/8/1994).
18. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل(478-479).
19. هەنگاوی(15ی ئاب) لە بۆچوونە جیاوازەکاندا، ڕ(وڵات)، ژ(29)، دووشەممە(29/8/1994)، و 15ی تەباخ.
20. حەسەن جودی: مێژوویێک، ل(354-355).
21. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد، ص199.
22. ميخائيل م.جونتر: الاکراد، ص(56-57)، وهةظالَ جومعة: ميَذووي، ل477.
23. سعد ناجی جواد: دراسات، ص35.
24. د.حامد محمد طه السويدانی: قضية حزب العمال الکردستانی واثرها علی العلاقات الترکية- الروسية(1984-1999)، مج(دراسات اقليمية)، ع(29)، مرکز الدراسات الاقليمية، جامعة الموصل، 2013، ص226.
25. CINK SARACOGLU: KURDS OF MODERN TURKEY, Migration,Neoliberalism and Exclusion in Turkish Socity, I.B.T AURIS Publishers, LONDON. NEW YORK, TURAIS ACACEMIC, p92.
26. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل478.
27.ه.س، ل479.
28. درر الکلام، ص38.
29. ن.م، ص39.
30. بۆ زانینی وردەکاریی ژمارەی قوربانیانی جەنگی نێوان PKK و دەوڵەتی تورکیا بڕوانە خشتەی ژ(1)، لە پاشکۆی هێڵکاریی و خشتەکان.

تێبینی: درێژەی ئەم بابەتە و زۆر وردەکاری تر دەتوانن لەتێزی دکتۆراکەمان بخوێننەوە، کە ساڵی 2015 چاپکراوە.
ئەم بابەتە 7,805 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Salam Abdulkareem
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: سووریا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,805 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 15-08-2019 زریان سەرچناریز.س.
504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون
ئامار و ڕاپرسی

504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون
ئامار و ڕاپرسی

شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە باشووری کوردستان گەیاندووە، بەهۆی بوونی پەکەکەش لە خاکی باشووری کوردستان، تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە.
پەڕڵەمانی کوردستان چەند لیژنەیەکی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی زیانی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواوکرد و دەرکەوتووە تورکیا بە قووڵایی 15 کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە و زیاتر لە 500 گوندیش لە ترسی شەڕ چۆڵکراون.
پەڕڵەمانی کوردستان لە 29ی حوزەیرانی ئەمساڵدا چەند لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ناوچە سنوورییەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بۆ زانینی زیانی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران ڕاسپارد. لیژنەکان چوونەتە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و شنگال.
لە ئەنجامی ڕاپۆرتی لیژنەکاندا دەرکەوتووە، لە ماوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دەستیپێکردوون، 504 گوند چۆڵکراون و لە ماوەی شەڕی 28 ساڵەی تورکیا و پەکەکەشدا 50 هاونیشتمانیی سڤیل شەهیدبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون. دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی ڕەز و باخ هەبووە و 104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵکراون.
لە ڕاپۆرتی لیژنەکاندا هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی هێرشی کونەماسی لە 25ی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماددیی هەبووە. هەروەها زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و ڕێگەوبان هەبووە.
لە پارێزگای دهۆکیش، لە زاخۆ بەزاندنی سنوور بە پانیی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە، 666 تۆپ و 70 مووشەک ئاڕاستەی گوندەکان کراون و لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون. 18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون، 25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون، 200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، 13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون؛ بەگشتی 400 خێزان زیانمەند بوون.
هەر لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە ئامێدی، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیاوە چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە کەوتووەتەوە و چوار کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار بوون، 80%ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون، شەش گوندی کانی ماسێ و ڕێکەوتی باڵا چۆڵکراون، ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان، چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ، چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند، چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند و 9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا.
هێزەکانی تورکیا بە قووڵایی زیاتر لە 15 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەهۆی ئەو ئوپەراسیۆنانەوە شەش کەسی سڤیل لە سنووری پارێزگای دهۆک شەهیدکراون و پێنج گوندی سنووری شارەدێکانی باتیفا و دەرکار لە سنووری زاخۆ چۆڵکراون و زیانی ماددی بەر دەیان هاونیشتمانیی ئەو ناوچانە کەوتووە.[1]
ئەم بابەتە 3,873 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-09-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-09-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : هێرشی دوژمن بۆسەر کوردستان
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : توندوتیژی
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
بەداخەوە، خاوەنی ئەم پەرتووکە مافی بڵاوکردنەوەیی لە کوردیپێدیا سەندەوە!
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 07-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,873 جار بینراوە
ئۆپراسیۆنی موراد؛ داستان، بەرخودان و خۆڕاگری پۆلێک لە گەرێلاکانی پەکەکە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئۆپراسیۆنی موراد؛ داستان، بەرخودان و خۆڕاگری پۆلێک لە گەرێلاکانی پەکەکە

ئۆپراسیۆنی موراد؛ داستان، بەرخودان و خۆڕاگری پۆلێک لە گەرێلاکانی پەکەکە
ناونیشانی پەرتووک: ئۆپراسیۆنی موراد؛ داستان، بەرخودان و خۆڕاگری پۆلێک لە گەرێلاکانی پەکەکە
ناوی نووسەر: ئیسماعیل بیچەن
ناوی وەرگێڕ: ڕێبوار هەمەوەندی
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
لە جارێک زۆرتر چاپکراوە: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.177 KB 22-11-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
ئەردۆغان بۆ یەکێتی: ئەگەر بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی پەکەکە دەرگەی لێبووردەییتان لەسەر دادەخەین
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەردۆغان

ئەردۆغان
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەردەوامە لە پشتیووانیکردنی پەکەکە. هۆشداریشی دایە یەکێتی و وتی، دەتوانین بەرگەی زۆر بابەت بگرین، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر مانەوە و ئاساییشی نیشتمانیمان، دەرگاکانی لێبووردەیی تا کۆتایی دادەخەین.
لەکاتی گەڕانەوەی لە قاهیرە بۆ وڵاتەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، 15-2-2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەڤانانی دایەوە کە یەکێک لەو پرسیارانە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە -سلێمانی و کۆبوونەوەکەی بوو لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی.
سەرۆککۆماری تورکیا وتی، ئێمە چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی ئەو هەڵوێستە نەرێنییەی سلێمانی داوە. پێمان وتن؛ لەوێ چەند پێکهاتەیەک لە ناوچەکە دەبینین، دەرفەتیان پێ مەدەن. ئەگەرنا تەنیا دەمێننەوە.
لە 03-04-2023، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تاوەکوو ئێستا ڕاگرتووە؛ چەندین جاریش بڕیارەکە درێژکراوەتەوە. لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنەکەوە تورکیا دەڵێت: چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سلێمانی چڕبوونەتەوە و ڕێکخراوەکە دزەیکردووە بۆ نێو فڕۆکەخانە و ئەوەش هەڕەشەیە لە ئاساییشی گەشتە ئاسمانییەکان.''
لە دوایین بڕیاردا، تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، بۆ شەش مانگی دیکە و تاوەکوو 22ی 6ی 2024 درێژکردووەتەوە.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هەولێر لە پەیوەندییەکانی زۆر باشدان و سەبارەت بە سلێمانیش وتی، سلێمانی، هەمیشە دەستمان بەسەریەوەیە و شوێنێکە هاو نەژادەکانی ئێمەی لێیە. لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەگەڵ هەولێر لە ئاڕاستەیەکی باشین و بەرەوپێش دەڕۆین. بەڵام سلێمانی، واتە ئیدارەی ی ن ک سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەداخەوە بەردەوامە لە پشتیووانیکردنی ڕێکخراوی تیرۆرستیی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوە کرد لە دیدارەکەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی لە دوبەی باسیان لەو بابەتە کردووە و ڕایگەیاند، لە دیدارەکەماندا ئێمە بابەتەکەمان خستە بەر باس و ئاگادارمان کردنەوە. با هیچ کەسێک چاوەڕێی هەڵوێستێکی جیاواز لە ئێمە نەکات. کاردانەوەی پێویستمان دەبێت. ئەم بابەتە فەرامۆش ناکەین و ئەو هەنگاوانە دەنێین کە لەدەستمان دێن. دەتوانین بەرگەی زۆر بابەت بگرین، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر مانەوە و ئاساییشی نیشتمانیمان، دەرگاکانی لێبووردەیی تاوەکوو کۆتایی دادەخەین و ئەوەی پێویستە دەیکەین.
ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاند، ئەگەر ئامانج لەو هەنگاوانە دوژمنداری بێت، کاردانەوە و ڕێکاری پێویستیان دەبێت، هەروەها سڵناکەنەوە لە هەنگاوی تووندتر.
ئەردۆغان بە گشتی وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێراق و تورکیا دایەوە و وتی، تورکیا بەرانبەر دۆست، دۆستە. وەزیری دەرەوەمان هاکان فیدان، وەزیری بەرگریمان یاشار گولەر و سەرۆکی MIT ئیبراهیم کاڵن بەدوای یەکەوە سەردانی ئێراقیان کرد. ئەم سەردانانە ئەو کەشەیان ئارام کردەوە کە پێشهاتی نەرێنییان لە ئێراق درووستکردبوو. هەروەها پێشهاتی باش بوون لە بابەتی هەنگاوی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی تورکیا -ئێراق چ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و چ لەگەڵ باکووری ئێراق.
لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەردۆغان ڕایگەیاند، دوای نیشاندانی ڕاستگۆیی و مەردایەتی، بەتایبەتیش دوای ڕێگەنەدان بە درووستکردنی 'ستان'ی تیرۆرستان لە بنپاڵی سنوورەکانی باشوورمان، ئێمە هەموو جۆرە هەنگاوێک بە یەکەوە لەگەڵ دراوسێکانمان دەنێین. ئەو ڕێزەی ئێمە بەرانبەر یەکێتیی خاکی ئێراق و سووریا نیشانی دەدەین، هیچ کەسێک نیشانی نادات.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 06-02-2024، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەو دوو بەرپرسە تورکییە چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، لەوانە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی کۆبوونەوە. دواتریش لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ یاشار گولەر باسی بڕیارەکانی تورکیا سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا بەڕووی ئاسمانی سلێمانیدا کراوە.
ڕۆژی 04-02-2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاند، یەکێتی لە سلێمانی هاوئاهەنگی لەگەڵ پەکەکەدا هەیە و ئەم ڕاستییە لەمێژە لە ڕۆژەڤماندایە، بەتایبەتیی لە ڕووی هەواڵگریشەوە زۆر لە نزیکەوە چاودێریمان کردووە.
باسی لەوەشکرد بەرلەوەی ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکەن، زۆر هەوڵیانداوە ''بە هێمنی و بێدەنگی چ لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بێت، یان لە ڕێگەی میتۆدە کارپێکراوەکانی هەواڵگرییەوە، چارەیان بکەن'' بۆ ئەمەش چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی لە سلێمانی دیدار و کۆبوونەوەیان کردووە.
هاکان فیدان وتی، لە هەر دیدارێکماندا بە ڕاشکاوی پێمان گوتوون دەمانەوێت سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانتان لەگەڵ پەکەکە دابنێن.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 18-09-2023 بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت. دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە، 19-9-2023، ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشهاتەکانی ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی 18-09-2023 لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی ڕوویدا، جێگەی سەرنجن. وا زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گرووپی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە ڕاهێنانیان کردووە.[1]
ئەم بابەتە 125 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 15-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 125 جار بینراوە
ئەردۆغان دەڵێت لەگەڵ رەئیسی باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک کردووە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەردۆغان -رەئیسی

ئەردۆغان -رەئیسی
هێمن عەساف
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، ڕایگەیاند لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێداگیرییان لە پشتیووانیی زیاتری ئێران کردووە، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هاوئاهەنگی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی دژ بە پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-01-2024) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی شاندە هاوبەشەکەی نێوانیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانییان کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە تەقینەوەکانی شاری کرمان کرد، کە ڕۆژی سێی ئەم مانگە لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی ڕوویاندا وم وتی تورکیا لەپاڵ ئێرانە لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد، بایەخ بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێرانی دراوسێ و دۆست دەدەن لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی قوڵی هاوبەش. جەختی لەوەشکردەوە کە ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانیاندا داویانە، تەنیا لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات نابێت، بەڵکوو بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەش گرنگە.
سەرۆککۆماری تورکیا وتی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، پێداگریمان لە پشتیووانیی زیاتری ئێرانی دراوسێمان کرد. جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانمان کرد لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش دژی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک، کە ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەکەمانیان کردووەتە ئامانج.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و ئێران پرسێکی دیکەی دیداری ڕەئیسی -ئەردۆغان بوو.
ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەکەدا، وتی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان سەرووی 30 ملیار دۆلارە و پێمانوایە دەبێت بەرەو باشتر هەنگاو بنێین. پێکەوە باسمان لەو کێشە و ئاستەنگانە کرد کە کاریگەرییان لەسەر بازرگانیی نێوانمان هەیە و لە ڕێگەی وەزارەتەکانمانەوە بڕیاری چارەسەرکردنیان درا.
وەزیرانی دەرەوە، ڕێگەوبان و شارسازی، بازرگانی، نەوت، کارەبا و وزە، ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ ژمارەیەک ڕاوێژکار و ڕاگەیاندنکارانی ئێران، یاوەریی ئیبراهیم ڕەئیسی بوون لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە.
هاوکات، شاندی باڵای تاران -ئەنقەرە، واژۆیان لەسەر 10 ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە بوارەکانی کولتوور، زانست، ڕاگەیاندن، ناوخۆ، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و ئابووری کرد.
ئەردۆغان وتی بەردەوام کاردەکەین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشە باڵاکانی نێوانمان.
لە کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشدا بڕیار لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی نوێ درا و ژمارەی دەروازە و خاڵە گومرگییەکان بۆ پێنج دەروازە زیاد دەکرێن.
دەروازەی گومرگیی گوربوڵاک لە پارێزگای ئاگری، ئەسەندەرە لە پارێزگای جۆلەمێرگ، دیلئوجو لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستانن. جگە لەمەش دەروازەی وان هەیە کە گەشتیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێیەوە سەردانی وان و پارێزگەکانی دیکەی باکووری کوردستان دەکەن.
ئەگەر ئێران ڕەزامەندی بدات، دەروازەیەکی دیکەش لەنێوان وان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە. ئەم پێشنیازەی تورکیا لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو 2.3 ملیۆن گەشتیار لە ئێرانەوە سەردانی تورکیایان کردبوو. لە بەرانبەردا 357 هەزار گەشتیار لە تورکیاوە سەردانی ئێرانیان کردبوو.
لە 2014ەوە، لووتکەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای هاوئاهەنگی لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی کۆماری هەردوو وڵات دەکرێت.
بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی 04-01 2024، سەردانی ئەنقەرە بکات، بەڵام ڕۆژێک پێشتر و لە 3ی مانگ لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بوونە هۆی کوژرانی 92 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، بەمەش سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 18-07-2022، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەردانی تارانی کردبوو.[1]
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 24-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.131 KB 25-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
ئەندامانی پەکەکە ساڵی 1978
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe2
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەندامانی پەکەکە ساڵی 1978

ئەندامانی پەکەکە ساڵی 1978
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,537 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | Nederlands | INTRO PKK
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 04-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,537 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1185 KB 04-10-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ و پەکەکە
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ ...

بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ ...
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دانیشتنەکانی ئەم دوایەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# بەڕوونی بە بارزانی وتووە: ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی خۆی یەکلابکاتەوە کە لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، #بافڵ تاڵەبانی#، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە بزانین کە پارتی دەوێ لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات، چونکە بەدیلی یەکێتیی تەنها پەکەکە و #بزووتنەوەی گۆڕان# و #نەوەی نوێ#یە.
سەرۆکی یەکێتیی لە کۆبوونەوەکە ویستوویەتی ئه و پەیامە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەیەنێت ئەو هێزانەی کە لە سنووری زۆنی سەوزن چۆن دەتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی و پارتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له و کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتیی داواکاری هەبووە، بۆ ئەوەی یەکێتیی و پارتی بتوانن بەردەوام بن لە حوکمڕانی کوردستان. پێویستە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجامبدرێت، چونکە هێزەکانی دیکەی #سلێمانی# ناتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی. [1]
ئەم بابەتە 1,412 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی بوار میدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 05-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,412 جار بینراوە
بۆچی گرنگە، پەکەکە لە لیستی تیرۆری ژاپۆن دەرکرا؟
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی گرنگە، پەکەکە لە لیستی تیرۆری ژاپۆن دەرکرا؟

بۆچی گرنگە، پەکەکە لە لیستی تیرۆری ژاپۆن دەرکرا؟
بۆچی گرنگە، پەکەکە لە لیستی تیرۆری ژاپۆن دەرکرا؟
نووسینی؛ #نیازی برایم#
فاشستێکی تورک لە پلاتفۆرمی X چی نووسیبوو؟
ژاپۆن وەک دەوڵەتێکی گرنگ لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان، هەر بڕیارێک بدات کاریگەریی دەبێت، چونکە جیهان ئێستا بە دووری و نزیکی و گەورە و بچووکی جوگرافیاکەی ناپێورێت، بەڵکوو بە کاریگەرییە سیاسی و سەربازیی و ئابوورییەکانی، بۆ نموونە تایلەند لە چاو چین هێجگار بچووکە، لێ لە بواری جیوپۆلیتک و ئابوورییەوە لە هاوکێشە جیهانییەکان لە وڵاتە گرنگەکان هەژمار دەکرێت. نموونە زۆرە.
لە ڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە، کە لەسەر ئاستی جیهاندا نوێنەرایەتی 70 ملیۆن کورد دەکات، ژاپۆن لە لیستی تیرۆری خۆیدا، دەرکرد.
$بۆچی گرنگە$
🟢 ژاپۆن یەکێکە لەو حەوت وڵاتە ئابوورییە بەهێزەی دنیا کە ناسراوە بە G7.
🔴 پەیوەندی ئەمەریکا و ژاپۆن، پەیوەندییەکی سیاسی، سەربازیی و ئەمنییە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ژاپۆن، کە لە کانوونی دووەمی 1960 ئیمزاکرا، سیاسەتی دەرەوەی لەژێر هەژموونی ئەمەریکا دایە. ژاپۆن سێ دوژمنی دیرۆکی هەیە، کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا، کە هەرسێ دەوڵەت ناکۆکن لەگەڵ ئەمەریکا، بۆیە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ژاپۆن، قەڵایەکە بۆ مانەوەی ژاپۆن و سەقامگیریی سیاسی و پێشکەوتنی ئابوورییەکەی. کاتێک ژاپۆن، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەردەهاوێژێت، هیچ گومانی تێدانییە ئەمەریکاش ڕازی بووە یا لانی کەم گرینی لایتی پێداوە. ئەمەش بەواتا:
1- ئەمەریکا وەک سزا، سزایەکی توندی تورکیادا لە پای ئەو هەڵوێستانەی کە ئەردۆگان دژی ئەمەریکا ئەنجامی دەدات.. نامەوێت لێرەدا وردەکاریی باس بکەم.
2- لۆبی ئیسرائیل، لە ئەمەریکا و ژاپۆنیش کاری خۆیکرد، بۆ تۆڵەکردنەوەی خۆی لەو هێرش و پەلامارەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، چونکە وەک دەزانرێت، ئێران و تورکیا لە پشت بەکاربردنی حەماس بوون بۆ هێرش و پەلامارەکەی 7ی ئۆکتۆبەر.
ئەمەریکا بۆچی هەنگاوێکی وەک ئەوەی ژاپۆن ناهاوێژێت، هۆکار زۆرن، لە گرنگترینیان بوونی تورکیایە لە ناتۆ.
🟡 گرنگی دیکەی ئەم بڕیارەی ژاپۆن، حیساب نەکردنە بۆ بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، پێدەچێت ژاپۆن حیسابی بۆ کاردانەوەکانی تورکیا سەبارەت بەم بڕیارە کردبێت. پاش تاوتوێکردنی، دەرکردنی ئەو بڕیارە قازانجی زێدەتر بووە وەک لە زیان.
🔵 ژاپۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوەندیی ستراتیژیی هەیە، ئەو ڕاستییە دەبینێت کە پەکەکە فیگەرێکی گرنگە لە ناوچەکە، بۆیە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەی بە گرنگتر زانیوە لە وڵاتێکی نەژادپەرست و فاشی وەک تورکیا. کاتێک پەکەکە دەردەکات لە لیستی تیرۆر، بەواتا بە ناراستەوخۆ دانانی تورکیایە لە لیستی ئەو دەوڵەتانە کە پشتیووانی لە تیرۆر دەکەن.
🟤 ئەم کردەیەی ژاپۆن، سەلمێنەری ئەوەیە کە دیپلۆماسییەتی پەکەکە، کە بە دیپلۆماسییەتی گەل دەناسریت، کارایە. کوردانی دیاسپۆرا بەتایبەتیی لە ژاپۆن، ڕۆڵ و کارلێکی گەورەیان داناوە لەسەر کۆمەڵگەی ژاپۆنی. کاتێک پێش چەند ساڵێک، زانکۆی تۆکیۆ بەشی زمانی کوردی دادەنێت، گرنگی گەلی کورد و ڕەوەندەکەی لە ژاپۆن بینیوە. کاتی خۆی ئەم هەنگاوەی ژاپۆن بووە هۆی نارەزایەتی دەوڵەتی تورکیا. ژاپۆنییەکان لەوەدا زانیان تورکیا وڵاتێکی فاشست و نەژادپەرستە و خەباتی پەکەکەیان بە خەباتێکی ڕەوا بینی.
🟣 خاڵێکی دیکە، کارەکتەری کەسێتی ژاپۆنییەکان بە شێوەیەکی گشتی دابڕاون و زوو بەزوو تێکەڵ بە کۆمەڵگەکانی دیکە نابن، ئەوەش هۆکارگەلێکی هەیە، نامەوێت باسی بکەم، لێ کاتێک لە ڤیدیۆکانی کوردان لەو وڵاتە چاو دەدەینێ، دەبینین، جۆرە هەماهەنگی و پێکەوەیی دەبینین. ئەم خاڵە دەکرێت وەک خاڵێکی پۆزەتیڤ بۆ ڕەوەندی کوردان لە ژاپۆن هەژماری بکەین. دواتر ئەمە کاریگەریی دەبێت لەسەر پارت و گرووپە سیاسییەکان کە پەڕڵەمان و حکومەت پێکدەهێنن. یاساکانی ژاپۆن بۆ پەنابەریی هیجگار قوورسن تەنانەت لە 1٪ کەمتر لە کۆی ژمارەی پەنابەرەکان وەک پەنابەری ڕەسمی وەردەگیرێن. کوردیش لەو ڕەوشەدا بێبەش نین، لێ لە ئاستی کۆمەڵگە، جۆرێک لە سۆز و ڕێزگرتن هەیە.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، بۆ کورد و بزاڤە شۆڕشگێرەکەی، ئەو بڕیارەی ژاپۆن گرنگە و دەشبێت ئەو هەوڵ و خەباتەی کە لە ژاپۆن ئەنجامیدا، لە شوێنەکانی دیکەش، وەک ئەمەریکا و کەنەداش ئەنجام بدرێت.
🟢 فاشیستێک نووسیبووی: ئەوەتا ژاپۆن پەکەکەی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، دەوڵەتیش لە خەوی قووڵدایە! فاشیستەکانی تورک بەو بڕیارە دنیایان لێهاتۆتەوە یەک. کەواتە دەستکەوتێکی گەورەیە و بۆ ئێمەی کورد گرنگە.
[1]
ئەم بابەتە 384 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-11-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ژاپۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 29-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 384 جار بینراوە
بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
$بەهێزبوونی پێگەی #پەکەکە# لە هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#01-04-2017#

لەسەرەتای درووستبوونی پەکەکەوە تا دەگاتە پەلاماری #داعش# بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان چ وەک ئایدیۆلۆژیا و چ وەک ئامادەگیی سیاسی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان، قەت وەکوو ئێستا ڕوو لە هەڵکشان نەبووە. ئەگەرچی ئەوەی پارتی کرێکاران لە پارتە کوردییەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەو ئایدیۆلۆژیا و سیاسەتە فراوانخوازەیە کە بۆ هەر چوار بەشەکەی کوردستان هەیانە، بەڵام لەڕاستیدا لەبەر بەهێزیی خەباتی چەکداری و پێگەی سیاسی و وتاری نەتەوەیی پارتە کوردییەکانی باشوور، پەکەکە تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە ئەڵتەرناتیڤێک بۆ پارتە کوردییەکانی باشوور یاخود کێبڕکێیان بکات لە بواری سیاسی و ئایدیۆلۆژی و سەربازیدا. چونکە بە تایبەتی پارتی و یەکێتی لەمپەڕێکی بەهێز بوونە لە بەردەم تەشەنەکردنی پەکەکە لە باشوور، تا دەگاتە ئاستی ململانێی سەربازیی ئەو دوو هێزە لەگەڵ پارتی کرێکاران کە لە 1992 تاوەکوو 1997ی خایاند.

پەلاماری داعش بۆ سەر باشوور و ڕۆژاوای کوردستان تەکانێکی باش بوو بۆ هەڵکشانی هەستی نەتەوەیی کورد لە گشت بەشەکانی کوردستاندا، تا دەگاتە هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازی لەنێوان گشت بەشەکاندا و دواتریش پێشکەشکردنی قوربانیی گیانی لەپێناوی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان. شەڕی داعش سەرەڕای ماڵوێرانییەکانی بۆ کورد، بەڵام دەرفەتێکی فرە باشیشی بە هێزە کوردییەکان بەخشی کە بەشداربن لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت. ئێستا کورد بە تایبەتی لە باشوور و ڕۆژاوا ئەکتەری دیاری سیاسی و سەربازیی ناوچەکەن و لەلایەن هێزەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا و ڕووسیاوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. گشت ئەمانە فاکتەری بەهێزن لە پشت ئامادەگیی سیاسی و سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام دوو فاکتەری سەرەکیی دیکە هەن کە ڕۆڵێکی زێدە باڵایان بینی لە هەڵکشانی پێگەی سیاسی و سەربازی و جەماوەریی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.
$یەکەم:$ پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال و ئێزدییەکان، بەشێوەیەک کە هێزەکانی پێشمەرگە (پارتی) نەیانتوانی وەک پێویست بەر بە پەلاماردانەکە بگرن، ئەم دۆخە دەرفەتێکی سەربازی و سیاسیشی بۆ پەکەکە ڕەخساند کە شوێنپێی سەربازی و سیاسی و دواتر ئایدیۆلۆژیشیان قایم بکەن لەو ناوچەیەدا، بەشێوەیەک کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بەشێکی زۆر لە یار و نەیارانی پارتی و بەشێکی زۆرتریش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، پەکەکە وەک هێزێکی فریادڕەس ببینن.
$دووەم:$ ململانێی گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ پارتی وای کرد کە ئەم دوو هێزە گرنگی و فۆکەسێکی زیاتر بخەنە سەر جموجۆڵ و چالاکییەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە میدیاکانی ئەم دوو لایەنە، ئەمەش وەک دۆزینەوەی مەیدانێکی دیکە بۆ ململانێیەکی سیاسی لەبەرانبەر پارتی. ئەم فۆرمەی ململانێ وای کرد (جگە لەلایەنگر و هەوادارانی پارتی) ، سۆزدارییەکی زۆر درووست بێت لەسەر ئاستی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لەگەڵ پارتی کرێکاراندا. بە دەرکردنی گۆڕان لە دامودەزگاکانی حکومەت و داخستنی پەڕڵەمان لەلایەن پارتییەوە، ئەم هەماهەنگیە گەیشتە ئاستێکی باڵاتر، بە تایبەت پاش ئەوەی گۆڕان و لایەنەکان بێئومێد بوون لەوەی کە ناتوانن هیچ گوشارێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی لەسەر پارتی درووست بکەن، گوشارە ناوخۆییەکانیش لە شێوەی خوپیشاندانی سەرتاسەری نەیانتوانی سنووری #سلێمانی# و زۆنی سەوز/ نیلی ببەزێنن.

ئیتر بەشێکی زۆری یەکێتی و تەواوی گۆڕان بە چڕی ڕوویان کردە پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکاران و هەر هەنگاوێکیان لە دژی پارتی، بە تایبەت وەک دەزانین پەکەکە و پارتی ناکۆکیی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و قووڵیان هەیە، هەتا لە ڕووی جەمسەربەندیی هەرێمیشەوە سەر بە دوو بەرەی جیاوازن. بۆیە هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی وەک قەڵغانێک لەبەرانبەر دەسەڵاتگەرایی پارتی شتێکی تریان بۆ نەمایەوە جگە لەپاڵپشتیکردنی پەکەکە. ئەمە جگە لە بەکارهێنانی ناوە ناوەی حکومەتی بەغداش لە دژی پارتی. بەتایبەتی داخستنی پەڕڵەمان کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر باڵابوونی هەژموونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، تا ئەو ئاستەی نوێنەرایەتی ڕەسمیی هێزەکانی نزیکی پەکەکە لە سلێمانی و هەروەها وێنەکانی ئۆجەلان و سیمبولەکانیان بە ئاشکرا لە زۆنی سەوز/ نیلیدا بەدیدەکرێن.

هەڵبەتە ئەم لێکدانەوەیەی ئێمە دەکرێت ئەو پرسیارەش بوروژێنێت: ئایا باڵابوونی پارتی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا بە مانای پوکانەوەی ڕۆڵی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی باشوور نایەت؟ لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە لە ئێستادا ڕوون نییە، بەڵام دەکرێت ئەگەرێکی کراوە بێت. لەسەر ئاستی جەماوەری، پارتی لە ناکۆکییەکی بەردەوامدایە لەگەڵ زۆربەی تێڕوانینەکانی پەکەکە، بەڵام لەسەر ئاستی جەماوەری، لایەنەکانی دیکەی وەک گۆڕان و یەکێتی و زەحمەتکێشان بە حوکمی ئەو نزیکیە جەماوەرییەوە کە لەگەڵ پەکەکە هەیانە، دەکرێت لە ئاییندەدا ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەرهەڵدانی ئەڵتەرناتیڤێکی لەو جۆرە، بەتایبەتی ئەگەر ململانێکان هەر بەردەوام بن و گۆڕان و یەکێتیش بۆشاییەکی مناوەرەکردنی سیاسیان بۆ نەمێنێتەوە، دوور نییە ئەگەر سەرکردایەتی ئەو لایەنانەش نەیانەوێت، بەڵام هەوادارانی ئەم دوو لایەنە پەنا بەرنە بەر پارتی کرێکاران وەک دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی کاریگەرتر لە حیزبەکانی خۆیان بۆ ململانێکردن لەگەڵ پارتی.

دەکرێت بگوترێت یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانی سیاسەتی تورکیا لەبەرانبەر هەرێم بریتی بوو لە گەڕان بەدوای بەدیلێکی تری کوردی بۆ پارتی کرێکاران لە ناوچەکە و تورکیادا، تورکیا تا ئێستاش پێیوایە ئەو بەدیلە دەکرێت پارتی و بارزانی بێت، ئەم پڕۆژەیە تا ئاستێکی باشیش ڕۆیی، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت پەکەکەو پارتی دوو هێزی باڵادەستی سیاسی و سەربازین لە گشت بەشەکانی کوردستاندا، بەڵام بەتێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئەم دەرفەتە سەرکەوتوو نەبوو. کەچی ئێستا ئەم هاوکێشەیە لە هەرێمی کوردستان خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە، هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و دەکرێت چەند لایەنێکی تریش، بچنە پاڵ ئەو جەمسەربەندییە و هەوڵ بدەن بۆ درووستکردنی بەدیلێک بۆ پارتی، هەڵبەتە ئەو ئەڵتەرناتیڤەش لە ئێستادا تەنیا پەکەکە دەتوانێت بیکات.

ئەوەی تێبینی میدیا و سۆشیال میدیا و چەند ڕووداوێکی دوای شەڕی داعشی کردبێت، بە ئاسانی دەتوانێت ئەو هەڵکشانە سیاسی و جەماوەرییە ببینێت کە پارتی کرێکاران هەیەتی لە هەرێمی کوردستاندا، بەشێوەیەک ئەگەر ململانێی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێم لە لایەک و ململانێ ئیقلیمیەکانیش لەلایەکی دیکە بەردەوام بن، ئەم فاکتەرە دوور نییە لەلایەن هێزە ناکۆکە هەرێمییەکانی دەوروبەر (ئێراق، تورکیا، ئێران) زیاتر کاری لەسەر بکرێت، چونکە هەریەکە لە پارتی و پەکەکە لە ئێستادا کارتی سیاسی و سەربازین لەسەر ئاستی ململانێکانی هەرێم و ناوچەکەدا. [1]
ئەم بابەتە 510 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-04-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-04-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 510 جار بینراوە
بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە

بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە
رێبەر ئاپۆ بناغەی #پەکەکە#ی لە سەر خوێنی شەهیدان بونیاتنا. بە واتایەکی دیکە هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە بە سایەی شەهیدەکانمان بوو. بۆیە ئەوەی پەکەکەی کردووە بە پەکەکە سەرەتا فکر، فەلسەفە، بیردۆزی و کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەمەش ڕوانگە و خەیاڵ و هزر و هەستی شەهیدەکانمانە. واتای هێزەکەیان و بەکەڵکهاتنیان و تایبەتمەندییەکانیان و ڕەگەزەکانیان و وابەستەبوونیان و بڕواو ئاواتیان و هاوڕێیەتییان و بانگەشەیان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا هەست و ژیانی پێدەکرێت. بە شێوەیەکی گشتیش، هەبوونیان لە هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادیدا، بە فیداکاری و قارەمانانە بووەتە هۆکار کە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەورەتر و مێژووییتر ببێت. لە چوارچێوەی ئەم واتایەدا، کاتێک دەوترێت پەکەکە، بە واتای هەبوونی شەهیدە نەمرەکانمان دێت. بە هەمان شیوە کاتێک دەوترێت شەهید، بە واتای هەبوونی پەکەکە دێت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: پەکەکە، پارتیی شەهیدانە. بۆیە هەموومان لە سایەی شەهیدانە دەبینە کوردستانی و خۆمان دەگەیێنینە ئاستی وڵاتپارێزی.
=KTML_Bold=بزوتنەوەی ئازادی کوردستان یان پەکەکە=KTML_End=، دەرباسی 42هەمین ساڵەی خۆی بوو. بەم بۆنەیەشەوە مژدەی ڕزگاریی کوردستان و یادی دامەزراندنی پەکەکە، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدە نەمرەکانمان و هەموو ئەو بەرەیانەی لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. ڕاستی پەکەکە لەم 42 ساڵەدا، بۆ گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی بووەتە جێگای شانازی، بەختەوەری، هیوا، سەربەرزی و بەرزترین شکۆ. ئەوەی ڕێخۆشکەر بووە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگەن بەم ئاستی شکۆیە، شەهیدانی پەکەکەن. پێویستە لەبیری نەکەین کە هەموو دەستەکەوتەکانی کورد و کوردستان لە سایەی شەهیدانی پەکەکە بەدی هاتوون.
لە ڕۆژمێری مێژووی 42 ساڵەیدا، هەموو ڕۆژێک بە ناوی دەیان شەهیدی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە نووسراوەتەوە. بۆیە ئێمە دەڵێین؛ مێژووی پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بووە بە مێژووی قارەمانیەتی و فیداکاری و چاونەترسی و بووە بە سیمبولی هەزاران شەهیدی بە نرخ و هێژا. هەروەها بۆ داهاتوی مرۆڤایەتی دیمۆکراتیک، بووە بە هیوای ژیانێکی ئازاد. ئەم ڕاستییەی شەهیدانی پەکەکە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا خۆی دەخاتە ڕوو. لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بە ڕۆحی ئاپۆیی و بە بیر و بڕوای ئازادکردنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، تێکۆشانێکی بێووچان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوەوامە. لەم تێکۆشانەدا دەتوانین بڵێین هەموو ڕۆژێک لە ئەنجامی خۆڕاگرییە بێوێنەکان، لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان، گەلە فیداکارەکەمان و ئەو مرۆڤانەی چاویان لە ئازادییە، جوانترین ڕۆڵەکانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن. بێگومان هەر چەند باس لە ڕاستییەکانی قەرەمانە نەمرەکانمان بکەین، بەشی ناکات. هەر شەهیدێک ئەستێرەیەکی گەشاوەیە کە ژیانی ئێمە ڕۆناک دەکەنەوە. مانگی کانونی یەکەم پڕە لەم ئەستێرانە.
'عادل و گوڵبوهار ڕوحی پەکەکەن'
=KTML_Bold=لەم مانگەدا چەندین قاڕەمان هەن کە ناوی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسیوەتەوە. یەکیک لەم قارەمانانە=KTML_End=، فەرماندە و ڕۆڵەی فۆتانە، هاوڕێ عادل-رەمەزان عەیبی-یە. هاوڕێ عادڵ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ وابەستەبوونی وڵات و خاک و هاوڕێیەتیی کرد بە یەک و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بە چاونەترسی و بڕواو بە بڕیارەوە و پێشبینییە مێژووییەکانیەوە، جێی خۆی گرتبوو. فەرماندە و پێشەنگی گەلی کورد هاوڕێ عادڵ لە هەر ساتێکی ژیانیدا، کادیر و ملیتانی سەردەمی بەرهەم دەهێنا. بەم شێوەیە گورزی کوشتندە و برینی قوڵی لە جەستەی دوژمندا دروست کرد. هەڤاڵ عادل پێناسەی ڕاستی ژیانکردن و دروست شەڕکردن و بە باشترین شێوە و ڕاست تێگەیشتنی ڕێبەر عەبدولا ئوجالان، بوو. هێندەی شارەزایی لە هاوڕێیەتی و خۆنەویستی و پێداگریی ژیانێکی ئازاد بوو، هێندەش شارەزای شەڕ بوو. بۆ ئەو جێگایە هەڤاڵ عادلی لێدەمایەوە، ترس و دۆڕانی لێ نەبوو. تەنها گورزوەشاندن لە دوژمن و سەرکەوتنی ئازادیی لێبوو. هەڤاڵ عادل پەروەردەکار بوو، هەروەها لەسەر بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ، کەسایەتی کوردی پێگەیاند. بۆیە لە چووبا بۆ هەر جێگایەک دەبووە هێزی سەرکەوتن و ژیانێکی واتادار. لەگەڵ خۆی چەندین قاڕەمانی پێگەیاند. هەڤاڵ عادل لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە ڕۆحێک کە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەدا، بەرو ئازادی ڕادەکات.
=KTML_Bold=قارەمانیەتی، پێکهاتەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ژیانی هەزار ساڵەی کۆمەڵگایە.=KTML_End= واتە هەر قارەمانیەتییەک، لە هەمان کاتدا، هەوێنی خستنەرووی ژیانە. بازنە بە بازنە دەگەن بە یەک و تەونی جیهانێکی ئازاد ڕادەخەن. بازنەیەکیش لەو تەونە هەڤاڵ گولبەهار. هەڤاڵ گوڵبەهار-سەلما کایا ژنێکی سەرکێش کە بە زووترین کات لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە یەک و لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان پێشەنگایەتی جوانیی بەدەستخستنی ئازادەکانی کرد. بۆ ئەوەی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ژن ببێت بە هێزی پێکهێنەری ژیانێکی ئازاد لە برەوپێدانی بە سوپابوونی ژندا، وەکو فەرماندەیەک ڕۆلی بینی. ئەمڕۆ چاوی گشت جیهان لە ژنانی کوردستانە کە بێگومان ئەمەش بەرهەمی ڕەنج و فیداکاریی گوڵبەهارەکانە.
=KTML_Bold='هەڕەشەی داگیرکردن لە وڵاتەکەمان دەکرێت'=KTML_End=
هەر شەهیدێک لە هەمان کاتدا، ڕۆح و پێناسەی کاتێک دەگەیێنێت. لەوانەیە ئێمە نەتوانین ناوی هەموو شەهیدێک لێرەدا بهێنین، بەڵام دەبێت باش بزانرێت، شەهادەت حەقیقەتێکی یەکگرتووە کە هەرگیز پارچە پارچە ناکرێت. بۆیە باسکردنی یان هێنانی ناوێک لە هەمان کاتدا یادەوەری هەموو شەهیدانە. ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان دیسان نۆکەری بۆ دوژمن زیندوو دەکرێتەوە. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی 1998 لە بەرامبەر ئاپۆ ئاپۆ جێبەجێ کرا، بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دیسان تازە دەبێتەوە. بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هەموو جارێک هەڕەشەی قڕکردن زیاتر بووە، قارەمانان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانە بوونەتە قەڵغان. لە دژی پیلانگێڕیی بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵکرابوو، هەموو ڕۆژێک بە بەشداریکردنی گیانێکی نوێ بە گوڕتر دەبوو و گورزی گەورە لە دوژمن درا. هەڤاڵ بنەوش حوسنیە ئوروچ مەشخەڵێکی ئەو ئاگرەیە کە بەردەوام لە مێژووی داگیرکەر و نۆکەراندا بە داگیرساوی دەمێنێتەوە. هەڤال ڕۆستەم-یوجەل زەیدان لە بەرامبەر نۆکەری بۆ دوژمن پوختەی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییەکی پوخت ڕێبەرایەتی دەکات. ڕاستیی هەڤاڵ ڕۆستەم ئاشکرای دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە سیستمی قڕکەریشدا گەورە ببێت، کە بابەتە دەبێتە وڵات و شەرەفی مرۆڤی ئازاد، مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە نرخ. ئەڵقەیەکیش لەو قارمانییەتییەی کە ڕۆژی ئێمە دروست دەکات هەڤال سەبری گولۆ- دارا ڕەشید گولۆیە. هەڤال سەبری ئەوەندەی کە بوەتە سیمبۆلی کەسایەتی شەڕکەر و بەرخۆدێری ڕۆژئاڤا، هێندەش بوەنەتە نوێنەری باوەڕ و هەڵوێستی هەرە بەهێز لە بەرامبەر خیانەتکار و هاوکارانی. بە شەهیدبوونی لە ناوچەی گابار لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردستانی. بزووتنەوەی ئازادی بە تێکۆشانە جیهانییەکەی بۆ هەموو باوەڕ و ڕەنگێک چەندین پێشەنگی پێگەیاندووە. یەکێک لەو پێشەنگانەی کە کەسایەتییەکی زۆر بەهێزی گەلی ئێزیدیمان ڕێبەرایەتی دەکات و لە کاتەکانی ئاسایشی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە گەورەبوونی گەریلادا ڕۆلێکی گێڕاوە، عومەر-عەبدوڵا سەڤگاتە. ئەمڕۆ لەسەر گەلی ئێزدیمان فەرمانی قڕکردن بەردەوامن. منداڵانی ئێزیدخان دەبێت ئەو گیانە سەرهەلدێرە، لە پاراستنی شەنگالدا بگەیننە هێزێکی بەهێزی ژیان.
=KTML_Bold=لە 42ەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە=KTML_End=، هەڕەشە و قڕکردن بە دڕندەترین شێوە لەسەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە. هێرشی ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە بونەتە خاوەن ئیرادە، لەسەر منداڵ، ژن و پیرەکانمان جێبەجێ دەکرێن. وەکو ئامێرێکی شەڕی تایبەتی زۆر چەپەڵ و دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرش دەکەنە سەر بەها پیرۆزەکانمان، بە تەرم و گۆرستانەکانی شەهیدانمان یاری دەکات. لە نمونەی شەهیدگای خەرزاندا بینرا کە سیستمی قڕکەر-فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ کورد و کوردستان لەناوببات هەموو ڕێگەیەک بەکار دەهێنێت. لە بەرخۆدانی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەرییشدا بینرا کە بەبەرچاوی هەموو جیهان، ئەو کوردەی کە سوورە لە سەر ژیانێکی ئازاد، دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشە هەرە دڕندەکان و لە ژێر زەمینەکاندا بسوتنێرێت.
ئەمرۆش هەمان شت لە ڕۆژئاوا تاقی دەکرێتەوە. وەک چۆن هەشت ساڵ لەمەوبەر بە کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکێ منداڵانی کورد کۆمەڵکوژ کران و لەدڵی گەلەکەماندا برینی گەورە کرانەوە، ئەمڕۆکەش بەداگیرکردنی ئەم دواییانە بۆ سەر تەلڕەفعەت داوا دەکرێت کە لە دڵی گەلەکەماندا ترسێک دروست بکرێت، قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر گەلەکەمان و گەلانی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەکەنەوە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لەدڵی گەلەکەماندا نەک ترس، بەڵکو بە هەر شەهیدبوونێک باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر داکات و سەقامگیرتر دەبێت.
=KTML_Bold='شەهیدانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن'=KTML_End=
هەروەها دەبێت بزانرێت کە بەڕێوەبەرییە جەوهەرییەکان خەونی شەهیدانمانن. هەر شەهیدێک بە سوربوونی لەسەر هەبوونێکی واتادار، ئاشکرای دەکات کە حەقیقەتی پەکەکە و شەهیدەکانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن. هەر شەهیدبوونێک لەدەستدان نییە، بەڵکو بە خوێنی خۆی بونیادنانی ژیانێکە کە پێشتر بە نەبوو ژمێردراوە. دەبێت لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەیەک کە لە دژی داگیرکەریی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکرێت، ئەم ڕاستییەی شەهیدبوون لە هەموو ساتێکی تێکۆشان و ژیاندا جێبەجێ بکرێت. دەبێت باش بزانین کە بە شکاندنی هەر جۆرە داگیرکارییەک لەسەر وڵاتەکەمان ئێمە دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان و ببینە وەدیهێنەری خەونەکانیان. بەو بیروباوەرەوە ئێمە دەبین بە ڕووناکی بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ عادل، گولبەهار، سەبری، ڕۆستەم، بنەوش، عومەر و فەرماندە نەعمان #ئامەد# کە لە ناو دڵی ئامەد گەورە بوو و شەهید بوو، هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش لەبەرامنەر حەقیقەتەکەیان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێنی سەرخستنی ژیانێکی ئازادیان پێدەدەین. خەونەکانیان بۆ ئازادی هەر وا ناهێڵینەوە و جیهانێکی ئازاد دەکەینە دیاری بۆیان. شەهید فەلسەفەی ژیانمانە. تا هەتایە لەگەڵ شەهیدەکانمان دەژین.[1]
ئەم بابەتە 4,300 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 24-12-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-12-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 24-12-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-12-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,300 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,377
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!