کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون5 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.631-12-2022ز.ع.
1.0.508-10-2021هـ.ب.
1.0.407-09-2020هـ.ب.
1.0.307-09-2020ڕ.هـ.
1.0.207-09-2020ڕ.هـ.
1.0.107-09-2020ڕ.هـ.
ناوی بابەت504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون
کاتی گۆڕین 31-12-2022 14:23:18
ناوی باشترکار زریان عەلی
بابەت
504 گوندی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراون
ئامار و ڕاپرسی

شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە باشووری کوردستان گەیاندووە، بەهۆی بوونی پەکەکەش لە خاکی باشووری کوردستان، تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە.
پەڕڵەمانی کوردستان چەند لیژنەیەکی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی زیانی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواوکرد و دەرکەوتووە تورکیا بە قووڵایی 15 کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە و زیاتر لە 500 گوندیش لە ترسی شەڕ چۆڵکراون.
پەڕڵەمانی کوردستان لە 29ی حوزەیرانی ئەمساڵدا چەند لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ناوچە سنوورییەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بۆ زانینی زیانی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران ڕاسپارد. لیژنەکان چوونەتە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و شنگال.
لە ئەنجامی ڕاپۆرتی لیژنەکاندا دەرکەوتووە، لە ماوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دەستیپێکردوون، 504 گوند چۆڵکراون و لە ماوەی شەڕی 28 ساڵەی تورکیا و پەکەکەشدا 50 هاونیشتمانیی سڤیل شەهیدبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون. دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی ڕەز و باخ هەبووە و 104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵکراون.
لە ڕاپۆرتی لیژنەکاندا هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی هێرشی کونەماسی لە 25ی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماددیی هەبووە. هەروەها زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و ڕێگەوبان هەبووە.
لە پارێزگای دهۆکیش، لە زاخۆ بەزاندنی سنوور بە پانیی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە، 666 تۆپ و 70 مووشەک ئاڕاستەی گوندەکان کراون و لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون. 18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون، 25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون، 200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، 13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون؛ بەگشتی 400 خێزان زیانمەند بوون.
هەر لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە ئامێدی، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیاوە چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە کەوتووەتەوە و چوار کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار بوون، 80%ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون، شەش گوندی کانی ماسێ و ڕێکەوتی باڵا چۆڵکراون، ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان، چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ، چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند، چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند و 9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا.
هێزەکانی تورکیا بە قووڵایی زیاتر لە 15 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەهۆی ئەو ئوپەراسیۆنانەوە شەش کەسی سڤیل لە سنووری پارێزگای دهۆک شەهیدکراون و پێنج گوندی سنووری شارەدێکانی باتیفا و دەرکار لە سنووری زاخۆ چۆڵکراون و زیانی ماددی بەر دەیان هاونیشتمانیی ئەو ناوچانە کەوتووە.[1]
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-09-2020
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
بەداخەوە، خاوەنی ئەم پەڕتووکە مافی بڵاوکردنەوەیی لە کوردیپێدیا سەندەوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 07-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,831 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
07-09-2020[1]ماڵپەری رووداو - 04-09-2020ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستڕ.هـ.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
07-09-202004-09-2020کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 7 تۆمار دۆزرایەوە!
...
07-09-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤڕ.هـ.
07-09-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی تاوانی جەنگڕ.هـ.
07-09-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی توندوتیژیڕ.هـ.
07-09-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی هێرشی دوژمن بۆسەر کوردستانڕ.هـ.
07-09-2020شار و شارۆچکەکاندهۆکڕ.هـ.
07-09-2020وڵات - هەرێم باشووری کوردستانڕ.هـ.
07-09-2020وڵات - هەرێمتورکیاڕ.هـ.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.375 چرکە!