ماڵی داک و باب تێدا خۆشن
برا و براژن تێدا هەلەڕەشن
مام و ئامۆژن تێدا کاوڵەڕەشن
هەلەڕەش: ناوی گوڵێکی جوانە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کاولەڕەش: مەبەست لە جێگەیەکی ناخۆشە بۆ ژیان. واتە: ماڵی دایک و باوک بۆ کوڕ و کچ کە سەڵتن و ژیانی هاوسەرییان پێک نەهێناوە زۆر خۆشە. هەروەها ماڵی باوک بۆ کوڕێک کە ژنی هێناوە و وەک گوڵێکی گەش و جوان وایە، بەڵام ماڵی باوک بۆ مام و ئامۆژن دۆزەخە. [1]