جۆری وشە: ناو
واتا: قونەبان: بەشی پشتەوەی سەربانی خانوو
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ماڵ لە هەمەدان، دەرکە لە قونەبان#
ماڵ لە هەمەدان، دەرکە لە قونەبان.
مەبەستی پەندەکە لەوەیە کە هەندێک گوندی کوردەوار هەیە، بەلاپاڵی چیاییەکەوە درووستکراوە، خانووەکان دوو قاتن، قاتی خوارەوە جێگەی مەڕوماڵات و قاتی سەرەوە جێگەی خاوەنماڵە، لەبەر ئەوەی تەواو دوو قاتەکە جیاواز بێت لەیەک، لە قاتی خوارەوە بۆ سەرەوە ڕێگەی هاتوو چۆ نەبووە، بەڵکوو لە بەشی پشتەوەی قاتی سەرەوە، بە پەیژە چوونەتەخوار، واتە: دەرگای چوونە ژوورەوە لە بەشی پشتەوە بووە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە خۆی لە شوێنێک بێت و قسە لەسەر شوێنێکی تر بکات. [1]