پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,881
وێنە 106,233
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
هەرێمی کوردستان؛ نیشتمانێک لەسەر نیوەی خاکەکەی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەرێمی کوردستان؛ نیشتمانێک لەسەر نیوەی خاکەکەی

هەرێمی کوردستان؛ نیشتمانێک لەسەر نیوەی خاکەکەی
=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان؛ نیشتمانێک لەسەر نیوەی خاکەکەی=KTML_End=
#خەبات عەبدوڵڵا#
سەرەڕای ڕستێک کێشەی ناوخۆیی کە پەیوەندییان بە بوونیاتی دەسەڵاتی سیاسیی کوردستانەوە هەیە، بەڵام لەسەر ئاستی ئێراق گرفتی مێژوویی و توولانیی گەلی کوردستان، داگیرکردن و لکاندنی خاکی باشوور و کوشتن و کۆچپێکردنی زۆرەملێیانەی کورد و هەروەها نیشتەجێکردنی بەردەوامی عەرەبە لەلایەن ئیستیعماری ئیستیتانیی ئێراقەوە لە کوردستان.
ئەم وتارە هەندێک سەرخەتە دەربارەی ئەو گرفتەی کە پاش بە قانوونیکردنی، ساڵانێکە بە گرفتی “ناوچە کێشەلەسەرەکان” ناسراوە.
ئەو هێڵەی ئێستا بووەتە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق، سەرەتا هێڵی ئاگربەستێکی ڕانەگەیەنراو بوو، دوای ڕاماڵین و کشانەوەی سوپای داگیرکەری ئێراق لە پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەولێر# و #دهۆک# لە هاوینی 1991دا، هەمان هێڵ بووەوە بە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان دەسەڵاتی کوردیی و ئێراقی #بەعس#.
پاش ڕووخانی فاشیزمی بەعسیی و بەگوێرەی ڕێکەوتنێکی نەنووسراو لەنێوان دەسەڵاتی ئەمەریکا لە ئێراق و دەسەڵاتی کوردیدا، وەکوو هەڵەیەکی مێژووییی گەورە، هەمان هێڵ کرایەوە بە سنووری نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچە کوردستانییە‌کانی دەرەوەی قەڵەمڕۆی هەرێمیش بەپێی ماددەی 58‌ی قانوونی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاشتر ماددەی 140ی دەستوور، کرانە ناوچەی “کێشەلەسەر”.
ڕووپێوی هەرێمی ڕزگارکراوی کوردستان بە دەوروبەری 40، 000 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت، به و پێیە ڕووپێوی هەرێم دەیەکی خاکی ئێستای ئێراقە ( ڕووپێوی ئێراق بە کوردستانەوە 437، 393 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە).
سنووری هەرێمی ڕزگارکراوی کوردستان بە هێڵێک گەر لە باشووری خۆرهەڵاتەوە دەست پێ بکەین، شارۆچکەکانی قۆرەتوو و مەیدان و #کەلار# و #کفری# دەخاتە ناو سنوورەکەیەوە‌ و هێڵی سنوور بەرەو باکوور و باکووری خۆراوا شارۆچکەی قادرکەرەم وەکوو ناوچەیەکی “کێشەلەسەر” جێ ‌دەهێڵێت، ئینجا بە #چەمچەماڵ# و شواندا ڕەت دەبێت و یەکەمیان ئازادکراو و دووەمیان دیسانەوە بە ناوچەیەکی “کێشەلەسەر” دادەنرێت، ناوچەکانی دارەمان و قوشتەپه ‌ و هەنجیرۆک دەکەونە هەرێمە ئازادکراوەکەوه ‌ و قەرەباغ، کوورتیان، قازیخانە، گردەلانکە و هەموو شارۆچکەی مەخموور بوونەتە ناوچەی کێشەلەسەر و پاشان هێڵی سنوور بە تەنیشت ئەلکێش و شێخان و فایدەی دەرەوەی هەرێمی ڕزگارکراوی کوردستاندا ڕەت دەبێت و باختەمە بە ئازادکراوی لەخۆ دەگرێت و دواجار بەشێک لە کەنارەکانی دەریاچەی مووسڵ و ڕووباری دیجلە لەوپەڕی باکووری خۆراوای هەرێمەکه، ‌ دەکاتە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد و سوپای ئێراق.
جگە لە شارۆچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر و ڕووپێوێکی بچوکی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئیتر هەرێمی ڕزگارکراوی کوردستان هەر سێ‌ پارێزگای سلێمانی و هەولێر‌ و دهۆکی بە هەموو شارۆچکە و ناحییە‌کانیانەوە لەژێر دەسەڵاتدایه ‌ و لەڕووی دابەشبوونی کارگێڕییشەوە چەند ناوچەیەکی کوردستانیی ڕزگارکراوی سەر بە پارێزگاکانی نەینەوا‌، سەڵاحەدین، دیاله ‌ و کەرکووکی تێکەڵ‌ بە سنوورە کارگێڕییەکەی خۆی کردووە.
لە ڕووی سەربازییەوە هێڵی سنوور لەگەڵ‌ ئێستای ئێراقدا شێوەیەکی ڕێک (مستقیم)ی هەیە، جگە له ‌پارێزگای سلێمانی کە شێوەیەکی ڕووچاڵانەی لەگەڵ‌ ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی ڕزگارکراوی کوردستاندا هەیە، ئیتر هێڵی سنوور قۆقزانه ‌ و بە شێوەیەکی ترسناک ڕوو لە هەردوو شاری هەولێر و ناوچەکانی بادینانە.
بەشی گەورەی ئەو ناوچانەی کە بە ناوچەی “کێشەلەسەر” ناوزەد کراون، ئەو ناوچانەن که ‌له ‌سەردەمی فاشیزمی بەعسییدا و لە ڕوانگەی ئاساییشی دەوڵەتی ئێراقەوە دژ بە “مەترسی کورد”، وەکوو زۆنێکی ئاساییش مامەڵەی لەگەڵدا کراوه و لەو پێناوەشدا فاشیزمی بەعسیی لە ڕێی داڕشتنی کۆمەڵێک تەوەرەی ستراتیژییەوە که ‌مەبەست لێیان به ‌پلەی یەکەم پاراستنی هەر سێ‌ شاری #کەرکووک# و مووسڵ و #خانەقین# بووە، تەنگی بە کورد هەڵچنیوە.
ئەو تەوەرانە بە جۆرێک داڕێژراون که ‌هەموو ناوچە ستراتیژییەکان، ناوچە ئابوورییەکان، ناوچە قەرەباڵغەکانی نیشتەجێبوونی دانیشتووان، گرێکانی هاتوچۆ، ناوچەکانی نزیک ناوچە عەرەبنشینەکان، لە ناوچەی ئۆتۆنۆمیی جاران داببڕێت و ئەگەری جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق لەناو ببات. ئەو تەوەرانە بەشێوەیەک داڕێژراون، کە قووڵایی ستراتیژیی و جوگرافیی بۆ کەرکووک و مووسڵ و خانەقین و دەروبەرەکەیان درووست بکەن، ئەمەش به ‌گۆڕینی کارگێڕیی ناوچەکانی کوردستان و دەرکردنیان لە سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی و پاشان ڕاگواستن و بەعەرەبکردنکردنیان.
لەو سۆنگەیەوە فاشیزمی بەعسیی، شارۆچکە کوردستانییەکانی دووز، کفری، کەلار، چەمچەماڵی به ‌هەموو ناحییە‌کانیانەوە، له ‌سنووری کارگێڕیی پارێزگای کەرکووک دابڕی و بەسەر پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە و سلێمانیدا پەرشوبڵاوی کردنەوە. بەپێچەوانەی کەرکووکەوه و بەهۆی کۆچپێکردنی دانیشتووانە کوردەکەی ناوشاری مووسڵ و دەوروبەری و بە مەبەستی پاراستنی شارەکە له ‌”مەترسی کورد”، ئێراقی بەعس شارۆچکە کوردستانییە‌کانی تلکێف، #ئاکرێ#‌، شێخان، حەمدانییە، شەنگال، تەلەعفەری به ‌هەموو ناحییە‌کانیانەوە لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی دابڕی و لەڕووی کارگێڕییەوە به ‌پارێزگای نەینەواوەی گرێ دان. پاشان قەزاکانی خانەقین، مەندەلی، بەدرە، کفریی بە هەموو ناحییە‌کانیانەوە بەسەر هەردوو پارێزگای دیالەو واسیتدا دابەش کرد.
بەپێی ئەو سنوورە بێت کە ئێراقی بەعس لە ساڵی 1974دا و پاش شکستهێنانی گفتوگۆکانی کورد و دەوڵەتی ئێراق بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی دایڕشت و بە کوردستانی لە قەڵەم دا، تەنیا 36، 374 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی له ‌هەموو خاکی کوردستانی باشوور هێشتەوە کە مەڵبەندەکانی هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و بیست و یەک شارۆچکە و حەفتا ناحییە‌ی لەخۆ گرتبوو.
ڕووبەری کوردستانی باشوور دەوروبەری 85000 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ئەو ڕووبەرەی کە کورد دەسەڵاتی بەسەریدا دەشکێت و بە هەرێمی کوردستان ناسراوە، بە نزیکەی 40000 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت، ئەمەش به و مانایەی کە نیوەی خاکی باشوور هێشتا لە دەرەوەی قەڵەمڕ‌ۆی دەسەڵاتی کوردستاندایە و بەپێی ماددەی 140ی دەستوور بە “ناوچەی کێشەلەسەر” پێناسەکراوە.
به و پێیه و بەگوێرەی سنووری کارگێڕیی سەردەمی ئێراقی بەعس، پارێزگای کەرکووک بە هەموو شارۆچکە و ناحییە‌کانییە‌وە، شارۆچکەی #مەخموور#ی سەر بە پارێزگای هەولێر، هەموو شارۆچکە و ناحییە‌ کوردستانییە‌کانی سەر بە پارێزگای مووسڵ جگە لە شارۆچکەی ئاکرێ‌، هەموو شارۆچکە و ناحییە‌ کوردستانییەکانی سەر بە پارێزگای واست، شارۆچکەی دووزی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەو ناوچانەن کە پێویستە لە ڕێی ماددەی 140ەوە چارەنووسیان یەکلایی بکرێنەوە.
=KTML_Bold=ناوچە کوردستانییەکان لە ئێراقدا سێ‌ جۆرن:=KTML_End=
1-ئەوانەی لە ڕاپەڕیندا ڕزگارکران و ئێستا پێیان دەوترێت هەرێمی کوردستان‌.
2-ئەوانەی کە کوردستانین و ئێراق داگیری کردوون.
3-ئەو ناوچانەی که دەشێت‌ ناکۆکییان لەسەر بێت‌.
ئەگەرچی ناوچەی ئۆتۆنۆمیی جاران هەموو خاکی کوردستانی باشووری نەدەگرتەوە، بەڵام بەعسییەکان لە گفتوگۆکانی خۆیان لەگەڵ سەرانی کورد دانیان بەوەدا نابوو لە سۆنگەی ئاساییشی نیشتمانیی ئێراقەوە‌یە کە ئامادە نین هەندێک ناوچەی کوردستانیی بخەنەوە ناو قەڵەمڕۆی ئۆتۆنۆمییەوه، ئەگینا گومانیان لە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە نییە‌. کەچی کە بەعس ڕووخا سەرکردایەتی سیاسیی کورد بێ‌ سێ‌ و دوو ئامادە بوو هەمان ئەو سنوورەی ساڵانی 1991-2003 بکات بە سنووری نێوان خۆی و دەسەڵاتی ئەمەریکاییەکان و هەر به و پێیەش ئامادە بوو هەموو ناوچە کوردستانییەکانی تر هەر لە گۆترە و لە میانەی ماددەی 58ی قانوونی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی ئێراق و پاشان ماددەی 140ی دەستووردا، وەکوو “ناوچەی کێشەلەسەر” دابنرێن. نەک هەر ئەوه، ‌ چارەنووسی هەموو ئەو ناوچانەشی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی کێشەلەسەری نێوان شیعە و سوننەدا‌ گرێ دا و ئامادەش بوو لە ڕێی ڕاپرسییە‌وە یەکلایی بکرێنەوە.
ڕاپرسی وەکوو میکانیزمێک بۆ یەکلاییکردنەوەی خاوەندارێتی ناوچەیەک یان هەرێمێک، میکانیزمێکی یەکجار هەڵە و پڕ مەترسییە. پێدەچێت سەرکردایەتی سیاسیی کورد لە دانانی ئەم میکانیزمەدا وەکوو دواقۆناغی جێبەجێکردنی ماددەی 140، پشتیان به و پێشنیازە بەستبێت کە کاتی خۆی لە گفتوگۆی نێوان بەعس و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە ساڵی 1970دا، مەلا مستەفای ڕەحمەتیی وەکوو چارەسەرێک بۆ کێشەی کەرکووک خستبوویە بەردەستی بەعسییەکان. ئەوەتا لە بەندی 14ی بەیاننامەی 11ی ئاداردا هاتووە: ” هەنگاوی پێویست بگیرێته ‌بەر بۆ یەکخستنی ئەو پارێزگا و یەکە ئیدارییانەی کە زۆرینەی کورد نیشتەجێن تیایدا، بەگوێرەی ئەو سەرژمێرییە ڕەسمیانەی کە پاشان ئەنجام دەدرێن”.
ئاخر مەرج نییە ناوچەی کێشەلەسەر تەنیا ئەو ناوچانە بن کە خەڵکیان تێدا نیشتەجێیە و بۆ بەلاداخستنی کێشەکە پرسووڕا بە خەڵکەکەی بکرێت. دەشێت ناوچەیەک (بۆ نموونە: هەندێک ناوچەی بیاباناوی، ڕووبەرە ئاوییەکان، چیا بەرزەکان، … هتد)، بە ناوچەی کێشەلەسەر دابنرێت و هیچ کەسێکیشی تێدا نەژی. کوردستانیبوونی ئەم یان ئەو ناوچە بەوە یەکلایی ناکرێتەوە کە سبەی دانیشتووانەکەی بڕیار دەدەن بێنەوە سەر هەرێمی کوردستان یان نا، ئەمە گەمەیەکی ترسناکە و نەدەبوو سەرکردایەتی سیاسیی کورد چارەنووسی بەشێکی گەورەی خاکەکەی بە ڕاپرسییەک بسپێرێت کە هیچ کەسێک ناتوانێت گەرەنتی ئەنجامەکەی بکات. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیشەوە تا ئێستاکە ڕۆشن نییە ئاخۆ ئەگەر کارێکی لەو جۆرە چووە واری کارپێکردنەوە، ڕاپرسی لەسەر چ ئاستێک ئەنجام دەدرێت؟ لەسەر ئاستی پارێزگا یان شارۆچکە و ناحییە‌؟
ڕاستییەکەی سەرکردایەتی سیاسیی کورد خۆشی نازانێت و بێئاگایە لە چۆنێتی سازدانی ڕیفڕاندۆم لەو ناوچانەی کە بەپێی ماددەی 140 بە “ناوچەی کێشەلەسەر” ناوزەد کراون، چونکە لە ماددەکەدا بە هیچ شێوەیەک باس لە چۆنێتی جێبەجێکردنەکەی نەکراوە، لەکاتێکدا هەندێک پێیان وایە کە پێویستە ڕیفڕاندۆم لەسەر ئاستی پارێزگا بەڕێوه ‌بچێت، هەندێکی تر پێیان باشە لەسەر ئاستی شارۆچکە و ناحییە‌ بێت.
ئەگەرچی سازدانی ڕیفڕاندۆم لەسەر ئاستی پارێزگا دەشێت لە پارێزگایەکی وەکوو کەرکووکدا لە بەرژەوەندی کورد کۆتایی پێ بێت، بەڵام سازدانی هەمان پڕۆسە لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و واسیت، نەک لە خزمەتی کورددا نابێت بگرە چەندین شارۆچکە و ناحییە‌ش کە حاڵی ئامادە بە دەست کورد خۆیەوەن، ئەوانیش لە دەست دەدرێن. بەهۆی ئەوەش کە تا حاڵی ئامادە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکان و بەتایبەتیش پارێزگای کەرکووک هەر هەمان ئەو سنوورەیە کە فاشیزمی بەعسیی لە ساڵی 1977دا و لە ڕوانگەی ئاساییشی دەوڵەتی ئێراقەوە، هەموو شارۆچکە کوردستانییە‌کانی کفری و کەلار و چەمچەماڵ و دووزی لێ جیاکردەوە و بەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و سەڵاحەدین و دیالە دابەشی کردنەوە، بۆیە مەحاڵە گەر لەسەر ئاستی پارێزگاش لە کەرکووکدا ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدرێت، ماددەی 140 بە دڵی کورد بەڕێوە بچێت.
کێشەی گەلی کوردستان لە ئێراقدا کێشەیەکی سیاسییە نەک قانوونی، ئەمەش به و مانایەی کە دواجار پێویستە لە ڕێی دانووستانی سیاسییەوە نەک لە هۆڵی پارلەمان کێشەکە یەکلایی بکرێتەوە. کێشەی کورد جیاواز لە کێشەی گەلانی تری ئێراق، کێشەیەکی وجودییە‌ و ڕەگوڕیشەی مێژوویی هەیە. کێشەی کورد کێشەی پشکداریی نییە‌ لە دەسەڵاتدا، ڕاستییەکەی حەزی گرتنەدەستی ئەم یان ئەو پۆستی بەغدا حەزێکی شەخسی و پەیوەندی بەو چینە گەندەخۆرەی کوردەوارییەوە هەیە کە لە فەرهەنگی سیاسیدا بە چینی کۆمبرادۆر ناسراوە‌. کێشەی کورد کێشەی گەلێکە سەرەڕای ئەوەی خاکەکەی داگیر و بەزۆر بە ئێراقەوە لکێنراوە، بەدرێژایی مێژووی ئەم دەوڵەتەش هەوڵی سڕینەوە و قڕکردنی دەدرێت.
هەڵەی سەرکردایەتی سیاسیی کورد ئەوە بوو کێشەکەی لە ناوەرۆکە سیاسییەکەی داماڵی و کردیە کێشەیەکی قانوونی و وەکوو زۆرێک لە کێشە لاوەکییەکانی تری ئێراق بە دەستووری سپارد. ماددەی 140 کە گوزارەیە لە چارەسەری قانوونییانەی داوا ئەرزییەکانی کورد، ماددەیەکی کێشەئامێزە. هەمان ئەو گرفتانەی کە ساڵانی پێشوو ڕێگر بوون لە بەردەم جێبەجێکردنی ماددەیەکی لەو جۆرەدا، هێشتا هەر بەردەوامن. ئەمە جگه ‌لەوەی دەنگی لایەنی بەرانبەر بە بیانووی بەسەرچوونی ماددەکە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی پاش هەموارکردنی دەستوور، زۆر لە جاران بڵندترە.
حاڵی ئامادە نەک هەر هیچ گەرەنتییەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 لەئارادا نەماوە، بەڵکوو دەوڵەت و لایەنە دەسڕۆیشتووەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی ئێراق، ساڵانێکە و زۆر بە چڕی بەردەوامن لەسەر بەعەرەبکردنکردن و تەشییعکردنی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و تەنگ پێهەڵچنینی دانیشتووانە کوردەکەی ئەو ناوچانه بۆ کۆچکردن‌.
ڕووبەری ئێراق بێ لە کوردستان 350,052 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، لەو ڕووبەرە 168,552 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کە نزیکەی نیوەی خاکەکەی دەکات و بەشی گەورەی دانیشتووانە عەرەبە سوننە مەزهەبەکانی تێدا نیشتەجێن، بیابانه و سەرچاوە گرنگەکانی ژیانی تێدا نییە‌‌، ئەوەشی کە دەمێنێتەوە ڕووپێوێکی تێکەڵەی خاکە گردۆڵکەیی و دەشتە لیتەییەکانە کە جگە لە ڕەشە خاکەکانی کەنارەکانی هەردوو ڕووباری دیجلەو فورات، ئیتر لە بەشێکی گەورەیدا ڕووبەرە ئاوییەکانی زۆنگاو و عەماراوەکان دایدەپۆشن، بۆیە ئێراق جگە لە ناوچەکانی باشووری، ئیتر لە بژێوی خۆیدا پشتی تەواوی بە کوردستان بەستووە.
ئەگەر هەرێمی کوردستان بە سەرچاوە ئاوییەکانییە‌‌وە دەوڵەمەند بێت، ئەوا ناوچە کوردستانییە‌ دابڕێنراوەکان به ‌سەرچاوە زۆروزەوەندەکانی پەترۆڵەوە دەنازێت. جگە لە بایەخی ئابووری، لە ڕووی ستراتیژی سەربازییەوە شارەکانی سەر بەم ناوچانە و بەتایبەتیش شارەکانی کەرکووک و مووسڵ و خانەقین، هەمیشە گرێی هاتوچۆی داگیرکردن و هەڕەشەکردن بووە لەم بەشە ڕزگارکراوەی کوردستان. بۆیە بۆ ئەوەی کورد لە داهاتوودا بە ئاسوودەیی بژی، دەبێت دەسەڵاتی بەسەر کەرکووک وخانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی مووسڵدا هەبێت. مەحاڵە هەرێمی کوردستان لەداهاتوودا بێ لەو ناوچانە، ئامادە بێت بیر له ‌سەربەخۆیی یان تەنانەت وەکوو قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆش بتوانێت درێژە به ‌مانەوەی خۆی بدات.
سەبارەت بە داتا و ژێدەرەکانی دووتوێی ئەم وتارە، بڕوانە: خەبات عەبدوڵڵا: بنەما تیۆرییەکانی جوگرافیای سەربازیی کوردستانی باشوور، سلێمانی، 2005. [1]
ئەم بابەتە 36 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 26-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 36 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,881
وێنە 106,233
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!