پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
22-06-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
22-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ؛ بەرگی 01
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕوپێوی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2010 (ئاو-ئاوە رۆ-خزمەت گوزاری شارەوانی)
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی یەکە گەشتیارییەکان لەهەرێمی کوردستان 2016
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاوارەیی گرفت و دەرفەت
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,707
وێنە 104,774
پەرتووک PDF 19,297
فایلی پەیوەندیدار 97,585
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
عەتا چاوشین
ژیاننامە
محەمەد دابڕان
ژیاننامە
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
کلتوری سیاسی و سەرەتاکانی خۆناسیی کورد
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کلتوری سیاسی و سەرەتاکانی خۆناسیی کورد

کلتوری سیاسی و سەرەتاکانی خۆناسیی کورد
=KTML_Bold=کلتوری سیاسی و سەرەتاکانی خۆناسیی کورد=KTML_End=
#محەمەد شوانی#
کلتوری سیاسی بەشێکە لە کلتوری گشتی هەر کۆمەڵگەیەک، کە بنەما و ڕەگەز و توخمی تایبەتیی خۆی هەیە و لە بەشەکانی دیکەی کلتوری جیا دەکاتەوە. کلتور خۆی پێکهاتەیەکی ئاڵۆزە، کۆی کەرەستە و ئامێر و هزر و بیروباوەڕ و جیهانبینی و داهێنراوە مادی و ڕوحی و مەعنەویەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە. ئەوەی پێی دەگوترێت سەرخان و ژێرخانی کۆمەڵگە بریتییە لە کلتور، کلتوری سیاسیش لەناو ئەم پێکهاتە ئاڵۆزەدایە، پەیوەندییەکی دیالەکتیکی توندوتۆڵی لەگەڵ ڕەگەزەکانی دیکەدا هەیە.
یەکێک لە ڕەگەزەکانی کلتوری سیاسی هەستکردنە بە ئینتما و خۆناسین و جیاکردنەوەی ئێمە و ئەوانە لەسەر بنەمای خەسڵەت و تایبەتمەندییە نەتەوەییەکان. ئایا تاکەکانی کۆمەڵگە لە پێناسەی خۆیاندا سەر بە چ چوارچێوەیەکی ناسنامەیی و ئینتمایان بۆ کام پێناسە و خۆناسین زیاترە؟
هەستکردن بە ناسنامەی تایبەت بە یەکێک لە گرنگترین کۆڵەگە و پایەکانی کلتوری سیاسی هەر گرووپێک دادەنرێت، ناسینی ئەو بنەمایانەی ئێمە لە ئەوان جیا دەکاتەوە بنچینەی کلتوری سیاسی ئێمەیە، ئیتر ئێمە و خۆجیاکردنەوەمان لەوان لەسەر بنەمای جیاوازی نەتەوەیی یان ئایینی و بیروباوەڕ دامەزرابێت .
بە بەراورد بە مێژووی کۆمەڵگەی مرۆیی، پێکەوەژیانی هەزاران ساڵی نەتەوە و گرووپە مرۆییە جیاوازەکان و خۆناساندنیان لەسەر بنەمای جوگرافیایەکی هاوبەش، یان ئایین و بیروباوەڕێکی هاوبەش، ئەوا دیاردەی نەتەوایەتی و ململانێی نەتەوەکان دیاردەیەکی نوێیە و تەمەنی لە دوو سەد ساڵێک تێناپەڕێت. سەدەی نۆزدە لە ئەوروپا و سەدەی بیستەمیش لە ئاسیا و ئەفریقیا بە سەدەی گەرمبوونی بیری نەتەوەیی دەناسرێن. باوەڕبوون بە جیاوازی مرۆڤەکان لەسەر بنەمای پێکهاتەی بایۆلۆجی، و پێشکەوتوویی هەندێکیان و دواکەوتوویی هەندێکی دیکەیان، وەکوو دیاردەیەکی مرۆیی سەریهەڵدا. لە ڕووی مێژوییەوە ڕەگوریشەی ئەمە بۆ سەدەی حەڤدە و هەژدە دەگەڕێتەوە، بە تایبەت بۆ ئەو جیاوازیانەی لە ئەمریکا لەنێوان ڕەشپێست و سپیپێستەکاندا دەکرا لەسەر بنەمای ڕەچەڵەکی ئەوروپی و ئەفریقی. دواتریش شۆڕشی ئەمریکا (1776) و شۆڕشی فەرەنسا (1789) و هێرش و پەلامارەکانی ناپلیۆن (1792 تا 1812) کە توندڕەویی نەتەوەیی فەرەنسی لێکەوتەوە. دوای ئەمانەش، هەوڵەکانی بسمارک بۆ یەکخستنی نەتەوەی ئەڵمانی (1871) و مازینی بۆ یەکخستنی ئیتاڵیا (1872)، گڕوتینی زیاتریان بە بیری نەتەوەیی بەخشی.
بەگشتی زۆربەی نووسەران و توێژەرانی بواری ئەنترۆپۆلۆجیا، یان ئەتنۆلۆجی و ئەتنۆگرافی لەسەر ئەوە کۆک و تەبان کە چەمکی نەتەوایەتی (nationalism) چەمکێکی نوێیە. کۆنترین دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە لەلای فەیلەسوفی ئەڵمانی جۆهان هێردەر (1744-1803). لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بۆ یەکەمجار لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی نۆزدە بەدەرکەوت، بۆیە نەک هەر لە بارەی کوردەوە بەڵکوو لەسەر ئاستی جیهانی ئاڕاستەیەکی تیۆری هەیە پێیوایە پرسی نەتەوەیی لەگەڵ شۆڕشی فەرەنسیدا هاتە ئاراوە. بێگومان گەلانی سەردەستەی وەکوو تورک و فارس و تاڕادەیەک عەرەبیش پێش کورد کەوتنە ژێر کاریگەریی ئەو ڕەوتە نەتەوەییەی لە ئەوروپا لە دوای شۆڕشی فەرەنسیەوە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ چالاکتر دەبوو و کاریگەریی دەخستە سەر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی. بۆیە، لەسەرەتای سەدەی نۆزدەوە دەستیان کرد بە چاکسازی و جموجووڵی نەتەوەیی و هەڵوەشاندنەوەی میرنشین و دەسەڵاتی نەتەوەکانی دیکەی سنووری ئیمپراتۆرییەتەکانیان.
بەمەش، تا کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدە یەک میرنشینی کوردیان نەهێشت، ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو بۆ کورد، بەتەواوی کورد کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی نەتەوەکانی دیکەوە و میر و بەگەکانی کورد دەسەڵاتیان نەما. ئەگەر تا ئەم قۆناغە بە لایەنی کەمەوە میر و بەگەکانی کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا پلە یەک بوون، لەو ڕۆژانە بەدواوە ئەوانیش بوونە پلەدوو. هەندێکیان لەناوبران و هەندێکیان دوورخرانەوە. بۆ ململانێی بنەماڵە ناودارەکانی کورد هەندێک کەسایەتی دیکەیان قیت کردەوە، ئیتر بە هەزاران ڕێگای جیاواز لە هەوڵی شکاندنی شکۆ و کەرامەتی کورد و تاواندنەوەی بوون. ئەمانە بۆ خۆیان پاڵنەرێک بوون بۆ چەکەرەکردنی هەستی نەتەوایەتی کورد، ئەگەر پێشتر لەژێر پەردەی ئایینی و لەسەرخۆ پرسە نەتەوەییەکانی خۆیان دبردە پێش، ئیدی بە ئاشکرا و لە چوارچێوەی نەتەوەیی، نەتەوە باڵادەستەکاندا، دەستکرا بە تواندنەوەی کورد.
لەگەڵ ئەوەی لای کوردیش هەر لە سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینەکانەوە وردەوردە ئەو هەستە درووست دەبوو، باشترین نموونەش ئەوە بوو لای هەندێک لە شاعیر و مەلا و ڕۆشنبیر و میر و سەرکردەکانی درووست ببوو، کاریان بۆ بڵاوکردنەوەشی دەکرد، بەڵام بە نەمانی میرنشینەکان و هەوڵی داگیرکەران بۆ تواندنەوەی کورد ئەو هەستەی بەهێزتر کرد.
لەم قۆناغەدا، کە سەرەتای درووستبوون و گەشەکردنی هەستی نەتەوەیی بوو، لاوازبوونی هەژموون و پێگەی میر و بەگ و خانەدانەکانی کورد، ئیدی لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەوە، ئەرکی سەرکردایەتی و ڕابەرایەتیکردنی بزووتنەوەی نەتەوایەتی خستە ئەستۆی پیاوانی ئایینی. خەڵکی کوردستان و جەماوەری زەحمەتکێشی کورد، لە جیاتی دیوەخانی میرەکان، لە مزگەوت و تەکییە و خانەقای سەید و شێخەکاندا کۆدەبوونەوە و باس و خواسی ژیانی ڕۆژانە و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژگاریان دەکرد. بۆیە بنەماڵە ئایینییەکان و مزگەوت و تەکییە و خانەقاکان لە درووستبوونی هەستی نەتەوەیی لای کورد ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە و زۆربەی سەرکردەکانی دواتر لەم ناوەندەوە پێگەیشتن.
ئەگەر بۆ ماوەی پەنجا ساڵێکی دیکە تەمەنی میرنشینەکان درێژبایە، هەستی نەتەوەیی کورد بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا دەڕۆیشت و نە بنەماڵە ئایینییەکان و نە مزگەوت و نە تەکییە و خانەقاکان ئەو ڕۆڵەیان نەدەبوو لە ڕابەرایەتیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانییدا، بەڵکوو تەنیا وەکوو ناوەندێکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری کەسایەتی خوێندەوار و شاعیر و نووسەریان پێدەگەیاند، ڕێک وەک ئەوەی لە ڕابردوودا مەلا ئیدریسی بەدلیسی و فەقێ تەیران و مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی و حاجی قادر و ئەوانەی پێگەیاندبوو، میرەکانیش ڕابەرایەتی بزووتنەوەی نەتەوەییان دەکرد. بەڵام لە ئەنجامی نەمانی میرنشینەکان و لاوازبوونی پێگەی میر و خانەدانەکان، ئەم ئەرکە کەوتە ئەستۆی پیاوانی ئایینی و بنەماڵە ئایینییەکان و ئەوانیش لەم پێناوەدا درێغییان نەکرد و قوربانی زۆریاندا. #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# و #شێخ سەعیدی پیران# وسەید ڕەزای #دەرسیم#ی و #شێخ مەحمودی حەفید# و #پێشەوا قازی محەمەد# نموونەی دیار و پێشەنگی شەهیدانی ڕێبازی ڕزگاری نەتەوەیین.
لە قۆناغەکانی پێشووتردا میرەکان و هەندێک لە بنەماڵە خانەدانەکانی کورد ئەم ئەرکەیان لەسەر شانبوو، ڕابەرایەتی بەرەوپێشبردنی هەستی نەتەوەییان دەکرد، ئەمەش لەو هەوڵ و چالاکییانەدا خۆی دەبینییەوە کە هەندێک لە میرەکان بۆ یەکگرتنی کورد و بەهێزکردنی لەشکر و سەپاندنی زمانی کوردی و دژایەتی دەسەڵاتی عوسمانی و سەفەویدا دەیان کرد. لە ئەنجامی پێگەیشتنی ئەو هەستە بوو لای میرەکانی کورد، هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان، سەفەوی و عوسمانی، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن میرنشینە کوردییەکان هەڵوەشێنەوە و دەسەڵاتی ناوچە کوردییەکان بدەنە کاربەدەستانی خۆیان. بۆیە گەلی کورد بێ ڕابەرایەتی و سەرکردایەتی مایەوە، لێرەوە پیاوانی ئایینی و ڕابەرانی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی هەوڵیاندا ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە و لەپاڵ ڕێنماییە ئایینیەکانیاندا ئەو پێگە جەماوەریەی هەیانە بۆ ڕزگاری نەتەوەیی بەکاری بهێنن.
جگە لە بنەماڵە ئایینییەکان، لە ئامادەنەبوونی میر و سەرکردە و ڕابەرایەتییەک لەناو کورد دا، دەرکەوتن و بەهێزبوونی هەستی نەتەوەیی لای کورد پەیوەندی بە تاراوگە و کۆچکردنی کوردان و ئاوارەییەوە هەیە. لەو سەردەمەدا تازە هەستی نەتەوەیی لای تورک و عەرەب درووست دەبوو، بۆیە کۆچی ڕۆشنبیران و خوێندەوارانی کورد بۆ ئەستەمبوڵ و قاهیرە و ئەو شارانە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە گواستنەوەی هەستی نەتەوەیی. ئەستەمبوڵ خۆی لە ئەوروپا نزیک بوو، کاریگەریی بزووتنەوە نەتەوەییەکانی ئەوروپای لەسەر بوو. شاعیرێکی وەکوو حاجی قادر لە ئەستەمبوڵ ژیابوو، بۆیە لە هۆنراوەەکانیدا هانی کوردان دەدا بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، ئەگەر لەو قۆناغەدا، بە تایبەت لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، کە دەوڵەتی عوسمانی لەبەر یەک هەڵوەشایەوە و چەندین دەوڵەتی سەربەخۆی لێ کەوتەوە، تەنیا یەک میرنشینێک لە کوردستان بمایە، بارودۆخی نێودەوڵەتی زۆر لەبار و گونجاوتر دەبوو بۆ درووستبوونی دەوڵەتێکی کوردی، یان بەلایەنی کەمەوە ڕابەرایەتیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد بە هێز و گوڕ و تینێکی زیاترەوە.
لەو سەروبەندەدا هەندێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئینگلیز پێشنیازیان کردبوو، لە ویلایەتە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی کوردستانێکی سەربەخۆ بوونیاد بنرێت، بەو مەرجەی لەژێر ڕکێفی ئینگلیز خۆیاندا بێت. بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان بە چەند بنەماڵەیەکی ناوداری کوردەوە کردبوو، بەڵام کورد ناوەندێکی بۆ بڕیاردان و سەرکردایەتی نەمابوو، پەرشو بڵاو بوو، بۆیە ئەم پلانە سەری نەگرت و دەوڵەتی کوردی لەو هەلە مێژووییەدا درووست نەبوو.
شێخ عوبەیدوڵای نەهری بە یەکەم ڕابەری شۆڕشی نەتەوەیی کورد دادەنرێت، کە بە ئاشکرا و بەڕوونی لە 1880 دا داوای لە هەردوو دەوڵەتی قاجاری و عوسمانی کرد دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد دا بنێن و کوردیش دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەبێت. نەهری یەکەمین سەرکردەشە کە لەپێناو ئەم ئامانجەدا دەستی داوەتە چەک و لەشکری ڕێکخستووە، کە توانی تا 1882 بەرگری لەو ناوچانە بکات کە ڕزگاری کردبوون. دواتر دوورخراوەتەوە و گیانی خۆی بەخشیوە. شێخی نەهری جگە لە خۆی یەکەمین بنەماڵەی کوردن لە قۆناغەکانی دواتریشدا لە هەر لەم ڕێگایەدا کوڕ و کوڕەزاکانی بوونەتە قوربانی لە 1925 لەگەڵ شێخ سەعیدی پیران دا.
دوای شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵای نەهری کە مایەی ڕاچەنینی نەتەوەیی کورد بوو، لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەندێک شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کاریگەریی زۆریان لەسەر درووستبوون و گەشەکردنی هەستی نەتەوەیی لای کورد هەبوو، وەکوو شۆڕشی بۆرجوازی دیموکراتی ڕووسی (1905-1907) و شۆڕشی مەشروتەی ئێران (1905-1911) و شۆڕشی لاوە تورکەکان (1908-1909) و هەوڵەکانی عەرەب بۆ یەکگرتن و کۆنگرەی پاریس 1913. هەموو ئەم پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریان هەبوو بۆ بەهێزکردنی هەستی نەتەوەیی لای کورد، کە لەو سەردەمەدا دەست بە خۆڕێکخستن بکات بۆ داواکردنی مافە نەتەوەییەکانی و کەڵک ورگرتن لە ئەزموونی گەلانی دیکە. بۆیە، دەبینین وەکوو ڕەنگدانەوەیەکی پێگەیشتنی هۆشیاری سیاسی و هەستی نەتەوەیی، دیاردەی حیزب و ڕێکخراو و کۆمەڵە و گرووپی کوردی لەم قۆناغەدا سەرهەڵدەدەن.
دیاردەی حیزبایەتی و درووستبوونی ڕێکخراوی سیاسی لە کوردستان بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، بە دیاریکراوی 1908. هەرچەندە لە 1898ەوە کورد ڕۆژنامەی کوردستانی وەکوو یەکەم هەنگاوی ڕۆژنامەگەری کوردی دەستپێکردبوو، هەروەها لە 1889ەوە لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا، بەشداری لە درووستکردنی حیزبی سیاسیدا کردبوو بەڵام بە هاوبەشی بوو لەگەڵ کەسایەتییە تورکەکان بەناوی “کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی”. دواتر یەکەمین ڕێکخراوی سیاسی کوردی، کۆمەڵەی تەعالی کوردستان، لە 1908 لە ئەستەمبوڵ لەلایەن ئەمین عالی بەدرخان و جەنەرال شەریف پاشا و شەهید عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵای نەهری و حیکمەت بابان و چەند کەسایەتییەکی دیکەوە دامەزرا. ئامانجی ڕێکخراوەکە چاکسازی و بەدەستهێنانی مافەکانی کورد بوو. یەکێک لە چالاکییەکانیان بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی “کوردستان” بوو، وەکوو درێژەپێدانێک بە ڕۆژنامەی کوردستان کە پێشتر لە 1898 ژمارە یەکی لە قاهیرە بڵاو کرابوەوە.
شێخ عەبدولقادر ساڵێک پێش ئەوەی ئەو کۆمەڵەیە درووست بێت، واتە لە 1907، ڕۆژنامەیەکی بە ناوی “کورد” بە زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەمبوڵ دەردەکرد. دەتوانین ئەم قۆناغە بە سەرەتای دەرکەوتنی نووسین و بڵاوکراوە بە زمانی کوردی هەژمار بکەین، کە بۆ یەکەمجاربوو لە مێژوودا گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی کوردی بڵاو بکرێتەوە. لە 1913 گۆڤاری “ڕۆژی کورد” و لە 1917 ڕۆژنامەی “کوردستان” و لە 1919 ڕۆژنامەی “ژین” لە ئەستەمبوڵ بڵاوبوونەوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە 1908 هەتا 1925، لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەی لە جەنگی یەکەمی جیهانی کەوتنەوە، ئەو بۆشاییە سیاسی و کارگێڕییەی لە ویلایەتەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی درووست بوون، ئەو بزاوتە ڕۆشنبیری و هۆشیارییەی لە ئەنجامی بڵاوکراوەکانەوە سەریهەڵدا بوون بە مایەی دامەزراندنی چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراو وەکوو “کۆمەڵەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان” و “حیزبی نەتەوەی کورد” و “ڕێکخراوی پێشکەوتنی کوردستان” و “ڕێکخراوی کوردستان” و “کۆمەڵەی سەربەخۆیی” و…هتد
شێخ مەحمود لە 1919 دژی بەریتانییەکان و لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراقەوە دەستی دایە چەک، بە هێزێکی کەم و ناڕێکخراو و بێپۆشاک و تەقەمەنی ڕووبەڕووی داگیرکەران بووەوە. ڕاستەوخۆ، شێخ خۆی سەنگەری گرت و هاوشانی چەکدارەکانی لە پێشەوە ئامادەی گیان بەخشین بوو، بەڵام لە شەڕێکی نابەرانبەردا لە دەربەندی بازیان بەبرینداری بەدیل گیرا و بۆ هندستان دوور خرایەوە. دوای ساڵێک گەڕایەوە کوردستان و لە 1922 بوو بە حاکمی #سلێمانی# و خۆی وەکوو مەلیکی کوردستان ناساند. ئەمەش بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی کورد دا کە حکومەتێکی کوردستانی پێکبهێنرێت و وەزیر دیاری بکرێت. شێخ مەحمود بانگەشەی سەربەخۆیی دەکرد و دەوڵەتی کوردستانی ڕاگەیاند. لە 1924 جارێکی دیکە شێخ مەحمود دوور خرایەوە و خەونی دەوڵەتی کوردستانی نەهاتەدی.
لە کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس لە 1919، کورد داوای دەوڵەتی سەربەخۆی کرد وەکوو نەتەوەکانی دیکەی ژێردەسەڵاتی عوسمانی. ئەوە بوو لە ڕێککەوتنامەی سیڤەر دا لە 1920 دان بە مافەکانی کورد دا نرا. بریاڕبوو سەرەتا وەکوو دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی کورد خۆی بەڕێوەبەرێت تا لە قۆناغی دواتردا مافی دەوڵەتداری و سەربەخۆیی بەدەست بێنێت، بەڵام ڕێککەوتنامەی لۆزان ئەو خەونەی کوردی لە باربرد و داواکاریەکانی کورد پاڵپشت بە هێزێکی نەتەوەیی یەکگرتوو نەبوو. ئەو بانگەشە و داواکاریانەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکران شێخ مەحمود لە باشوور و سمکۆی شکاک لە ڕۆژهەڵات لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بە هێزی سەربازی، یان بەڵێن و تەفرەدان، لەناوبران.
تا دەهات کورد پەرتەوازەتر و پارچەپارچەتر دەبوو، تا لە 1926 دا باشووری کوردستان بەفەرمی بە ئێراقەوە لکێنرا. ئیدی سنووری نێوان باشوور و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان کێشرا، کە تا ئەو کاتە یەک پارچە و لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا بوو.
دەوڵەتی تورک لەم قۆناغەدا لە دوای 1923 زۆر دڕندانە کەوتە گیانی کەسایەتییە ڕۆشنبیر و کوردپەروەر و شێخ و زانایانی کورد. شێخ سەعیدی پیران یەکێکی دیکە بوو لە ڕابەرانی ڕێبازی نەقشبەندی و پەیوەندییەکی ڕۆحی بەهێزی هەبوو لەگەڵ بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵای نەهری دا، دوای گرتن و گوللەبارانکردنی خالید جوبران و یوسف زیا لە بەتلیس لە تشرینی دووەمی 1924دا، شێخ سەعید بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ئازادی کوردی. لە سەرەتای 1925 دا ڕاپەڕینێکی جەماوەری گەورەی ڕێکخست و ناوچەیەکی فراوانی باکووری کوردستانی کۆنترۆڵ کرد. دەوڵەتی تورک بە لەشکرێکی گەورە و زەبەلاحەوە پەلاماری جەماوەری ڕاپەڕیوی دا، نزیکەی 120 گوندی کوردستان چۆڵکران و زیاتر لە پازدە هەزار کەس کوژران. لە ئایاری 1925 یشدا شێخ سەعید و 47 کەس لە هاوڕێکانی لە سێدارەدران.
لە 1927دا، بەشێکی زۆری ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراو و گرووپە نەتەوەییانەی لە کوردستان درووست ببوون لە حیزبی خۆییبووندا یەکیان گرت چونکە لەلایەک ئاستی هۆشیاری و خوێندەواری لە کوردستان بەرزببووەوە و ستەم و ستەمەکانی داگیرکەران بەرانبەر کورد گەیشتبووە ترۆپک، لەلایەکی دیکەش، تێکشکانی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود و شێخ سەعیدی پیران و هەموو ئەو کارەساتانەی لە ئەنجامی شکستی ئەو ڕاپەڕینانەدا بەر گەلی کورد کەوت، هەمووی بەسەریەکەوە پاڵی بە سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر و ڕۆشنبیرانی کوردەوە نا بیر لە خۆ ڕێکخستنەوە و یەکگرتن و یەکخستنی تواناکانی نەتەوەکەیان بکەنەوە. ئامانجی خۆییبوون ڕزگاری کوردستان و بوونیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو بۆ کوردستانیان، بۆیە کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەو کۆمەڵەیەدا بەشداربوون. تا چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمیش یەکێتیی نەتەوەیی لای کورد بەهێزبوو، چ ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراو و حیزبانەی درووست بوون، چ ئەو گۆڤار و ڕۆژنامە و چاپەمەنیانەی بڵاودەکرانەوە، بەرنامە و وتار و وتارەکانیان کوردستانیی و یەکێتیی نەتەوەیی بوو، نەک لۆکاڵی و لەسەر ئاستی بەشێک یان پارچەیەک یان شارێکی دیاریکراوی کوردستان بووبن، بۆیە نووسەران و بەشداربووانیش لە هەموو پارچەکانی کوردستان و نوێنەرانی زۆربەی شارەکانی کوردستانی گەورەی تێدابوو، گوزارشتیان لە مەینەتییەکانی کورد و ستەمی داگیرکەران و هەوڵی سڕینەوەی سیما کلتورییەکانی کوردیان دەکرد.
بۆ وەڵامدانەوەی ملهوڕییەکانی داگیرکەران، سەید ڕەزا ڕابەرایەتی ڕاپەڕینی دەرسیمی کرد. لە 1937 تا 1939 دژی سیاسییەتی ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد و بەتورککردنی کوردستان. لە ڕاپەڕینەکەدا هەزاران کوردی عەلەوی و زازا شەهید بوون.
یاسای ڕاگواستن و دووبارە نیشتەجێکردنەوەی دانیشتووان لە تورکیا لە 1934 دەرچوو. ئەم یاسایە بە مەبەستی سڕینەوەی کلتوری کورد و سەپاندن و زاڵکردنی زمان و کلتوری تورکی بوو بەسەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیەکانی دیکەی تورکیادا. لە 1935 دا، تورکیا ویستی ئەم یاسایە لە دەرسیم جێبەجێ بکات، سەرەتا ناوی “دەرسیم”یان گۆڕی بە تونجەلی، کورد بە گشتی و خەڵکی دەرسیم بەتایبەت ڕووبەڕووی ئەم یاسا شۆڤێنیە بوونەوە و ڕەتیان کردەوە ناوچەکانیان بەجێبێڵن. تورکیا بە ئاگر و ئاسن وەڵامی ئەو ڕاپەڕینەی دایەوە. بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان نزیکەی 14 هەزار کوردی کوشت و زیاتر لە 11 هەزاری ڕاگواست. ئەمەش نموونەیەکی ڕوونی جینۆساید و لەناوبردنی بەکۆمەڵی کورد بوو لە تورکیا.
لە کۆتایی سییەکان و سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانی دا چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراو و گرووپی نەتەوەیی درووست بوون، کە گوزارشتیان لە پێشکەوتن و گەشەکردنی هەستی نەتەوەیی کورد دەکرد، لەوانە کۆمەڵەی ئازادی و کۆمەڵەی برایەتی و دارکەر و هیوا و کۆمەڵەی ژێکاف و چەندانی دیکەی تایبەت بە لاوان و خوێندکاران و پیشەییەکان. سەرەڕای دووری نێوانیان و نەبوونی ئامرازەکانی هاتوچۆ و پەیوەندیکردن لەو قۆناغەدا، بەڵام پەیوەندی لەنێوان ئەم کۆمەڵە و ڕێکخراوانە لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان هەبوو و هێشتا پرسی نەتەوەیی کورد لە یەک دانەبڕا بوو. لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی دا، ئەم ڕێکخراوانە بوونە هەوێنی لە دایکبوونی حیزبی نەتەوەیی فراوان لە کوردستانی گەورەدا، کە ئەمەش سەرەتای قۆناغێکی دیکە بوو لە پڕۆسەی درووستبوونی کلتوری سیاسی و خۆناسیندا. [1]
ئەم بابەتە 68 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 07-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 68 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پوختەی هەڵسەنگاندنی بازاری کارو شیکردنەوەی کارامەییەکان 2017
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
وێنە و پێناس
سەیدسادق ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
چەمکی کوردو کرمانج لەمێژوودا
کورتەباس
مستەفا شەوقی و پەیژە
پەرتووکخانە
ڕوپێوی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2010 (ئاو-ئاوە رۆ-خزمەت گوزاری شارەوانی)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاسایی کردنەوەو رەسەنی لەرەخنەسازیی کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پەیمانگای نەوت لە کەرکووک ساڵی 1991
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ڕۆلی فۆلکلۆری کوردی لە دیاری کردنی ڕووداوی مێژوویی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەیدسادق ساڵی 1956

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەتا چاوشین
11-07-2012
هاوڕێ باخەوان
عەتا چاوشین
ژیاننامە
محەمەد دابڕان
23-06-2017
سەریاس ئەحمەد
محەمەد دابڕان
ژیاننامە
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
31-05-2019
زریان سەرچناری
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
22-06-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
22-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ؛ بەرگی 01
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕوپێوی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2010 (ئاو-ئاوە رۆ-خزمەت گوزاری شارەوانی)
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی یەکە گەشتیارییەکان لەهەرێمی کوردستان 2016
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاوارەیی گرفت و دەرفەت
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,707
وێنە 104,774
پەرتووک PDF 19,297
فایلی پەیوەندیدار 97,585
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پوختەی هەڵسەنگاندنی بازاری کارو شیکردنەوەی کارامەییەکان 2017
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
وێنە و پێناس
سەیدسادق ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
چەمکی کوردو کرمانج لەمێژوودا
کورتەباس
مستەفا شەوقی و پەیژە
پەرتووکخانە
ڕوپێوی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2010 (ئاو-ئاوە رۆ-خزمەت گوزاری شارەوانی)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاسایی کردنەوەو رەسەنی لەرەخنەسازیی کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پەیمانگای نەوت لە کەرکووک ساڵی 1991
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ڕۆلی فۆلکلۆری کوردی لە دیاری کردنی ڕووداوی مێژوویی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەیدسادق ساڵی 1956
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!