پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,999
وێنە 106,359
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ئوسترالیا و عێراق هەردووک داگیرکەرن، بەڵام
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئوسترالیا و عێراق هەردووک داگیرکەرن، بەڵام

ئوسترالیا و عێراق هەردووک داگیرکەرن، بەڵام
=KTML_Bold=ئوسترالیا و ئێراق هەردووک داگیرکەرن، بەڵام=KTML_End=
نووسەر: #شێرکۆ کرمانج#
داگیرکردن و داگیرکاریی مێژووەکی زۆر کۆنی هەیە. لەوانەیە هەڵە نەبێت ئەگەر بڵێم کە قۆناغی ڕاو و شکار (hunting and gathering)ی لێدەرچێت داگیرکردن و داگیرکاریی تا سەدەیەک پێش ئێستا نەک هەر بەشێک بووە لە مێژووی مرۆڤایەتی بەڵکوو خەڵک بەگشتیی و دەسەڵاتداران بەتایبەتیی شانازییان بە داگیرکارییەکانیانەوە دەکرد. لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی و دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم تێگەیشتن و تێڕوانینە گۆڕانکاریی بنەڕەتی بەسەردا دێت، ئیدی داگیرکردن و داگیرکاریی نەک هەر ڕەتدەکرێنەوە بەڵکوو وەک کردەیەکی قێزەون تەماشا دەکرێت و بڕیاری قەدەغەکردنی بەتاواندانانی دەدرێت و یاسای نێودەوڵەتی پێ دەردەچێت. ئەوە بەو مانایە نییە کە گۆڕانکاریی لە تێگەیشتنەکان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان کۆتایی بە داگیرکاریی هێنابێت بەڵکوو کەمتر بووە، سەختر بووە، عەیبتر بووە.
لەو مێژووە پڕداگیرکارییەدا دەیان گرووپی ئیتنیی، دینیی، ڕەگەزیی، کلتوری، سیاسی پەراوێز خراون، پاکتاو کراون، یان هەر بەیەکجاری قڕ کراون. لەوانەیە قڕکردنی نیاندێرتاڵەکان لەلایەن مرۆڤی ژیر (هۆمۆساپاینس، باوانی ئێمە) یەکەمین قڕکردنی گرووپێکی مرۆیی بێت لەلایەن گرووپێکی دیکەی مرۆیی.
خۆ ئەگەر ئەسکەندەری مەکدۆنی وەک گەورەداگیرکەری مێژوو هەژمار بکەین، ئەوا ناکرێت داگیرکاریی داریوشی فارسەکان، سیزاری ڕۆمانەکان، عومەر بن خەتابی عەرەبە-موسڵمانەکان، محەمەد فاتحی تورکە-عوسمانییەکان لەو ئاستە کەمتر ببینرێن. هاوکات، داگیرکاریی ئەوروپییەکان (پورتوگالییەکان، ئیسپانییەکان، ئینگلیزەکان، فەڕەنسییەکان) ئەگەر وەک ئەوانەی پێش خۆیان خوێناویتر نەبووبن ئەوا کاریگەرییان لەسەر لەناوبردنی جەستەیی و کلتوریی و زمانی گرووپ و وڵاتە داگیرکراوەکان زیاتر نەبووبێت کەمتر نەبووە.
مەبەست لەم کوورتەبابەتە تاوتوێ کردنی ئەو مێژووە دوورودرێژە نییە بەڵکوو قسەکردنە لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە سەدەیەکە لە دیدی مرۆڤەکان ڕوویانداوە لەپەیوەند بە داگیرکارییەوە، هاوکات، بەراوردێکی خێرای داگیرکاریی ئوسترالییەکان لەگەڵ ئێراقییەکان. بەڵام پێش ئەوەی قسە لەسەر گۆڕانکارییەکان بکەین دەبێت ئەوە بڵێین کە هەموو داگیرکارییەکان هۆکاری ئابووری و جیۆپۆلەتیک و فراوانخوازیی و تەماحی لە پشت بووە بەڵام نابێت ئەو هۆکارە گرنگەش ڕەچاو نەکەین کە خۆبەزلزانی و بەکەمزانینی ئەوی دیکە هۆکاری هەرە سەرەکی داگیرکارییەکان بووە.
لە دوای شەڕی دووەمی جیهانییەوە، ئەوروپییەکان دە هێندەی ئەو گەلانەی کە داگیرکرابوون ڕەخنەیان لە خۆیان گرتووە. ئەدەبیاتی ئەکادیمی ئەوروپییەکان شایەدی ئەو پەشیمانبوونەوە دەدەن. یەکێتیی ئەوروپا و گەیشتن بە ئاشتی و پێکەوەژیانی ئەڵمانییەکان و فەڕەنسییەکان و ئینگلیزەکان، کە سەدان ساڵ بوو بەخوێنی یەکدی تێر نەدەبوون، بەرهەمی ئەو ڕەخنانەیە کە خۆیان لە خۆیانیان گرت لەگەڵ ئەو میکانیزمانەی کە دایانڕشت بۆ درووستکردنی یەکێتیی ئەوروپا و دامەزراوەکانی.
نەک هەر لە ئەوروپا، ئیندونیسیا دەستبەرداری داگیرکاریی بوو لە تیموری ڕۆژهەڵات. هیتو و توتسییەکان سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی جینۆسایدکردنی یەکدی و دامەزراندنی دەوڵەتێک کە ئێستا مەنزڵگای گەشتیاریانی هەموو دنیایە. دەکرێت دەیان نموونەی دیکە بێنینەوە لەوەی کە نەتەوەکانی دنیا، وڵاتانی جیهان، کەم تا زۆر لە هەوڵی تێپەڕاندنی عەقڵییەتی/زهنییەتی داگیرکاریین، ئەوەی ئێجگار کەم هەنگاوی بەو ئاڕاستەیە نابێت ئەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتن، بەتایبەتیی چوار داگیرکەرەکەی کوردستان، تورکیا و ئێران و ئێراق و سووریا.
تورکیای نوێ سەد ساڵە بەشێکی کوردستانی داگیرکردووە، کەچی نەک هەر دان بە داگیرکارییەکە ناهێنێت بەڵکوو دان بەو خەڵکەش نانێت کە کردوونی بە بەشێک لە نەتەوە و وڵاتەکەی. لەناو پەڕڵەمانی تورکیا کاتێک ناوی کوردستان دێت، سەرۆکی پەڕڵەمان بە زمانێکی گاڵتەجاڕییەوە ئینکاریی بوونی کوردستان دەکات، ناو دڵ نەبێت شوێنێک لەسەر مەریخیش بە کوردستان ڕەوا نابینن. کورد لەناو پەڕڵەمانی تورکیا سوێند بە برایەتی تورک و کورد دەخوات کەچی تەنیاوتەنیا لەسەر ئەم قسەیە و لەبەر ئەوەی بە کوردی سوێندی خوار، سوێندخۆر، لەیلا زانا، دە ساڵ زیندانی کرا.
ئێرانی شاکان و مەلاکان پارچەیەکی بچووکیان لە ڕۆژهەڵات ناوناوە کوردستان نەک بۆ داننان بە خاکی کوردستانیان بەڵکوو بۆ بچووکردنەوە و پەرتکە و زاڵبە. بۆ ئەوەی لوڕ و کەڵهوڕ، بۆ ئەوەی موکریان و شکاک لە کوردستان داببڕن و کورد لەتوکوت بکە، ئوستانێکیان لە #سنە# قیت کردووەتەوە بەناوی کوردستان، کە 30٪ ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابێت. هەر لەو سنەیەش کاتێک ژنە چالاکوانێک منداڵانی “ئوستانی کوردستان” فێری زمانی کوردی دەکات نەک هەر قوتابخانەکە دادەخەن بەڵکوو چالاکوانەکەش زیندانی دەکەن و دەڵێن ئەو کردارە هەڕەشەیە لەسەر یەکپارچەیی “سەرزەمینی ئێران” و “میللەتی ئێران”.
مەلیک فەیسەڵی ئێراق بە ئینگلیزەکانی دەوت کە بێ کوردستان ئێراق لە برسان دەمرێت کەچی لە دەستوورەکەیدا بە وشەیەکیش نە ناوی کورد نە کوردستانی نەهێنا. جێگرەوەکانی مەلیک، ئەوانەی سەدەی ڕابردوو (قاسم و عارف و سەدام) تەنیا بە مەرجێک ڕازی بوون ناوی کورد بهێنن کە کوردستان بسڕنەوە و بیکەن بە پارچەیەک لە نیشتمانی عەرەبی. ئەوانەی ئەم سەدەیەش (مالکی و سوودانی) کوردیان وەک زەلیل و برسی و ملکەچ قەبوڵە، کوردستانیش بە مەرجێک کە جوزئێکی لایەتەجەزە بێت لە نیشتمانی عەرەب (جزء لایتجزء من الوطن العربی). واتە لە باشترین حاڵەت شیمالی حەبیبە و لە خراپترینیش بەشێکە لە نیشتمانی عەرەب.
لە سووریای #بەعس# و ئەسەدەکان نەک هەر کوردستان بوونی نییە بەڵکوو کورد یان بێگانەیە یان میوان لەسەر خاکی نیشتمانی عەرەب. بۆیە بە گۆتەی خۆیان دەبێت وەک شێرپەنجە ببڕدرێنەوە و لە ڕیشە دەربهێنرێن. سوورییاییەکان تا 2011 هیچ نەما بە ڕۆژاڤای کوردستانی نەکەن، یەک تاکە گوند نەما ناوەکەی بەعەرەبکردن نەکەن، خاکی هەزاران گوندیشیان لە جوتیارە کوردەکان ستاندەوە و دایانە عەرەبی هاوردە. لە دوای 2011 کە خۆیان لە پەلوپۆ کەوتن ئیدی #داعش# و تورکیایان بەرداوەتە گیانی کورد و کوردستان لەو بەشە داگیرکراوە.
لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی کە سەردەمی دەوڵەت-نەتەوە لە دەرەوەی ئەوروپاش دەستپێدەکات، ئیدی داگیرکارییەکان نەک هەر شەرمنانەن بەڵکوو بە فەرمی بنەما لەسەر ڕەزامەندی نێودەوڵەتی وەردەگرێت و لە داگیرکارییەوە دەبن بە ماندەیت (ئینتیداب)، واتە داگیرکەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت لەسەر خاکی داگیرکراو بمێنێتەوە و مەبەست لە داگیرکاریی نەتەوەسازی و دەوڵەتسازی و نیشتمانسازییە، وەک ئەوەی کە ئینگلیزەکان لە ئێراق و ئوردن کردیان، ئەوەی کە فەڕەنسییەکان لە سووریا کردیان.
داگیرکارییەکانی دوای ئەو قۆناغە هیچ کاتێک بە مەبەستی وەکخۆلێکردن و سڕینەوەی ئەوی دیکە نەبووە بەڵکوو بۆ بردنی سەرو سامان بووە. بەڵام لەو چوار دەوڵەتەی کە کوردستانیان بەسەردا داگیرکراوە، کورد و کوردستان نەک لە سەدەی بیست بەڵکوو لە سەدی بیست و یەک زیاتر لەژێر هەڕەشەی وەکخۆلێکردن و لەناوبردنە لەلایەن داگیرکەرانەوە.
لەوانە سەیر وسەمەرەتر ئەوەیە کە نەک دوو سەد ساڵ پێش ئێستا، کە داگیرکاریی ئاسایی بوو؛ نەک سەد ساڵ پێش ئێستا، کە داگیرکاریی لەژێر ناوی ئاوەدانکردنەوە (ئیستیعمار) ئەنجام دەدرا، نەک حەفتا ساڵ پێش ئێستا کە داگیرکاریی بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕۆیشت و نەتەوەکان ئازاد دەبوون، نەک بیست ساڵ پێش ئێستاش کە داگیرکاریی بووەتە عەیبە و شەرمەزاریی، بەڵکوو دوێنێ، بەڵێ دوێنێ، کاندیدێکی عەرەب لە #کەرکووک# دەڵێت عەقالی عەرەبی وەک تاج بە سەرەوە دەمێنێت ئەوەی قەبوڵیشی نییە با سەری خۆی لە بەرد بدات. هاوکات، دەڵێت کە کەرکووک پایتەختی عەرەبانە.
دوو سەدە زیاتر پێش ئێستا، ئینگلیزەکان چوون ئوسترالیایان داگیرکرد، هیچ نەما بە خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەو وڵاتە نەکەن، لە منداڵدزینەوە بگرە تا دەگاتە جینۆساید. بەڵام ئەوە چەند دەیەیەکە بەشی هەرە زۆری ئوسترالییەکان شەرم لەو مێژووەیان دەکەن و بەردەوام لە هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانن. دیارە هێشتان زۆریان ماوە، بەڵام من لێرە نموونەیەک دەخەمەڕوو لەو هەوڵانە. ئێستا ئەوە چەند ساڵێکە، لە هەموو قوتابخانە حکومییەکانی ئوسترالیا، منداڵان بەیانیان بە داننان بەوەی کە ئەو خاکەی لەسەری دەژین خاکی خەڵکە ڕەسەنەکەیە دەست بە خوێندن دەکەن. ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو دانپێنانەیە کە هەموو ڕۆژێک منداڵان، ئینگلیز و غەیرەئینگلیز، بە دەنگێکی بەرز لە یەکێک لە قوتابخانەکان دەیخوێننەوە (قوتابخانەکە لەسەر خاکی چ گەلێک لە خەڵکە ڕەسەنەکە بێت ناوی ئەو گەلە دەهێنرێت):
(We know that the Gana people lived here first, we play, learn and grow together on this land. Thank you Gana people for sharing your land with us. Hands up, hands down, we are on the Gana land).
ئێمە دەزانین کە گەلی گانا پێش ئێمە لەسەر ئەو خاکە ژیاون، ئێمە بە یەکەوە یاری دەکەین، فێر دەبین، گەشە دەکەین، لەسەر ئەم خاکە. سوپاس بۆ گەلی گانا کە خاکی خۆیان لەگەڵ ئێمە بەش دەکەن. دەستان بەرز بکەنەوە، دەستان نزم بکەنەوە، ئێمە لەسەر خاکی گەلی گانا دەژین.
ئوسترلییە نوێکان، ئاوا تاوانی باوانیان لە ئەستۆ گرتووە و دەیانەوێت هەڵەکانی ئەوان ڕاست بکەنەوە. سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە 2007 بە فەرمی بەناوی هەموو ئوسترالییەکان داوای لێبوردنی کرد لە خەڵکە ڕەسەنەکەی ئوسترالیا لەبەرابەر ئەو تاوانانەی کە باوانیان ئەنجامی دابوو.
ئێراق کە پەڕڵەمانەکەی و دادگا فەرمییەکانی جینۆسایدی نەتەوەی کوردیان بە فەرمی ناساندووە بەڵام تا ئێستا بە فەرمی داوای لێبوردنیان لە کورد نەکردووە، چ جای ئەوەی دان بە داگیرکاریی کوردستان بنێن.
ئەمانە و سەدان جیاوازی دیکە، داگیرکەرانی کوردستان لەگەڵ داگیرکەرانی دیکە لە سەرتاسەری دنیا لێک جیا دەکاتەوە. ئەوان لە داگیرکەری بە مەبەستی سڕینەوە هەنگاویان نا بۆ خۆتاوانبارکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان. داگیرکەرانی کوردستان نەک هەر خۆیان بە تاوانبار نازانن بەڵکوو ئێمە بە سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەکانی خۆشیان دادەنێن، بەڕادەیەک کە هەندێک لە سادەگۆ و ڕووکەشەکانی کوردیش باوەڕیان پێکردون و نەفرەت لە کورد دەکەن. [1]
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,999
وێنە 106,359
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!