پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,966
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کچە رزگاربوەکانی دەستی داعش چۆن دەژین؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوفان و یوسرا دو کچی رزگاربوی ئێزیدی

کوفان و یوسرا دو کچی رزگاربوی ئێزیدی
کچە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش چۆن دەژین؟
ئا: دیدار نیروەیی

ئێزیدییەکان گران بەدەست داعشەوە چەشتیان، پشکی گەورەی کارەساتیش بەر کچ و ژنەکانیان کەوت، کە بەشێکیان کوژران یان خۆیان کوشت، بەشێکیان وەک کەنیزەک و سەبایا تا ئێستاش لای داعشن‌، ئەوانەشی ڕزگارکران هێشتا لەبارێکی دەروونی خراپدان و دەڵێن سەد خۆزگە ئەمردین و دەست #داعش# نەدەکەوتین. سەرۆکی دەزگای ڕفێنراوەکانی ئێزدی لەھەرێمی کوردستان دەڵێت لەسەرەتای داگیرکردنی شەنگالەوە لە ساڵی 2014، داعش 6417 کەسی ڕفاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 3575 کەسیان ڕزگارکراون، بەڵام نزیکەی 2600 کەسی تر لەدەست داعشدا ماون و چارەنووسیان دیار نییە.

کەوتنی شنگال بەدەستی داعش لە ساڵی 2014دا، ئەو ساتەوەخت و شکستەیە کە لەیادەوەری ئێزیدییەکاندا هەرگیزاوهەرگیز‌ نا‌سڕێتەوە، ئێزیدییەکان تا ماون ئەو ڕۆژەیان لەبەرچاو ون نابێت کە ئاڵا ڕەشەکانی داعش شارەکەیانی داپۆشی و داگیرکردنی شەنگالی ڕاگەیاند. هاتنی داعش هاتنی گەورەترین ئافات و تاریکی و ڕۆژڕەشی بوو بۆ ئێزیدییەکان، کە ماڵوێران و ئاوارە و سەرلێشواوی کردن، بەکۆمەڵکوژران و لەسەر زێدی ڕەسەن و مێژویی خۆیان هەڵکەنران و دەربەدەر کران، کچ و ژنیان ڕفێنراو وەک کەنیزەک بۆ موسڵ و ڕەقە بران.


کوفان خرتو، یەکێکە لەو کچانەی ماوەی دە ساڵ لەدەست داعشدا، سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ توانی لەروژئاوای کوردستان ڕزگار بکرێت و بگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی خۆی، ئەو کاتێک کە داعش هات و شەنگالی داگیر کرد و وەک کەنیزەک بەرەو موسڵ و پاشان ڕەقە برا، تەمەنی 14 ساڵ، ئێسات کە ئازاد بووە تەمەنی 24 ساڵە، دیمەنەکانی 10 ساڵی ڕابردووی وەک فیلمێکی ترسناک دێتە بەرچاو، ئەو بەئاوێنەی وت کاتێک لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش پەلاماری شەنگالیان داو داگیریان کرد، من تەمەنم 14 ساڵ بو، لەبیرمە ئەو ڕۆژانە زۆربەی کوڕ و پیاوەکانمان کۆمەڵکوژ کران‌، هەموو ژن و کچەکانمان ڕفێنران، ئەو ڕۆژە تاریکترین ڕۆژی ژیانم بو.

وتیشی ئەوەی لەم 10 سالەدا بینیم، دیمەنەکانی وەکوو فیلمێکی ترسناک لە مێشکمدا دێن و دەچن و ون نابن، ھیچ کاتێک لەبیرم ناچێتەوە، 10 ساڵ مانەوەم لەناویاندا وایکرد زۆربەی زمانی کوردیم لەبیرچێتەوەو ئێستا زیاتر بە عەرەبی دەتوانم قسە بکەم، زۆر تاڵیمان چەشت، سەد خۆزگە ئەمردین و دەست داعش نەدەکەوتین.

کوفان ئاماژە بەوە دەکات کە چەکدارانی داعش تاوانێکی گەورەیان بەرانبەر بەکچانی ئێزدی ئەنجامداوە کە لەمێژوی نوێدا نموونەی دەگمەنە و تا ئەو لە ژیاندا ماوە ناتوانێت لە کاریگەریی خراپی ئەو بەدیل گرتن و مامەڵە توندوتیژو نامرۆییە ڕزگاری بێت کە بەدەست چەکدارانی داعشەوە چەشتویەتی ئەگەرچی لەڕووی جەستەییەوە ڕزگاری بووە، بەڵام لەڕوی دەروونییەوە بەردەوام ئازار دەچێژێت، ئەو وتی ئەوان ئێمەیان وەکوو کەنیزەک برد، وەک کاڵا کڕین و فرۆشتنیان بە جەستەی ئێمەوە کرد، ئێمەیان تا دوا سنووری بێ ڕەحمی و نامرۆیی ئازار دا، تۆزقاڵێک دلۆفانی و جوامێرییان بەرانبەر بەژن نەبو، جەستەی ژنیان دەڕاتاندەوەو تەنیا ویستی حەز و ئارەزووی خۆیان پێ تێر دەکرد، سەدان ژنی ئێزیدی بوون بەقوربانی توندوتیژییەکانیان، منیش یەکێک بوم لەو قوربانیانە.

وتیشی سەرەڕای ئەم ھەموو ناخۆشیانەش، هەمیشە لەداڵغەی خێزان و کەسوکارەکەمدا بوم، ھیچ هەواڵ و شتێکم دەەربارەی کەسوکارم نەدەزانی، کە داعش شەنگالی داگیرکرد، باوکمیان دەستگیر کرد و بردیان، ئێستاش نازانم چی لێهات و چارەنووسی چییە! هەموو ڕۆژو هەموو شەوێک بیرو خەیاڵم لای ئەوانە، بیریان لێدەکەمەوە کە ئاخۆ ماون یان نەماون، ئەگەر ماون لە کوێن؟ برسی و تینوو نین؟.

ئێزیدیەکان کە دێرینترین کەمایەتی ئایینین و بوونە قوربانی شەڕەنگێزترین پەلاماری داعش، وەک خۆیان دەڵێن ڕۆژی ڕەشیان لە مێژوودا زۆر بەخۆیانەوە بینیوە، هەر لەفەرمانی قڕکردنیانەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییە.ە بەتۆمەتی کافربوون، تا دەگات بەسووتاندنی چەندین جارەی شەنگال و ڕاگواستنیان، بەڵام ئەوەی داعش بەرانبەر بەئێزیدییەکان کردیان لەئەتککردن و کوشتن و سووتاندن و تەقاندنەوەی شوێنە پیرۆزەکانیان، مەترسیدارترین و تراژیدیترین ڕووداوە لەمێژوی ئێزیدیەکاندا، داعش خوازیار بوو بەیەکجاری ئێزیدییەکان بسڕێتەوەو لەناویان ببات.

یوسرا عیدۆ، یەکێکی دیکەیە لەو کچانەی ماوەی سێ ساڵ و دوو مانگ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنرا بو، ئەو بەئاوێنەی وت ئەو کاتەی من لەدەست داعشدا بوم، خۆزگەم دەخواست ڕوحم لەگیانم دەرچێت بەھۆی ئەو هەڵسوکەوتە نامروڤایەتییەی من بەچاوی خوم بینیم.

وتیشی ئێمە زۆر ئەشکەنجە و ئازار دراین، ناتوانین بەئاسانی لەسایەی ئەو ڕۆژە ڕەشانە بێینەدەرو بەشێوەیەکی ئاسایی بژین و ئەو ڕۆژگارە فەرامۆش بکەین کە وەک کەنیزەک و کۆیلەی سێکسی مامەڵمان لەگەڵ کرا، بۆیە حەز دەکەین کۆچ بکەین، چونکە ژیان لێرە بۆ ئێمە زۆر زەحمەتە، ژیانێکی سەخت بەڕیدەکەین، بەشێکی زۆر لەکەسوکاری ئێمە ڕفێنراون و تا ئێستا نازانین چییان لێبەسەرهات‌، ماون یان نەماون، لەئازارێکی بەردەوامدا دەژیم و ئەمەوێ لەم وڵاتە بڕۆم کە ئەم هەموو نەهامەتی و ئەشکەنجە و ئازارەم تێدا بینی و بۆ ئێمەو مانان دۆزەخە.

بەشێک لەو کچە ئێزدیانەی لەدەستی داعش ڕزگار کراون، تووشی نەخوشی دەروونی بوون، بەشێکی دیکەشیان سەری خۆیان بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵگرت و کۆچیان کرد، یان براونەتە دەرەوەی وڵات و لەئەڵمانیا مەشقی دەروونییان پێدەکەن.

دێرین خدر، ئەندامی ھاوپەیمانی داکۆکیکاران لەمافی ژنانی کوردستان کە ھاوکات کچە چالاکوانێکی ئێزدییە جەغت لەوە دەکات کە ژیانی ژنانی ئێزیدی بەگشتی ناخۆشە، بەتایبەت ئەوانەی هێشتا لەناو کەمپەکان لەناو خێمەدا ژیان بەسەردەبەن، لەوەش ناخۆشتر ژیانی ئەو ژن و کچە ئێزدییانەیە کە کەوتونەتە دەست داعش و ڕفێنراون دواتر بەھەر ڕێگایەک بێت ڕزگاریان بووە، ئەو بەئاوێنەی وت ئەو کچ و ژنانە هەموویان لەدۆخێکی دەروونی خراپدان، بەتایبەتیی ئەوانەی ھاوسەرەکانیان بەدەستی داعش کوژراون و ئێستا بەرپرسیارەتی منداڵەکانیان لەئەستۆدایە و نەبوونی مووچەو داھاتیش باری سەرشانی ئەوانی قوورستر کردووە.

وتیشی چۆنییە.ی مامەڵەکردنی داعش لەگەڵ ئەو کچ و ژنانە لەڕوی دەروونی و جەستەییەوە زۆر دڕندانە بووە، ھەرچی کاری نامرۆڤایەتییە بەرانبەریان کراوە، بۆیە کاتێک ژنێک ڕزگار دەکرێت‌، هەرچەندە چارەسەری دەروونییان بۆ دەکرێ، بەڵام هێشتا بەتەواوی لەپاشماوەی ئەو ڕۆژگارە پڕ لەئازارە ڕزگاریان نابێ و لەدڵەڕاوکێ و خەمێکی بەردەوامدا دەژین.

دێرین باس لەوە دەکات کە ژیانی ئەم ژن و کچانە لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا زەحمەتە ئاسایی بێت، هەرچەندە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی پزیشکی دەروونی زۆر لێھاتویشیان بۆ دابین دەکەن، ئەو وتی ئەوەی من دەبینم ئەو کچە ڕزگاربوانەی دەستی داعش تەنیا کاتێک هەست بەئارامی دەکەن کە دەبرێنە دەرەوەی وڵات، بێگومان لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆریان براونەتە ئەڵمانیاو ئوستورالیا بۆ ئەو مەبەستە، ھەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری دەروونی، ئەو کچانەو خێزانەکانیشیان دەبەن و ئێستا زۆربەی هەرە زۆریان لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەردەبەن.

لە ساڵی 2014وە بەشێک لەو ژنانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوون بەپارە ئازاد کران و بەشێکیشیان دوای تێکشکاندنی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لەموسڵ و ڕەقە لە ساڵی 2017، گەڕانەوە بۆ ناو خێزان و کەسوکاریان، بەڵام هێشتا بەسەدان کچ و ژنی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە.

حسێن کورو، سەرۆکی دەزگای ڕفێنراوەکانی ئێزدی لەھەرێمی کوردستان ئەوە بۆ پەیامنێری ئاوێنە ڕون دەکاتەوە کە لەسەرەتای داگیرکردنی شەنگالەوە لە ساڵی 2014، داعش 6417 کەسی ڕفاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 3575 کەسیان ڕزگارکراون، بەڵام نزیکەی 2600 کەسی تر لەدەست داعشدا ماون و چارەنووسیان دیار نییە. کورو وتی ئەوانەی ڕزگارکراون باری دەروونیان باش نییە. پێویستیان بەچارەسەرە، لەبەرئەمەش سەروکایەتی تەندرووستی پارێزگای دھۆک سەنتەرێکی کردوتەوە بوو چارەسەری دەروونی ئەو کچ و ژنانەی لەدەستی داعش ڕزگار دەکرێن.

وتیشی هەماهەنگییەک لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیادا هەبوەو لە ساڵی 2015 نزیکەی ھەزار کچ و ژنی ڕزگاربوی دەستی داعش بران بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی چارەسەرکردن، دواتریش لەلایەن چەند وڵاتێکی تری وەکوو کەنەدا و فەرەنساو ئوسترالیاوە ژمارەیەکی دیکەیان بردراون بۆ چارەسەرکردن، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆریان ئێستا لەناو کەمپەکاندان و ھەروەھا ڕزگارکردنی کچان و ژنانی ڕفێنراویش بەردەوامە تا دوایەمین کەسیان.[1]
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | awene.com 22-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ئامار و ڕاپرسی
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.167 KB 25-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,966
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.563 چرکە!