کۆنەیار، مایینی بە زینە.
کۆنەیار: بە کەسێکی خۆشەویست دەوترێت کە پێی نەگەشت بیت، مایین: مێیەی ئەسپ، زین: لە چەرم و تەختە درووست دەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت، سوار لەسەری دادەنیشێت (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ دوو خۆشەویست بەکاردێت کە تەمەنیان زۆر تێپەڕی بێت، ڕۆژگاری خۆی نەیهێشت بێت بەیەک بگەن، بەڵام هەر دڵیان بۆ یەک لێ بدات، واتە: بەهەوڵدان دەتوانن بەو دۆخە بگەن کە دەیانەوێت. بۆ وەسفی کۆنەیار بەکاردێت. [1]