پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,840
وێنە 106,226
پەرتووک PDF 19,338
فایلی پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ژیاننامە
سەربەست مەحمود
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
تورکیایی نوێ لە پاکتاوی ڕەگەزییەوە بۆ پاکتاوی زمانی و کولتووری؛ بەشی 01
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تورکیایی نوێ لە پاکتاوی ڕەگەزییەوە بۆ پاکتاوی زمانی و کولتووری؛ بەشی 01
کورتەباس

تورکیایی نوێ لە پاکتاوی ڕەگەزییەوە بۆ پاکتاوی زمانی و کولتووری؛ بەشی 01
کورتەباس

تورکیایی نوێ لە پاکتاوی ڕەگەزییەوە بۆ پاکتاوی زمانی و کولتووری؛ بەشی 01

وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە دژایەتیی کورد و خاک و بیر و نیشانە و هێماکانی بکەن. بەڵام ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو وڵاتانی داگیرکەر لەگەڵ کورد، وەک یەک نەبووە. لە هێندێک لەو وڵاتانە ڕووبەڕووبوونەوە هێدیتر و لە تاقمێکیشیان ڕووبەڕووبوونەوە لەوپەڕی توندوتیژی و دڕندەییدا بووە. تەنانەت وای لێهاتووە تەنیا بە زەبر و توندوتیژیی چەکداری ڕازی نەبوون و حاشایان لە بوون و ناسنامەی مێژووییی مرۆڤی کورد کردووە. یەکێک لەو سیستەمە داپڵۆسێنەرانە دەوڵەتی مودێڕنی تورکیا بوو کە لەسەر دەستی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک دامەزرا. دەوڵەتی ئەتاتورک ئاکامی ئەو گۆڕانکارییانە بوو کە لە ناوچە و دوای شەڕی جیهانیی دووەم هاتبووە ئارا. بە پێی نووسینی سەرچاوەکان، ڕووناکبیرانی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمی وڵاتانی ئیسلامی، بەو ئاکامە گەیشتبوون ڕێگای دەربازبوون لە سیستەمی گەندەڵی دەسەڵاتداری پێشوو، پێکهێنانی حکوومەتی سێکۆلارە. بەو پێیە ئەوان لە داوی واتاگەلی قەبەی وەک ئۆممەتی ئیسلامی ڕزگار دەبوون. لە واتای ئوممەتدا یەک ڕەنگسازی و هاوشێوەکردن و چەشنێک ئاسیمیلەبوون خۆی حەشار داوە؛ هەموو گەل و نەتەوە و زمان و کولتوور و داب و ڕەسمێکی جوگرافیایەکی بەرین، لەژێر سێبەری واتایەک بە ناوی ئوممەت، کۆ دەکرانەوە و بە هیچ شێوەیەک جیاوازی و ڕەنگە جوداکانی زمانی و کولتووری لەبەرچاو نەدەگیران. تەنانەت مافەکانیش بەرەبەرە بەرەو لاوازبوون دەچوون و لەژێر ئەژموونیی زمانی عەرەبیدا بەرەو تێداچوون دەڕۆیشتن. لەو ناوەدا ڕووناکبیرانی وڵاتانی جوگرافیای ئیسلامی، بە دەرکی ڕاستییەکانی جیهانی نوێ و ناسینی خەسارەکانی ئەو شێوە پێکهاتەیە، کەوتنە بیری سازکردنی جۆرێکی دیکە لە کۆمەڵگە و حکوومەت، لەودا هەر ڕەنگێک جێگا و ڕێگای خۆی هەبێ.

ڕێگای ئەو شتەش پێشتر لە وڵاتانی ئەورووپایی تاقی کرابوەوە و بە گەشەسەندنی ناسیۆنالیزم و سازکرانی دەوڵەت-نەتەوە جیاکان، بە بەشێک لە ئاواتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان گەیشتبوون. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕۆژاوای ئاسیاشدا، جودا لەوەی ڕێکخراوە فراماسۆنییەکان چالاکییان هەبوو، ڕۆشنبیرانی خۆجێییش ڕۆڵیان دەگێڕا. ئاکامی ئەو هەوڵانە زۆر حکوومەتی نەتەوەیی بوو کە دەتوانین ئاماژە بە حکوومەتی ئەمانوڵڵاخان لە ئەفغانستان، ڕەزا خانی پەهلەوی لە ئێران و ئەتاتورک لە تورکیا بکەین. ئەگەر چی هەرکام لەو سێ دەوڵەتە، سەر ئەنجامی جیاوازیان هەبوو، بەڵام دوو لەوان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان و ماف و زمانی مرۆڤی کورد داناوە. هەم حکوومەتی ڕەزاخان لە ئێران کە بە شوێن گەڕانەوە بۆ کەوناراخوازیی نەتەوەییی فارسەوە بوو تەواوی هەوڵی خۆی دا کورد لەناوبەرێ و هەم حکوومەتی نەتەوەییی ئەتاتورک هەنگاوێک لەولای ڕەزا خانەوە بە مەبەستی سڕینەوە و پاکتاوی ڕەگەزی، پلانی بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد داڕشت. دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی.

کەماڵیسیتەکان سەرەتا بە ناوی کەماڵیزم، یان ئاتورکلوک ئایدۆلۆژیایەکیان دامەزراند، کە لەسەر بنەمای ئەو ئایدۆلۆژیایە، تورکیایی پاشماوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی بنیات بنێنەوە. ئەوەی لەو ڕێیەدا کەسێکی وەک مستەفا کەماڵ ئەتاتورک بەکردەوە کردی، بریتی بوو لە کۆمەڵێک کاری بە ناوی چاکسازی، کە بوارە جوداکانی دەگرتەوە. ئەو چاکسازییانەی ئەتاتورک لە تورکیا وەک بەستەی چاکسازی خستییە ڕوو، بەشێکیشیان لە ئێران وەک چاکسازییەکانی ڕەزاخان بەڕێوەچوون کە بە جودا باسیان لێ دەکەین. چاکسازییەکان بوارەکانی وەک سیاسەت، کەلتوور، مەزهەب و زمانی دەگرتەوە.

ئەتاتورک دەیویست لەو ڕێیەوە تورکیای نوێ لە میراتی عوسمانی پاک بکاتەوە. ڕەوتی چاکسازییەکانی لە بواری ئابووری و سیاسیدا، بەشێکی ڕوو لە جیهانی ڕۆژاوا بوو، بۆ مودێڕن نیشاندانی تورکیای تازە. لە کاتێکدا کە پێشتر ئیمپڕاتۆریی عوسمانی بە پیاوە پیرەکەی ئەورووپا ناسرابوو، ئەو دەیەویست تورکیای لاو لەلایەن تورکە لاوەکانەوە دابمەزرێنێ. بۆ ئەو کارەش پێویستی بەوە بوو بەر لە هەموو شت میراتی ئایین بە شێوەیەک لە تورکیا بسڕێتەوە. چون بەر لەو ئیمپراتۆریی عوسمانی بە ناوەندێتیی ئەستەمبوڵ ناوەندی خەلافەتی جیهانی ئیسلامی بوو، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئەتاتورک بوو، دامەزراندنی حکوومەتێکی سێکۆلار بوو کە دین و دەوڵەت لێک جودا بن. بەو شێوەیەش دەیویست سەرنجی جیهانی ڕۆژاوا بۆ لای تورکیا ڕابکێشێ. لە لایەکی دیکەوە بەڕێکخستنی ڕەوتی نەتەوە گەرایی، بزووتنەوەیەکی نەتەوەخوازی لەنێو تورکەکان ڕێکخست. بە پێی پڕەنسیپەکانی هەڵبژاردنیش، جۆرێک لە دێموکڕاسیی هەڵبژاردنی هێنایە ئاراوە، کە پێشتر لەو وڵاتە باو نەبوو. بەڵام نەتەوەخوازی لە تورکیا واتایەکی جودا لە واتای سەرەکیی ئەو زاراوە سیاسییەی بوو، نەتەوە خوازی لەوێ واتای تورکچێتیی بوو و سڕینەوەی هەموو زمان و کولتوورەکانی دیکەشی بەدوادا دەهات. لە ئەرمەنییەکانەوە بگرە تا چەقی کێشەکانی تورکیای نوێ کە نەتەوەی کورد بوون.
لەو ڕێیەوە ئەتاتورک دەستووری قەدەغەکردنی هەموو زمانەکانی جگە لە زمانی تورکی دا و تەنانەت ئەو باسە بوو بە باسی سەرەکی لە تورکیا و هەموو ڕاگەیاندنەکانیش جگە لە ڕاگەیاندنی بەرەی چەپ، پشتیووانییان لێ کرد کە تورکیا لە ئەسڵدا شوێنزای یەک نەتەوە و زمانە، ئەویش نەتەوەی تورک و زمانی تورکییە و هەر کەس بەدەر لەو زمانە بدوێ و بنووسێت سزا دەدرێ. بۆ وێنە ئەرمەنییەکان هەر چەند حاشا لە بوونیان نەدەکرا، بەڵام بۆیان نەبوو بە زمانی خۆیان بدوێن. بەڵام دۆخەکە بۆ خەڵکی کورد لەوە دژوارتر و مەترسیدارتر بوو. خەڵکی کورد نە تەنیا بۆیان نەبوو بە زمانی خۆیان بدوێن، بەڵکوو لە ئەساسدا، بوونی زمانێک بە ناوی زمانی کوردی و نەتەوەیەک بە ناوی کورد و تەنانەت خاک و سەرزەمینێک بە ناوی کوردستان حاشای لێ کرا. بە پانەوە کوردستان بوو بە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و کەس بۆی نەبوو ناوی کوردستان بەسەر زاردا بێنێ و شوناسی نەتەوەییشیان حاشای لێ کرا و بە تورکە چیاییەکان ناویان برا، کە تورکییان لە بیر چووەتەوە و بە پێی سەرچاوەکان سازمانی پێکهێنانەوە و سازدانەوەی زمانی لە تورکیا، لەلایەن خودی ئەتاتورکەوە پێکهات. بەر لە هەموو شت ئەلفبێی تورکییان گۆڕی و لە پیتی ئارامییەوە کە بە میراتی عەرەبیان دەزانی، ئەو ئەلفبێیە گۆڕرا بۆ لاتینی تا چاکتر لەگەڵ ڕەوتی مودێڕنیزاسیۆنی ئەو ڕێک بکەوێت. لە لایەکی دیکەوە بە سەدان مامۆستای زمانی ڕەگەز پەرستیان کردە مەئموور لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (کوردستان) چاودێریی ڕەوتی پەروەردە بکەن و زمانی تورکی لە خوێندنگەکان پەرە پێبدەن و لە هەمان کاتدا ئەو دەسەڵاتەشیان هەبێت بەسەر ناوچە چیاییەکان ڕابگەن و پێش لە زمانی کوردی بگرن و سووکایەتی بە بوون و مانی ئەو نەتەوە دێرینە لەو ناوچە پان و بەرینە بکەن.

ئەگەر تورکەکان پێشتر دەستیان کرد بە پاکتاوی ڕەگەزیی ئەرمەنییەکان و ویستیان بە کوشتنی بە کۆمەڵی ئەرمەنییەکان بەتەواوی لەسەر ئەرزی تورکیا بیانسڕنەوە، کێشەکە بۆ کورد کە دەیان ملیۆن کەس بوون، بە جۆرێکی دیکە بوو. ئەوان دەیانزانی نەتەوەی کورد کە پێشتر چەندین ڕێبەری شۆڕشگێڕی وەک #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# و #سەید ڕەزا دێرسیم# و #شێخ سەعیدی پیران# و هتدی بووە و لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی عوسمانییش دا کەسی پلە باڵای زۆریان بووە و ئەزموونی میرنشینی و فەرمانڕەوایەتییان هەر لە دێرزەمانەوە بووە، ناتوانن پاکتاوی ڕەگەزییان بکەن، بۆیە پەنایان بۆ ڕێگایەکی مەترسیدارتر برد کە ئەویش پاکتاوی کولتووری و زمانی بوو. لەو ڕێیەدا بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، ئەگەر چی نەیانتوانیوە بەتەواوی زمانی کوردی بسڕنەوە، بەڵام کارێکیان کردووە کە ئاخێوەرانی کورد کەمتر بن و زەربەیەکی توندیان لە کولتوور و زمانی کوردی لە باکووری کوردستان داوە. هەر ئەو سیاسەتەشیان لە ئاستی نیودەوڵەتییشدا بەرانبەر بە کورد ڕەچاو کردووە کە لە بەشی دواتردا بە تەسەلی قسەی لەسەر دەکەین و بە هێنانەوەی نموونەیەکی یەکجار سەرنجڕاکێش، ئەو ڕاستییە دەردەخەین کە تورکە توندئاژۆ ڕەگەزپەرستەکان، چۆن لە ئاستی نیودەوڵەتییشدا، حاشایان لە بوونی کورد کردووە و چۆن ئەو فێڵەیان لەلایەن وینستۆن چڕچیلی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە لە قاودراوە.[1]
ئەم بابەتە 112 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 112 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ژیاننامە
سەربەست مەحمود
04-11-2009
هاوڕێ باخەوان
سەربەست مەحمود
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,840
وێنە 106,226
پەرتووک PDF 19,338
فایلی پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.219 چرکە!