کاری خوا و ئەقڵی بەنە، زۆریان بەینە.
ئەقڵ: بیر و هۆش. بەنە: مەبەست لە خۆی مرۆڤە. بەپێی ئەفسانەی ئایینەکان، خودا درووستکەری هەموو جیهانە، باش و خراپی بەدەستە و هیچ هەڵەیەک تۆمار ناکات، بەڵام مرۆڤ لەبەر ئەوەی درووستکراوێکی خودایە و بیر و هۆشی کامڵ نییە، دەکەوێتە هەڵەوە، مەبەست لەوەیە کاری مرۆڤ و خوا جیاوازییان زۆرە، بە ئاستێک کە بەراورد ناکرێت. [1]