گۆشتی ئەخوا و گۆشتاوی ناخوا.
حەرام: ناڕەوا بۆ سامان و مڵکێک بەکاردێت لە دەرەوەی سنووری نەریتی کۆمەڵایەتی پەیدابکرێت، حەڵاڵ: بۆ ماڵێک بەکاردێت کە بەشێوەیەکی ڕەوا پەیداکرابێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەگەڵ خراپەکارێکدا بەشداری دزییەکی نەکردبێت بەڵام ئامادەبێت ماڵە دزراوەکەی لەگەڵ بخوات. [1]