(ڕەنگە قسەکەی جورج ئیلیەت شەفاعەتم بۆ بکات بەرهەمی زۆری ئەدەبی، خراپەکارییەکی کۆمەڵایەتییە بەڵام لەبەرامبەریشا بەفێڕۆدانی کات لە دەرەوەی نووسیندا، ئەویش خراپەکارییەکی ئەبەدییە)
ئەحلام موستەغانی- ڕۆمانی: شهیا کفراق.
1
پێش ئەوەی بمرم، ببە بە شێوەکار
نیگارێکم بکێشە
گرنگ نیە؛
با لەکەروێشک بچم
2
بەر لەوەی بمرم
ببە بە بەرگدروو
جلکێم بۆ بدورە و هەر خۆشت بیکە بە بەرما.
گرنگ نیە؛
با لە قوماشی ئاو بێت
3
پێش ئەوەی بمرم
ببە بە دەنگبێژ
گۆرانیەکی تازەم بۆ بڵێ
گرنگ نییە؛
با لە قیقەی بۆق بچێت.
4
پێش ئەوەی بمرم
ببە بە باخچەوان
باخێک لە مندا داچێنە
گرنگ نیە؛
با نەتوانم دڵۆپە عەترێک ببەخشم
5
پێش ئەوەی بمرم
ببە بە فرۆکەوان
سەفەرێکم پێ بکە بۆ لای خوا
گرنگ نیە؛
ماڵی لەکام ئەستێرەیە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]