پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,751
وێنە 105,809
پەرتووک PDF 19,399
فایلی پەیوەندیدار 97,480
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هە...
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
بەریەککەوتنی خواستی کورد و ئێران
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
#شێرکۆ کرمانج# و #سەردار عەزیز#

پاشخانێکی مێژوویی

پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران لەگەڵ کوردەکانی باشوور دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی 1962 کاتێک شای ئێران، محەمەد ڕەزا، دەستیکرد بە دابینکردنی تەقەمەنی سووک و پاڵپشتی دارایی بۆ کوردە ڕاپەڕیوەکان دژی حکومەتی ئێراق. پشتگیریی دارایی ساڵانە و ناردنی چەک لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیادی کرد و لە 1974دا گەیشتە لوتکە و لە 75 ملیۆن دۆلاری تێیپەڕاند. شا دەیویست ئێراق لاواز بکات بۆ ئەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێراق لەسەر شەتولعەرەب بباتەوە، کە ڕووبارێکە لەسەر سنووری هەردوو وڵات. شا ئێراقێکی بەهێزی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ستراتیجی خۆی بۆ فراوانکردنی هەژموونی ئێران لە کەنداو دەبینی.

لە نیسانی 1972 دا ئێراق و یەکێتیی سۆڤیەت پەیماننامەیەکی دۆستایەتی و هاوکارییان واژۆکرد. لە ئەنجامدا ترسی شا زیاتر بوو، ترسەکە لە ئەمەریکاش دەنگدانەوەی هەبوو چونکە هەردوو وڵات دەیانویست ڕێگری لە فراوانخوازی یەکێتیی سۆڤیەت و کۆمۆنیزم بکەن. لە ئەنجامدا، ئەمەریکا و ئیسرائیل پەیوەستبوون بە پلانەکەی شا بۆ پشتیووانی لە کوردەکانی ئێراق. لە ئازاری 1975دا، ئێراق سەروەریی ئێرانی بەسەر شەتولعەرەب و چەند ناوچەیەکی دیکەی کێشەلەسەردا قەبوڵکرد، کە بە ڕێککەوتنی جەزائیر ناسراوە. لە ئەنجامدا ئێران پشتی لە کوردەکان کرد کە بووە هۆی داڕمانیڕاپەڕینەکەیان.

پاش ڕێککەوتنی جەزائیر، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئێران تێکچوو هەتا لادانی شا لە دەسەڵات لە 1979 دا، کە ڕێخۆشکەربوو بۆ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەدا. هەڵوێستی دژبەرانەی ڕژێمە نوێکەی ئێران بەرانبەر ئێراق و سەددام حسێنی سەرکردەی، دەستوەردانی ئێران لە سیاسەتی ئێراق، هەروەها خواستی ئێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی جەزائیر، هەمووی پێکەوە شەڕێکی هەشت ساڵەی لەنێوان هەردوو وڵات لێکەوتەوە. ئەم شەڕە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وگرووپە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی لێدرووستبووەوە، لەوانە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەدرێژایی ماوەی جەنگەکە (1980-1988) ، ئێران چەک و ڕاوێژکاری بۆ گرووپە کوردستانییە ڕاپەڕیوە جیاوازەکان دابیندەکرد. بەڕادەیەک کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، سیخوڕەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران لە ئێراق دەبینران و زانیاری ورد و درووستیان بەدەستدەهێنا لەسەر لایەنە کوردستانییەکان، لەوانە گرووپە کوردستانییەکانی ئێران کە وەک ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان جێگیرببوون.

لە 1988 و لە کۆتایی شەڕەکەدا، ئێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان. ئێران هاوکاری بریندارانی کرد و دڕندەییەکەی دەوڵەتی ئێراقی دۆکیۆمێنت کرد.لە هەمان ساڵیشدا سنوورەکانی بە ڕووی پەنابەران و پێشمەرگە کوردستانییەکاندا کردەوە بۆ دەرباز بوون لە هەڵمەتی جینۆسایدی ناسراو بە ئەنفال. لە 1991 یش، ئێران دووبارە بەخشندەیی خۆی نیشاندا بە کردنەوەی سنوورەکانی بۆ زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارەی کورد کە لە هێرشەکانی سوپای ئێراق دوای شکستی ڕاپەڕینەکەی ئەو ساڵەیان هەڵدەهاتن. بەڵام کاتێک شەڕی ناوخۆی کوردی-کوردی لە 1994 دەستی پێ کرد، ئێران لایەنگری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەلایەن ئێراق و تورکیاوە پشتیووانی دەکرا. پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، ئێران بە شێوەیەکی قووڵ تێوەگلا لە سیاسەتی کورد و هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زەمینی و تیرۆری کوردەکانی ئێران، ئەوانەی هەرێم ببووە پەناگەیان.

لە کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک، پێگەی ئێران لە هەرێمی کوردستان لاوازبوو بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا پتر هاتبووە نێوەندەکە و نێوانگیریی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیی دەکرد. پاش لەشکرکێشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێراق لە 2003 دا، پێگەی ئێران هێندەی دیکە لاوازبوو. کوردستانییەکان لە 2005 حکومەتێکی یەکگرتوویان پێکهێنا و پێگەیان بەبەراورد بە پێکهاتەکانی دیکەی ئێراق لەبەر چاوی بکەرە ناوخۆیی و هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان بەرزبووەوە چونکە هەرێمی کوردستان سەقامگیرترین و ئارامترین ناوچەی ئێراق بوو. هاوکات، هەرێم ببووە ناوەندێک بۆ وەبەرهێنانی بیانیی و ناوخۆیی. کوردستانییەکان وەک لایەنگری ئەمەریکا خۆیان نیشان دەدا و دەبینران، لەو سەروبەنددا، ئێران لە دۆخێکدا نەبوو کە ناڕەزایی خۆی لەم دۆخە نیشان بدات. بەوپێیەی کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی خۆی بوو لە ئەمەریکایەکی سەرکەوتوو و خاوەن نفوز لە ئێراقێکی دراوسێ بەتایبەتیی لە چەند ساڵی یەکەمی لەشکرکێشی و دەسەڵاتبەدەستبوونیان لەو وڵاتە.

بەڵام لەئاکامی شەڕێکی ناوخۆیی درێژخایەن لەنێوان سوننەکان و شیعەکان و یاخیبوون و بەرهەڵستکارییەکی زۆر لەلایەن ئێراقییەکانەوە و زیادبوونی قوربانییەکانیهێزە ئەمریکییەکان، ئیدی پشتیووانی خەڵکی ئەمەریکا بۆ شەڕەکە کەمبووەوە و پێگەی ئەمریکاش ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو لاوازی دەڕۆیشت. لەئەنجامدا، ئەمەریکا بە کۆتایی 2011 دوایین هێزی شەڕکەری خۆی لە ئێراق کشاندەوە. ئەم هەنگاوە هاوسەنگی هێزی لەنێوان یاریزانە سیاسییە ناوخۆییەکان لەبەرژەوەندی لایەنگرانی ئێران گۆڕی، بەتایبەتیی کە ئێران دەڵاڵی ڕێککەوتنێک بوو کە بووە هۆی زاڵبوونی هەژموونی شیعە و دەستبەکاربوونی نووری مالیکی وەک ئاکامێکی هەڵبژاردنەکانی 2010.

لەو کاتەی ئێران شلۆقی بۆ ئەمەریکاییەکان لە ئێراقدا درووستدەکرد، کوردەکان لە ئێران نزیک دەبوونەوە. لە 2011دا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (2005-2017) سەردانی ئێرانی کرد و چاوی بە مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی ئەوکاتی ئێران کەوت. دواتریش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی تارانی کرد بۆبەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک حەسەن ڕۆحانی. زۆری نەخایاند پەیوەندی بازرگانی ئێران لەگەڵ حکومەتی هەرێم پەرەیسەند. قەبارەی بازرگانی دوولایەنە لە 100 ملیۆن دۆلارەوە لە 2000 ەوە بۆ 4 ملیار دۆلار لە 2014 بەرزبووەوە، لە 2023 ێش هەر لەم نزیکانە بووە. لەپاڵ ئەمانە، ڕاپۆرتەکان باسی ئەوەدەکەن کە ڕۆژانە نزیکەی سی هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە باشووری کوردستانەوە بە قاچاخ بۆ ئێران دەبرا. سەرەڕای ئەوە، لەگەڵ گوزەری کات، گرژیی و خاوییپەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانلەگەڵ ئێران بەردەوامبوو کەچی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرەوپێشچوون.

لە 2014 دا، ئێران دەستبەجێ وەڵامی داواکاری کوردەکانی دایەوە بۆ یارمەتیدانیان کاتیک داعش ڕووبەرێکی زۆری خاکی باکووری ڕۆژاوای ئێراقی داگیرکرد و هێرشی کردەسەر ناوچە کوردستانییەکانی ژێردەستەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند ئێران هەولێر و بەغدا دەپارێزێت بەوشێوەیەی کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەپارێزێت. لە ڕاستیدا، هێزەکانی ئێران شانبەشانی پێشمەرگەکانی یەکێتیی، لانی کەم، لە جەلەولا شارێکی کوردستانی نزیک لە سنووری ئێران شەڕیان کرد. بارزانی دانی بەوەدا نا کە ئێران یەکەم دەوڵەت بوو کەهاوکاری کردین بە دابینکردنی چەک و کەلوپەل. لەسەرەتای 2014 دا، ئێران و حکومەتی هەرێم نزیکبوون لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ئێرانەوە، بەڵام هەرزوو ئەم بیرۆکەیە لەگۆڕنرا کاتێک سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی کوردستانی خستەڕوو. دەنگدان لەسەر سەربەخۆیی و هەڵوێستی ئێران، ڕێککەوتن و پەیوەندییە دوولایەنییەکانی هێندە لاوازکرد هەردوو لایەنی خستە سەر ڕێڕەوی پێکدادان.

بەریەککەوتنی خواستەکانی سەروەریی و هەژموونگەرایی
وا پێدەچێت، نیو سەدە لە بەرژەوەندی هاوبەش لەلایەک و هەڕەشە لەلایەکی دیکەلەنێوان کوردستانیانی باشوورو ئێرانییەکان جارجاربەیەکی دەبەستنەوە و ناوەناویش دایبڕیوون. قەیرانی سیاسی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2015 بەدواوە، ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئێران کە زیاتر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکات. لە کاتێکدا لە 2015 دا ماوەی سەرۆکایەتیی پێشووتر درێژکراوەی (2013-2015) مەسعود بارزانی کۆتاییهات و حکومەتەکەشی بۆ چەندین مانگ نەیدەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابینبکات، ئیدی خۆپیشاندان و مانگرتن لە شارە گەورەکانی هەرێم دەستی پێ کرد. دابەزینی نرخی نەوت لە کۆتاییەکانی 2014 هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی بەردەوام لە دژی داعش، ئەمانە بەسەریەکەوە، پێگەی حکومەتی هەرێمیان لە بەرانبەر نەیارەکانی، لەنێویاندا ئێران، زیاتر لاواز کرد. لەو ئانووساتانەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کۆنترڵکرابوو، لە تورکیا نزیک دەبووەوە، بەتایبەتیش پاش واژۆکردنی ئەوەی بە ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەی نەوت ناسراوە، هەندێک توێژی ناو یەکێتیی بانگهێشتی ئێرانیان دەکرد بۆ زیاتر تێوەگلان لە کاروباری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هاوسەنگکردنی کاریگەریی تورکیا. ئەم جۆرە بانگهێشتکردنانە و زیادبوونی کاریگەریی بەردەوامی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وای لە ئێران کرد بە هێزێکی زۆرەوە هەنگاو بنێتە ناوەوە بەتایبەتیی کە ڕیفڕاندۆم نزیک دەبووەوە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی ئێران بە تووندی دژی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور وەستایەوە؟

کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان خواستی خۆی بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە 25 ئەیلولی 2017 ڕاگەیاند، ئێران بە ئاشکرا دژایەتییەکی تووندی ڕاگەیاند. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی، وتی یەکپارچەیی ئێراق گفتوگۆی لەسەر ناکرێت. بەهەمانشێوە، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانیی ئێران هۆشداریدا کە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی، کوردستان گۆشەگیر و لاواز دەکات.

تێگەیشتن لە ئامانجە ستراتیجییەکانی ئێران لەناوخۆ و دەرەوە زەمینەسازی بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە خواستی دەوڵەتبوونی هەرێمی کوردستان دەکات. مێلیسا داڵتن بەدرووستی ستراتیج و ئامانجەکانی ئێرانی لەم چوارچێوەیەدا کوورت کردۆەتەوە. یەکەم: دەستەبەرکردنی مانەوەی ناوخۆیی لە ڕێگەی پاراستنی سەروەریی و باڵادەستکردنی کۆماری ئیسلامی؛ دووەم: بەهێزکردنی دەسەڵات و هەژموونی ئێران لە دەڤەرەکەدا؛ سێیەم: پاراستنی شوێن و پێگەی سیاسیو ئابووری لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا؛ هەروەها، پارێزگاریکردن لە تواناکانی بۆ ڕێگریکردن لە زلهێزە ڕکابەرەکان (وەک، ئەمریکا و ئیسرائیل) لە سەپاندنی هەر هەڕەشەیەکی وجودی لەسەر ئێران.

هۆکاری پشت ترس و نیگەرانییەکانی ئێران لە درووستبوونی دەوڵەتێکی کوردستانی زۆرن، لەوانە: یەکەم، ئێران سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی وەک کردنەوەی سندوقی پاندۆرا دەبینی. ئێران زیاتر لە دە ملیۆن کوردی دراوسێی کوردەکانی ئێراقی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەیە. لەبەر ئەوە، ئێران وایدەبینێت کە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرێت هەڕەشە بێت بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی. ئەوان نیگەرانی ئەوەن کە ئەم جۆرە هەنگاوە لەوانەیە ببێتە هۆی جیابوونەوەی ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەستی ئێران و سووریا و تورکیا بە درووستکردنی دەوڵەتی نوێ لە ناوچەکەدا. دووەم، مرۆڤ ناتوانێت درک بە ترسی ئێران بکات تەنیا کاتێک نەبێت کە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، کە لەلایەن سۆڤییەت پاڵپشتی لێکرا لە 1946و تەنیا ساڵێکی خایاند، وەبیربهێنێتەوە، لەگەڵ لەبیرنەکردنی ئەوەی کە دەیان ساڵە، لە 1979 وە تا ئێستا، ئێران لە شەڕێکی بێوچانە لەگەڵ گرووپە سیاسییە کوردستانییەکانی ناو دەوڵەتی ئێران، چ ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ. سێیەم، ترسی ئێران لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئیلهام بە کوردەکانی ئێران و نەتەوەکانی دیکەی ئێران ببەخشێت بۆ ڕزگاریی و سەربەخۆیی. بەواتایەکی دیکە، دووبارە داڕشتنەوەی سنوورەکانی ئێراق لە دیدی ئێرانییەکانەوە وەک پێشینەیەک دەبینرێت کە نابێت ڕووبدات. چوارەم، ئێران سنوورێکی مێژوویی شلوخاو و کونکونی زیاتر لە 500 کیلۆمەتری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە کە ئەگەری بازدان و پەڕینەوەی کاریگەرییە سیاسییەکانگەلێک زۆر دەکات. لەڕاستیدا ترسی ئێران بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە باشووری کوردستان وەدیهات، کاتێک هەزاران کوردی ئێران لە شارە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بانە و سنە و مەهاباد، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و درووشمی پشتیووانیان لە براکانیان لە باشووری کوردستان دەچڕی و بەرزکردبووەوە. ئەوان هیوایان دەخواست کە ئازادی ڕوو لەوێش بکات لە نزیکترین کاتدا.پێنجەم، پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە کوردەکانی سەرتاسەری دنیا کرد کە پشتیووانی لە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی لە باشوور بکەن. شەشەم، تاران هەر مافێک، خواستێک یان داوایەکی نەتەوەیی یان دینیی وەک بنکۆڵکردنییەکپارچەیی خاکی ئێران و پێکەوەگرێدانی ناوخۆیی خۆی چاولێدەکات. حکومەتی ئێران لەو باوەڕەدایە کە سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئێراق و ئەمەش کاریگەرییەکی دۆمینۆیی لەسەر وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، لەوانە ئێران، لەسەر هێڵە نەتەوەیی و دینییەکان درووستدەکات.حەوتەم، لە تێڕوانینی ئێرانەوە، هەڵوەشاندنەوەی ئێراق دەبێتە هۆی درووستبوونی دەوڵەتێکی عەرەبی-سوننە لە بەشەکانی ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئێراق، کە ڕەنگە هاوپەیمانی سعودیە بێت، ئەمەش ئەو پەیوەندییە هەرێمایەتییە دەبڕێت کە تاران لە دەیەی ڕابردوودا کاری لەسەر پێکهێنانی کردووە، کە ڕێڕەوێکە ئێران بە هاوپەیمانە هەرێمایەتییەکانییەوە لە سووریا و لوبنان لە ڕێگەی خاکی ئێراقەوە دەبەستێتەوە، کە بە هیلالی شیعی ناسراوە. ئەمەش بە شێوەیەکی دراماتیکی گۆڕانکاری لە دینامیکییەتی سیاسی و هاوسەنگی هێزلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕێت، کە وەک ئێستا لە بەرژەوەندی ئێران نابێت. بەواتایەکی دیکە، ئێران باوەڕی وایە کە درووستبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ ڕێگری لە درووستبوونی هیلالی شیعە دەکات لە کەنداوی فارسەوە بۆ دەریای ناوەڕاست.

بەئیزافەی ئەمانە، ئەگەر هەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، دەبێت ئێران لە چوارچێوەی نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکاند مامەڵە لەگەڵ کوردستانێکی سەربەخۆدا بکات. لە ئێستادا ئێران دەتوانێت تواناکانی حکومەتی هەرێم و چالاکییە ناهاوتاکانی بەکاربهێنێت بەبێ ئەوەی پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ نموونە: دەستوەردان لە کاروباری سیاسیی و سەربازیی کوردستان بەوشێوەیەی کە خۆی دەیەوێت بکات، یان مووشەکباران و درۆن ناردن بۆ سەر خاکی هەرێم کە ماوەیەکە دەستی لێ نەپاراستووە. کوردستانێکی سەربەخۆ یاساکانی یارییەکە لەبەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زەرەری ئێران دەگۆڕێت.

لە هەمووان گرنگتر، ئێران پێیوایە کە کوردستانێکی سەربەخۆ وەک بنکەیەکی ئەمەریکا و ئیسرائیل کاردەکات بۆ سنووردارکردنی ئێران، یان لە باشترین حاڵەتدا دەبێتە هاوپەیمانێکی تورکیا، کە هەموو ڕکابەری ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئێرانن. عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی وەک پیلانی ئەمەریکا و هێزە بیانییەکان بۆ درووستکردنی ئیسرائیلێکی دیکە لە ناوچەکەدا وەسفکرد.

لە دیدی ئیسرائیلەوە، کوردستان هاوبەشێکە کە دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت، دۆستێکی ڕۆژاوایە کە ڕووبەڕووی دوژمنە هاوبەشەکەیان ، ئێران، دەبێتەوە. ئەو لێدوانە ڕاشکاوانەی بۆ پشتیووانی لە بەدەوڵەتبوونی کوردەکان ڕاگەیەنرا لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلەوە، لەوانە شیمۆن پێرێز، سەرۆک کۆماری پێشوو، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیران و ئەڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری دەرەوەدڵەڕاوکێی ئێرانی زیاتر کرد سەبارەت بە خواستەکانی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی. بێجگە لەمە، ئێران نیگەرانە لە زیادبوونی پەیوەندییە سیاسیی و هەواڵگریی و بازرگانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل سێ چارەکی نەوتی خۆی لە هەرێمی کوردستان هاوردە دەکات، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی سەرجەمی هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان بووە
نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە سنوورە شاخاوییە پێنج سەد کیلۆمەترییەکەی کوردستانێکی سەربەخۆ، دەتوانێت دەستڕاگەیشتنێکی گرنگ و گونجاو بێت بۆ هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرئیل لە ئێران. هەروەها ئێران ئاگاداری ئەوەیە کە لەکاتێکدا ئیسرائیل و ئەمریکا بە ئاشکرابانگەشەی دیپلۆماسییەت دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی، کەچی چالاکییە نهێنییەکانیان لەناو ئێراندا زیادکردووە و ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی گەورە چڕتر کراوەتەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا (2017-2021) ڕەتیکردەوە گەواهی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بدات کە لە 2015 لەگەڵ ئێران واژۆکرابوو. لێرە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە سەرەڕای واژۆکردن یان هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ترسی ئەمەریکا و ئیسرئیل لە ئێرانی ئەتۆمی بەزیندوویی ماوەتەوە. ئەمەش وادەکات ئێران بە تووندی دژایەتی هەوڵەکانی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی بکات لەپێناو ڕێگریکردن لە بنکەیەکی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕاست لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ، وەک ئەوەی ئێرانییەکان پێیانوایە کە لە ئاکامی ڕیفڕاندۆمدا ڕوودەدات. بەکوورتی، ئێران کوردساتنێکی سەربەخۆ وەک هەوڵدانێک بۆ گۆڕینی ڕژێم لە تاران چاولێدەکات.

بەوپێیەش کە زۆرینەی کوردەکانی باشووری کوردستان موسڵمانی سوننەن، ئەمە بەشێوەیەکی ڕێژەیی ڕێگریی لە ئێرانییەکان کردووە لە درووستکردنی هاوپەیمانییەتێکی ئایدۆلۆجی و عەقیدەیی لەگەڵیاندا، ڕێک پێچەوانەی بەشکانی دیکەی ئێراق. بۆیە ئێران ترسی ئەوەی هەیە کە لە ئەگەری سەربەخۆبوونی کوردستان ئەوە بکەرێکی ناوچەیی لەدەست بچێت و بکەوێتە دەستی یاریزانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، وەک ئەمەریکا و ئیسرائیل یان تورکیا، وەک لەسەرەوە باسمان کرد.

وڵاتانی کەنداو، بەتایبەتیی سعودیە و ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، گومانیان هەیە کە ئەمەریکا چالاکی دەستوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبیدا بەهەند وەرگرتبێت. بۆیە دەوڵەتانی کەنداو هەوڵیان داوە کارتی کوردەکانی ئێراق وئێران لە دژی ئێران و هەژموونی شیعە لە ئێراق بەکاربهێنن. پەیوەندی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حسێن لە 2003 دا دەستی پێ کرد، کە ڕێخۆشکەربوو بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی زۆرینە شیعە. خۆدوورگرتنی وڵاتانی کەنداو لە مامەڵەکردن و پشتیووانیکردنی حکومەتی ناوەندی وای لێکردن پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەرە لۆکاڵییەکان درووستبکەن، لەوانە حکومەتی هەرێمی کوردستان. پاڵنەرەکە هەم سیاسی هەم ئابووری بوو، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان تاکە بەشی ئێراق بوو کە بە ڕووی وەبەرهێنەرانی کەنداودا کراوە بوو، لانی کەم لەسەرەتادا. وڵاتانی کەنداو بەتایبەتیی سعودیە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕاپەڕینی کوردەکانی لە ئێران دەدا، ئەویش بە دابینکردنی پارە بۆ چەند گرووپێکی چەکداریی کوردی بە مەبەستی بەکارهێنانیان وەک چەکێک دژی ئێران. پێدەچێت ئێران ئاگاداری نیاز و چالاکییەکانی سعودیە بێت، بۆیەشچەند جارێک داوای لە حکومەتی هەرێم کرد ڕێگە بە سعودیە نەدات پێشمەرگە کوردەکانی ئێران چەکدار بکات. ئەوەی کە نیگەرانی ئێرانی زیاتر کردبوو، زیادبوونی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی ئێران بوو لەناو ئێران کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانە بەڵام لەناوەڕاستی 2016وە هەندێکیان خشکەیان کردبوو بۆ ناو ئێران، بەڵام لە 2023 بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراق، بەسەرپەرشتی حکومەتی هەرێم، گرووپە چەکدارە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات زۆربەی بنکە و بارەگاکانی خۆیان چۆڵکرد و چەکەکانیان لێ داماڵدرا.

بەکوورتی، دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانی ڕەنگە ئاسانکاری زیاتر بکات بۆ خواستی سعودیە بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران. لە 1979وە ئێران شەڕی هەڕەشە دەرەکییەکانی بە بەکارهێنانی ئەو میلیشیایانە کردووە کە لەلایەن هێزەکانی قودسەوە پشتگیری و مەشقیان پێ کراوە بەڵام ئێستا نیگەرانە لەوەی کە ئیسرائیل و ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە هەمان تاکتیک لە دژی ئەو بەکاربهێنن.

پوختە
لە دوو بەشی پێشووتری ئەم بابەتەدا هەوڵێک دراوە بۆڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ئێران هەوڵدەدات هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت. کوردستانیباشوور دەکەوێتە ناوجەرگەی ئەو ناوچەیەی کە ئێران هەوڵدەدات هەژموونی بەسەریدا زاڵ بکات. لە ڕێی هەڵسەنگاندنیئارگومێنتە سەرەکییەکانمانەوە، ئەم بابەتە دەریخست کە ئێران بەهۆی پێگە جیۆپۆلەتیکی و کلتوری و ئابوورییەکەیەوە بەرەو هەژموونگەرایی دەڕوات بە مەبەستی ئەوەی بلۆکێکی هەرێمایەتی درووست بکات و ویستی خۆی بەسەر هێز و لایەنەکانیدا بسەپێنێت. هۆکاری سەرەکی پشت ئەو هەنگاوەی ئێران ئەوەیەکە پێگە و شوێنێکی هەبێت لە جیهاندا کە بتوانێت خۆی بپارێزێت. ڕەگوڕیشەی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوڕۆڵە مێژوویی و کلتورییەی کە فارسەکان بۆ ماوەی هەزاران ساڵ گێڕاویانە لە پڕۆسەی هەستی باڵابوونی ئێرانییەکاندا. ئێران بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، هێزیڕەق و نەرمی خۆی بۆفشارخستنە سەر وڵاتانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرووپە نەتەوەیی و دینییەکان بەکارهێناوە و بەکاردەهێنێت.

هەرێمی باشووری کوردستان دراوسێیی ئێرانە و لە زۆر کایەی فەرهەنگی و نەژادی و دینیی لەگەڵ ئێران هاوبەشە. ئەم شوێنە جوگرافییە تایبەتییەی هەرێمی کوردستان، کەڕەهەندی نەتەوەیی بەنرختری کردووە، وای لە ئێران کردووە لە هەر گۆڕانکارییەک لە باشووری کوردستانیڕابچڵەکێت. ئەم بابەتە باسی لەوەکرد کە دەکرێت لەڕوانگەی ئەمنییەوە کردەوە و ڕەفتارەکانی ئێران و کوردستان ڕوونبکرێتەوە. لە دڵی هەوڵەکانی هەژموونگەرایی ئێران و خواستەکانی سەربەخۆیی کوردستانییەکاندا، کێشەی ئەمنی هەیە.

لە دیدی ئێرانەوە، هەرێمی کوردستان وەک جیاکەرەوەیەکیان قەوارەیەک کە سەرەڕای بچووکیی لەوانەیەڕۆڵێکی گرنگ ببینن لە سنووردارکردنیڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا، بەتایبەتیش ئەگەر کوردستانییەکانبە سەروەریی بگەن و بەشێوەیەکی سەربەخۆ پەیوەندییان بە بەشەکانی دیکەی جیهانەوە هەبێت. لێرەوە، هێشتنەوەی کوردستان لەناو ئێراقدا، بۆ جووڵە هەرێمایەتییەکانی ئێران زۆر گرنگە. ئەمە گرنگتر دەبێت ئەگەر ئێراق هەروەک ئێستای بەدڵسۆزیی بۆ ئێران بمێنێتەوە.

ئاساییش و کات و قەیران سیما سەرەکییەکانیپەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئێرانن لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و هەژموونگەرایی، چونکە هەردوو لایان وەک پێش مەرجی پێویست بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەیبینن. ئەم لێکچوونانە ئاستێکی دیکەی بەیەکدادان لەنێوان هەردوولادا درووستدەکات. بۆ کوردستانیان، سەردەمی قەیران لە ئێراق و ناوچەکە، سەردەمی سەربەخۆییە. بەهەمانشێوە بۆ ئێرانییەکان کاتی قەیرانەکان کاتی دامەزراندنی هەژموونگەراییە، بەتایبەتیی لەڕوانگەی هێزیڕەقەوە. بەم پێیە، ئێران بەربەستی سەرەکییە لە بەردەم سەربەخۆیی کوردستان. جگە لەوە، حیساباتی هەڵە و قوماریسەرکردەکانی کورد لەسەرڕۆڵی ئەمەریکا، یارمەتیی ئێرانییەکانی دا و کوردی خزاندە سوچێکەوە کە ئێرانییەکان بتوانن بیتوڵقێننەوە.
سەرچاوەکان
ڕەشید، سەڵاح. 2017. مام جەلال: دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری.
Kirmanj, Sherko. 2013. Identity and Nation in Iraq. Boulder, USA: Lynne Rienner Publishers.
Milani, Abbas. 2011. The Shah. New York: Palgrave Macmillan.
Bengio, Ofra. 2012. The Kurds of Iraq: building a state within a state. Boulder, US: Lynne Rienner Publishers.
Berman, Lazar. 2016. “The Iranian Penetration of Iraqi Kurdistan.” Jerusalem Issue Briefs 16 (13) : https://goo.gl/UxuUzj.
Reuters. 2013. “Iraqi Kurdistan opens official crude oil trade route via Iran-sources.” August 7. https://goo.gl/EY7Dmx.
Rudaw. 2015. “Iranian president visits Iranian Kurdistan.” July 26. https://goo.gl/1qMb2B.
Time, The. 2014. “The Enemy of My Enemy: Iran Arms Kurds in Fight Against ISIS.” August 27. https://goo.gl/wS2bXJ.
Rudaw. 2017. “Iran: Independence referendum will isolate, weaken Kurdistan.” July 17. https://goo.gl/p1FCzW.
Dalton, Melissa. 2017. “Defeating the Iranian Threat Network: Options for Countering Iranian Proxies.” Hampton Roads International Security Quarterly 9.
KDPI (Kurdistan Democratic Party-Iran) . 2016. “Statement on Clashes between Peshmerga Forces and IRGC.” September 24. http://pdki.org/english/?p=4453.
Office of the Supreme Leader. 2017. “Zionist regime seeking to create ‘new Israel‌ in region.” October 5. https://goo.gl/jrR394.
e-Kurd Daily. 2017. “Saudi Arabia consulate in Iraqi Kurdistan should be closed, Iranian commander warns.” January 15. https://goo.gl/suQPgK.[1]
ئەم بابەتە 115 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net 23-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 27-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 115 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1174 KB 19-03-2024 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
ژیاننامە
شەم سامان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
15-06-2018
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
07-06-2020
هاوڕێ باخەوان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,751
وێنە 105,809
پەرتووک PDF 19,399
فایلی پەیوەندیدار 97,480
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
ژیاننامە
شەم سامان
فۆڵدەرەکان
کورتەباس - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەواڵ کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕامیاری، جیۆپۆلیتیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - بەغدا کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.406 چرکە!