شاخەوانێکی ناسراوی شارۆچکەی نەغەدە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ڕۆژی هەینی #12-01-2024# بەهۆی ڕنووی بەفر لە چیای ڕندوڵەی شارۆچکەی #شنۆ#، لەگەڵ دوو هاوڕێی تری بێسەروشوێن دەبن، دوای پێنج ڕۆژ و لە ڕۆژی چوارشەممە #17-01-2024# تەرمەکانیان دەبیندرێنەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە چیای سوڵتان یەعقووبی شارۆچکەی #نەغەدە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە تەنیشت مەزارگەی محەمەد هەوراز بەخاک دەسپێردرێن. [1]