سەگ نایەوێ کلک بلەقێنێ، کلک سەگ ئەلەقێنێ.
زۆر کەس لە کۆمەڵگەدا هەن، خۆیان کاری نابەجە ئەنجامنادەن، بەڵکوو بە خەڵکانی تری ئەنجامدەدەن، واتە: لە ڕێگەی دەستکێشەکانیانەوە کارەکان ئەنجامدەدەن، بۆ ئەوەی شوێن دەستی خۆیان دیارنەبێت، تەنیا پلانداڕێژەرن. بە پیاوێکی خراپ دەوترێت کە بە ئاماژەی کەسێکی تر خراپەیەک ئەنجامبدا.[1]