سەرکووڵی بۆ من، بن کووڵی بۆ من، بەشیشم نەدەی لەگەڵت ئەخۆم.
مرۆڤە چاوچنۆک و بەرچاوتەنگەکان لە ژیاندا هەموو شتێکیان بۆ خۆیان دەوێت، ئارەزوو ناکەن هیچ قازانج و دەستکەوتێک بۆ کەسی تر بێت، ئەوەش جۆرێک لەکە و عەیبە دەخاتە سەر کەسایەتیان. بە کەسێکی تەماعکار دەوترێت کە هەموو قازانجێکی تەنیا بۆخۆی بێت.[1]