هەندێک دەخوا تا دەست بە تێڵایە، ناڵێ ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە.
تێڵا: داردەستێکی ئەستوورە لە شەڕی دەستەویەخەدا بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتیان هەیە و بێ بیرکردنەوە دەخۆن و ستەم لە خەڵکی دەکەن، بێئاگان لەوەی کاتێک دەسەڵات لەدەست دەدەن، چیان بەسەردێت. [1]